باسی خێر و به‌هره‌ی برسێتی و ساده‌یی گوزه‌ران و ژینی زبر، سابیر بوون به به‌شی که‌م.! ده‌نگی ئیسلام وعن عروة عن عائشة رضي الله عنها: [ أنها كانت تقول والله يا ابن أختي إن كنا لننظر إلى الهلال ثم الهلال ثم الهلال ثلاثة أهلة في شهرين وما أوقد في أبيات رسول الله صلى الله عليه وسلم نار قلت يا خالة فما كان يعيشكم قالت الأسودان التمر والماء إلا أنه قد كان لرسول الله صلى الله عليه وسلم جيران من الأنصار وكانت له‌م منايح وكانوا يرسلون إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم من ألبانها فيسقينا] متفق عليه.له (عروة) له دایکی ئیمانداران (عائیشه)خاتوون _خوای لێ ڕازی بێ_ ده‌گێڕێته‌وه و ده‌فه‌رموێ: عایشه خاتوون ده‌یفه‌رموو: [به‌خوا خوشکه‌زای خۆم، جاری وابووه سێ مانگی یه‌ک شه‌وه‌مان له‌سه‌ریه‌ک دیوه، که ده‌کاته دوو مانگ له‌و ماوه‌ی دوو مانگه‌دا له ماڵی خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ئاگر نه‌کراوه‌ته‌وه. (عروة) ده‌فه‌رموێ: لێم پرسی ئه‌ی باشه پورێ! به چی ده‌ژیان؟ فه‌رمووی: ته‌نها به (الأسودان) له‌سه‌ر خورما و ئاو ده‌ژیاین! به‌ڵام چه‌ند ماڵێکی (ئه‌نصاری) هاوسێی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) بوون، ئاژه‌ڵیی به شیریان هه‌بوو، له شیری ئاژه‌ڵه‌کان به‌شی پێغه‌مبه‌ری خوایان (صلی الله علیه وسلم) ئه‌دا، ئه‌ویش شیره‌که‌ی نه‌ده‌خوارده‌وه و ئه‌یدا به ئێمه]. (شێخان گێڕاویانه‌ته‌وه).