سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  تاوانی هاوەڵدانان بۆ خوای گەورە. (21).
گۆڕینی فۆنت


زنجیرەی تاوانی هاوەڵدانان بۆ خوای گەورە.

زنجیرەی بیست و یەکەم.

بەشی دووەم:

بسم اللە الرحمن الرحیم
٭ - یەکێکی تر لەو شوێنانە شاری مەدینەیە، پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم پاڕاوەتەوە بۆ پیرۆز بوونی شاری مەدینە، خوای گەورە پاڕانەوەکەی وەرگرتووەو ئەوشارەش پیرۆزەو نوێژکردن لە مزگەوتی پێغەمبەر بەهەزار نوێژی مزگەوتەکانی تره.
لەو مزگەوتەدا شوێنێکی تێدایە لە کاتی سەردانی مزگەوتەکە سوونەتە دوو رکات نوێژی تێدا بکرێ، پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم دەفەرموێ: (مَا بَيْنَ بَيْتِى وَمِنْبَرِى رَوْضَةٌ مِنْ رِيَاضِ الْجَنَّةِ ) رواه البخاري (1196) ومسلم (1391) نێوان خانووەکەم و مینبەرەکەم باخچەیەکە لە باخچەکانی بەهەشت.
٭ - یەکێکی لەو شوێنە پیرۆزانە ناوچەی شامە، خوای گەورە دەفەرموێ: [سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلاً مِّنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ] الإسراء نوێژ لەم مزگەوتە بە پێنج سەد نوێژی مزگەوتەکانی ترە.
مەبەستی لە (حَوْلَهُ) شامە، پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم فەرموویەتی: خۆش بەختی بۆ شام، وترا بۆچی ئەی پێغەمبەری خوا صلی الله عليه وسلم ؟ فەرمووی: فریشتەکان باڵیان بەسەریدا راخستووە، رواە احمد
٭ - هەندێک شوێن لەکاتی جێ بەجێ کردنی دروشمە پیرۆزەکانی ئاینی ئیسلامدا پیرۆز دەبن، وەک کێوی عەرەفەو موزدەلیفەو مینا، چونکە لەکاتی بەجێ هێنانی دروشمەکانی حەج لەو شوێنانەدا، بەرەکەتی خوای گەورە دەبارێتە سەرخەڵک، ئەو شوێنانە کاتێکی دیاری کراو پیرۆزن، لەبەر ئەوەیە ئەگەر جگە لەوکاتەدا کەسێک بچێت لەو شوێنانەدا عیبادەت بکات بەنیەتی بەرەکەت و پاداشتی زۆر ، کارێکی بیدعە کردووە، یا کەسێک بچێ لە عەرەفە راوەستێ بەنیەتی بەرەکەت و پیرۆزی ئەوە کاری بیدعەی ئەنجام داوەو پاداشتی دەستناکەوێ بەڵکو گوناح باردەبێ چونکە کاری بیدعەی کردووە، هەرکەس بچێت بۆ عەرەفەر بچێتە سەرکێوی عەرەفە بەنێتی پیرۆزی کێوی عەرەفە، بێگومان کارێکی حەرام و بیدعەی ئەنجام داوە، دەبێ ئەوەش بزانین ئەو شوێنانەش لەکاتی حەجدا تەنها بۆ نوێژو پاڕانەوەو بەجێهێنانی مەراسیمەکان پیرۆزن، بەردو دارو گڵ و دیواری ئەو شوێنانە پیرۆزنین و تەبەروکیان پێ ناکرێ، هەرکەس کارێکی وابکات تاوانبار دەبێ.
خەلیفەی دووەم عومەری کوڕی خەتاب خوا لێی رازی بێ، دەرسێکی عەقیدەی جوانمان فێردەکات و پێمان رادەگەیەنێ دەستدان لە بەردە رەشەکەو ماچکرنی ناتوانێ سودمان پێ بگەیەنێ، ئەو ماچ کردنە، تەنها سوننەتێکە وەک شوێن کەوتنی پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم بۆ دنیا هیچ سودێکی نیە (عَنْ عُمَرَ: أَنَّهُ كَانَ يُقَبِّلُ الْحَجَرَ وَيَقُولُ: إنِّي لَأَعْلَمُ أَنَّكَ حَجَرٌ لَا تَضُرُّ وَلَا تَنْفَعُ، وَلَوْلَا أَنِّي رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ يُقَبِّلُكَ مَا قَبَّلْتُكَ) رَوَاهُ الْجَمَاعَةُ. لە عومەرەوە کاتێک بەردەکەی ماچ کرد دەیووت: من دەزانم تۆ نەسودت هەیە نەزەرەر، ئەگەر نەمبینایایە پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم ماچی کردی ماچم نەدەکردی.
ئەم فەرموودە ئەوەمان پێدەڵێ دەستدان لەو بەردەو ماچ کردنی نەخۆش چاک ناکاتەوەو مناڵیش نابەخشێ بەکەس، باشە ئەگەر بەردێک ماچ کردن و دەست لێدانی سووننەت بێ، چەندین فەرموودەی لەسەربێ، پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم ماچی کردبێ خەلیفەکان و هاوەڵان و ئەولیاکان و زانایان و بە ملیاڕان خەڵک ماچیان کردبێ، لەگەڵ ئەوە نەتوانێ سودو زیانی دونیایی بەکەس بگەیەنێ، باشە گۆڕو بەردی سەر گۆڕو گڵەکەیی و گومەزی سەرگۆڕی پیاو چاکێک چۆن دەتوانێ زیان و سودی بۆ کەس هەبێ، لەکاتێکدا دەست لێدان و ماچ کردنی ئەو گۆڕو بەردانە پێچەوانەی فەرموودەو فەتوای زانایانی ئوممەتی ئیسلامیە، نازانم خەڵکێک بۆ بەوردی بیر لەوە ناکەنەوە، لە دوو زنجیرەدا قسەی زانایانمان هێنا کە بەتایبەتی باسی ناڕەوایی ماچ کردنی گۆڕو بەردو گڵ و دیواری گۆڕی پێغمبەریان کرد، باشە گۆڕی ئەو پیاچانە گەورەترو پیرۆزترە لە گۆڕی پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم ؟؟!!
٭ - کۆتا شوێن کە ئاماژە بە پیرۆزیەکەی بکەین:
١ - شیوی عەقیقه لە مەدینە بوخاری لە سەحیحەکەیدا لە عبداللەی کووڕی عومەرەوە دەگێڕێتەوە دەڵێ: بیستم پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم لە شیوی عەقیق دەیفەرموو: ئەمشەو نێردراوێک لەلایەن پەرواردگارمەوە هات وتی: نوێژ لەم شیوە موبارەکەدا بکەو ئیحرام بەعەمرەو حەج ببەستەو بڵێ: عومرە لەحەجدا
۲ - شیوی (طوى) ئەو شوێنەی خوای گەورە قسەی لەگەڵ موساکرد ﴿ فَلَمَّا قَضَى مُوسَى الْأَجَلَ وَسَارَ بِأَهْلِهِ آنَسَ مِنْ جَانِبِ الطُّورِ نَارًا قَالَ لِأَهْلِهِ امْكُثُوا إِنِّي آنَسْتُ نَارًا لَعَلِّي آتِيكُمْ مِنْهَا بِخَبَرٍ أَوْ جَذْوَةٍ مِنَ النَّارِ لَعَلَّكُمْ تَصْطَلُونَ * فَلَمَّا أَتَاهَا نُودِيَ مِنْ شَاطِئِ الْوَادِ الْأَيْمَنِ فِي الْبُقْعَةِ الْمُبَارَكَةِ مِنَ الشَّجَرَةِ أَنْ يَا مُوسَى إِنِّي أَنَا اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ ﴾ [القصص: 29-30]
ئەم شوێنانە بەلای پەروەردگارەوە بەڕێزن خوا خۆی ئەو رێزەی پێ بەخشیون، بەڵام ناکرێ بەبێ هیچ بەڵگەیەکی شەرعی تەبەروک بەو شوێنانە بکرێ، چونکە ئێمە دەبێ پابەندی بڕیارو فەرمانەکانی خوابین، ئەم شەریعەتی ئیسلامە بێ خاوەن نیە، خوا خۆی خاوەنیەتی دەبێ بڕیاری عیبادەت و خواناسیمان لە پەروەردگارمانەوە وەرگرین.

نووسینی: مامۆستا مظفر پێنجوێنی

تايبەت بە پەيجى شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود ahmadkaka.org


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 489

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram