سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ڕۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا.! (16).
گۆڕینی فۆنت


ڕۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا.!

بەشى شازدەهەم. (16).

جیهانی ئەمڕۆ پێویستی بە ئیسلامە.!

ئای خەڵکی چەند پێویستی بەم ئیسلامەیە، پێویستی پێیەتی تا لە ژێر چەپۆکی زۆرداری و ستەمی ستەمکاران ڕزگاری کات، هەر وەک ئەو زەمانەی پێش هەزارو چوارسەد سال لەمەوبەر پێویستیان پێی بوو لە زۆرداران و ستەمکاران ڕزگاریان کات.! خۆ ستەمکارانی ئەمڕۆ لەوانەی کۆن زۆر بەدەسەڵات ترن، وەک هەندێکیان پاشاو سەرۆکن، هی تریشیان هەن کە سەرمایەدارن، زەروون، خوێنی چەوساوەکان دەمژن، هەر بەجەستەو وزەیان هەم بە هەژاری و کەم دەرامەتییەکەش دەیان چەوسێننەوە.! هەندێک زۆردارو ستەمکاری تر هەن دیکتاتۆرن، هەر بە ئاگرو ئاسن حوکم دەکەن.! هەموو ئیعتیمادێکیان لەسەر دوو زمانی و فیتنەیی سیخوڕەکانیانە.! لافی ئەوەش لێ ئەدەن کە هەر ئەمانن کە حەزەکانی پڕۆلیتاریایان هێناوەتە دی و ئێستاش ویستی ئەوان ڕائەپەڕێنن.! چونکە ئەمانە نوێنەری ڕاستەقینەی گەلن.!
ئیسلام لە جیهانی واقیعیدا خەڵکی لە دەست ستەمکاران ڕزگار ئەکات، نەک لە جیهانی خەون و خەیاڵاتدا.! گەلێ کەس بەتانەو تەشەرەوە ئەڵێن: جا کە ئیسلام ئێستا نەتەوەکەی خۆی پێ ڕزگار ناکرێت، چی بۆ گەلانی تر پێ ئەکرێت.؟! خۆ موسڵمانەکانی ئیسلام خۆیان وان لە ژێر چەپۆکی دەیان فەرمانڕەوای زۆردارو سەرۆکی ستەمکاردا کە حوکمی وڵاتەکانیان ئەکات، ئیتر ئەم ئیسلامە بۆ خەڵکی تر چی لەبارەدا ماوە.؟! مەگەر ئەوە نیە ئەو هەموو ستەمکارانەی وڵاتانی ئیسلام هەموو چەوسانەوەیەک و هەموو ڕاو ڕووتێک و هەموو ئەشکەنجەو ئازار دانێک ئەکەن و هەر بە ناوی ئیسلامیشەوە فەرمان دەر ئەکەن.!!
وەڵامی ئەم پرسیارو گومانە ئەوەیە کە ئەبێ لەوە دڵنیا بین کە ئەم وڵاتە (ئیسلاميى)یانە هەرچەند ناوو ناونیشان لە خۆیان بنێن، هەر ئیسلامی نین، ئیسلام حوکمی ئەم وڵاتانە ناکات.! خەڵکەکەشی هەر بەناو موسڵمانن، ئەو فەرمایشتەی خوای گەورەیان بەسەردا دەچەسپێ کە ئەفەرموێت: ( ومن لم یحکم بما أنزل اللە فأولئک هم الکافرون)المائدە/٤٤ واتە: هەر کەسێک حوکم بەوە نەکات کە خوا ناردويەتیە خوارەوە، ئا ئەوانە کافرن.! یان فەرمایشتەکەی تری کە ئەفەرموێت: (فلا وربک لا یؤمنون حتی یحکموک فیما شجر بینهم ثم لا یجدوا في انفسهم حرجا مما قضیت ویسلموا تسلیما) النساء/٦٥ واتە: سوێند بێت بە خواکەت، ئەوانە موسڵمان نین تا تۆ نەکەنە دادوەرو فەرمانڕەوا لە هەرچی شتێک لە نێوانیاندا ئەقەومێ، جا ئەو کاتە کە تۆش دادوەریت کردن، ئیتر نابێت هیچ ناڕەحەتیەک لە دڵ و دەروونیاندا بمێنێ و ئەبێ بەتەواوی تەسلیمی حوکم کردنەکە ببن و ملکەچی تەواوی بۆ دەرببڕن.

ماويەتى..

نووسينى: مامۆستا ئازاد نجم الدين

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 449

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram