سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ڕۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا.! (17).
گۆڕینی فۆنت


ڕۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا.!

بەشى حەڤدەهەم. (17).

جیهانی ئەمڕۆ پێویستی بە ئیسلامە.!

ئەو ئیسلامەی ئێمە لەسەرچاوەکانیەوە وەرمان گرتووەو کردوومانەتە بەرنامەی ژیانمان، بەتەئکید ئەو ئیسلامە نییە کە فەرمانڕەواو کاربەدەستانی ڕۆژهەڵات خۆی پێوە با ئەدەن و بەناویەوە حوکم ئەکەن.! کە ڕۆژانە دەیان جار سەرپێچی لە فەرمانەکانی خوای تێدا ئەکەن، یان کار کەناریان خستووەو جارێک بەیاساکانی ئەوروپا حوکم ئەکەن، جارێکی تر بەناوی تیۆری خوایی ( نظریة الحق الإلهی)یەوە.! کە نە لەویاندا دادپەروەری ئەهێنێتە دی، نە لە میشیانا..
ئەو ئیسلامەی ئێمە باوەڕمان پێی هێناوە، تەختی ستەمکاران لە ڕەگ و ڕیشاڵەوە هەڵئەکێشێ و هەرچی لەسەر زۆرو زۆرداری بنیاتنراوە دای ئەڕمێنێتە خوارەوەو ڕایان ئەماڵێ، ئەوە بۆ خەڵکی ئەهێڵێتەوە کە سوودی بۆیان هەیە: ( فأما الزبد فیذهب جفاء وأما ما ینفع الناس فیمکث فی الأرض) الرعد/١٧ واتە: ئەمما ئەوەی کە هەر کەف و کوڵ و پووش و پەڵاشی سەر لافاوەکەیە بە هەدەر ئەڕواو ئەفەوتێ، ئەمما ئەوەی سوود بە خەڵکی ئەگەێنێ هەر لەسەر زەمین ئەمێنێتەوە.. ئەمە نمونەی حەق و ناحەقییەکە خوای گەورە ئەیهێنێتەوەو ئەفەرموێت کە ناحەقییەکە – ئەگەرچی ڕەنگ و قەبارەو ژمارەی زۆرەو فش و فۆڵە- بەڵام بە ئاسانی ئەتوێتەوەو ئەفەوتێ، بەڵام حەق چونکە سوودی بۆ هەموو خەڵکی هەیە هەر بە نەمری لەسەر زەمیندا ئەمێنێتەوە..!

ئەو زەمانەی ئیسلام دێت و حوکمی ئەم وڵاتانە ئەکاتەوە – کە هەر ئەبێ بە پشتیوانی خواى گەورە بێتەوەو حوکم کاتەوە- ستەمکارێک لەسەر زەمینی ئەودا نامێنێ، چونکە ئیسلام خۆی ستەمکاری ناگرێتە خۆو ئەیبوغزێنێ، بواری کەسیش نادات بە ئارەزووی خۆی فەرمان و بڕیار دەرکات، بەڵکو هەموولایەک هەر ئەبێ بەگوێرەی قورئانەکەی خوای گەورەو سەننەتی پێغەمبەر ﷺ بجوڵێنەوە، فەرمان و بڕیاری خواو پێغەمبەرەکەشی بێگومان هەر داد پەروەرانەن..!

ئەم ئیسلامە ئەو کاتە حوکم ئەکاتەوە – کەهەر ئەبێ بێتەوە پێش و حوکم بکاتەوە – کە نەوەیەکی نوێی لاوان باوەڕی پێ ئەهێنن و لە پێناویدا خەبات ئەکەن، هیچ لە دەست فەرمانڕەواکاندا نامێنێ، ئەوەندە نەبێت کە ئەرکەکەی سەرشانیان لە ڕاپەڕاندنی شەریعەتەکەی خوادا جێبەجێ بکەن.. چونکە ئەگەر وایان نەکرد، کەس گوێڕایەڵییان ناکات و هەموو کۆمەڵگەکە بۆیان هەیە فەرمان و بڕیارەکانیان ڕانەپەڕێنن..
نابینی خەلیفەی یەکەم ئەبوبەکری سددیق –خوا لێی ڕازی بێت- کە بوو بە خەلیفە فەرمووی: (لەو شتانەی من گوێڕایەڵی خوای گەورەی تێدا ئەکەم، ئێوەش گوێڕایەڵم بن، ئەگەر لامداو تاوانێکم کرد، ئیتر مافی گوێڕایەڵیم بەسەرتانەوە نامێنێت..).

ماويەتى..

نووسينى: مامۆستا ئازاد نجم الدين.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 475

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram