سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ڕۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا.! (18).
گۆڕینی فۆنت


ڕۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا.!

بەشى هەژدەيەم. (18).

جیهانی ئەمڕۆ پێویستی بە ئیسلامە.!

فەرمانڕەوا لە ئیسلامدا بۆی نییە سامانێکی زیاد لەوەی ئیسلام بۆی دیاری کردووە لە خەڵکی بکێشێتەوە، بۆی نییە یاسایەکی پێچەوانە بە ڕێساکانی شەرع دەرکات، چونکە لە ئیسلامیشدا فەرمانڕەوا – دوای هەبوونی کۆمەڵێک سیفەت و مەرجی وەکو: زیرەکی، تێگەیشتوویی و چاکە خوازی و دادپەروەری، بە هەڵبژاردنێکی ئازادانەو بە ڕای خەڵکی ئەچێتە سەر کورسی دەسەڵات، ئەبێ ئەوەشی لەبەرچاو بێ کە ئەو وەکو کرێکارێکی موسڵمانانەو ئەبێ بە گوێرەی ئەو پەیمانە ڕامیاری (سیاسی)یە، فەرمان و بڕیار بدات کە لە نێوان خۆیی و موسڵماناندا هەیە.
کاتێک ئەم ئیسلامە فەرمانڕەوایی ئەکات، هەر ئەوەندە نیە کە موسڵمانانی لە زوڵم و ستەمی ناوەکی ڕزگار کردبێت و بەس، بەڵکو لە ئەوان و لە هەموو ژێر دەستەیی و زوڵم ستەمێکی دەرەکیش ڕزگار ئەکات، ئیسلام ناهێڵێت موسڵمانەکانی بە زەلیلی ژێر دەسەڵاتی ئیمپریالیستی ڕازی بن، نەخێر.! ئیسلام شوێنکەوتوەکانی لەسەر عیززەتی نەفس پەروەردە ئەکات، لەسەر ڕوو بە ڕووبوونەوە پەروەردە ئەکات، ئیسلام ناهێڵێت کەس لە شوێنکەوتووەکانی – لەهیچ حاڵەت و بارودۆخێکياندا – گوێڕایەڵ و ملکەچی دەسەڵاتداری بێگانە (بێگانە بە دیدی ئیسلام خۆی) بن، هەڕەشەی زۆر سەخت ئەکات، خوای گەورە ئەفەرموێت: (و‌‌‌إن أطعتموهم إنکم لمشرکون) الانعام/١٢١، واتە: ئەگەر گوێ ڕایەڵیان بکەن (هی کافر و موشریکەکان) ئێوەش ئەچنە ڕیزی ئەوان و فڕتان بەسەر ئیسلامەوە نامێنێت.!
بێگومان ئەندامانی کۆمەڵگەی ئیسلامی کە بۆیان نەبێت گوێڕایەڵی دەسەڵات و فەرمانڕەوای کافرو موشریکان ببن، حەتمەن ئەبێ هەوڵ بدەن بیگۆڕن و ڕایدەن، مادام ئیسلام ڕازی نەبێ کافر حاکمی وڵاتەکەی بێت، کەوابوو حەتمەن ئەبێ (لەژێر فەرمانی خوای گەورەدا) ئیعلانی جیهادەکەی بکات، واتا تێکۆشان لە پێناوی خوادا.!
ئای ئەمڕۆ چەند پێویستمان بە ئیسلامە، تا لەژێر ئاڵاکەیدا یەکڕیز ڕاوەستین و گەل و وڵاتمان لە دەسەڵاتی ڕاستەوخۆو لاوەکی ئیمپریالیزم پاک بکەینەوە، تا ڕۆح و سامان و عەقیدەو ئابڕوو و بیروباوەڕمان لە دەستە گڵاوەکەی ئەو ئازاد بکەین، تا دەستی خوامان لەگەڵ بێت، ئەو خوایەی ئایينەکەی بۆ تەواو کردین و ڕازی بوو ئیسلامەکەی بەرنامەو پڕۆگرامی ژیانمان بێت: ( الیوم اکملت لکم دینکم وأتممت علیکم نعمتی ورضیت لکم الإسلام دینا) المائدە/٥ واتا: ئەمڕۆ ئايینەکەم بۆ تەواو کردوون و بەهرەی خۆمم بەتەواوی پێ بەخشین و ڕازیم کە تەنها ئیسلام ئايین (بەرنامەی ژیان)تان بێت.!
ڕۆڵی ئیسلام وە نەبێ لەم ڕادەیەدا بوەستێ، (لەڕزگارکردنی گەل و ووڵات لە ستەمی زۆرداران و ملهوڕان) بەڵکو ئەمە بەهرەیەکی خواییەو بۆ هەموو جیهانی دەردەدارو پشێو هاتووە کە داهاتووی لە ئیستای ترسێنەر ترە، چونکە هەروا لە ژێر هەڕەشەو مەترسی جەنگێکی نیۆترۆنیدا.!
جیهانی ئەمڕۆ –لە موسڵمانان زیاتر- پێویستی بەسەرکەوتنی ئیسلام هەیە، تا بزانێت حەوانەوەی ژێر سایەی ڕۆح چییە؟، تا لەو ترس و بیمەی تیایدا دەژی ڕزگاری ببێت، پێویستی پێیەتی تا لەژێر پاڵەپەستۆو تین و تەوژمی هەواو هەوەسی ستەمکاران بێنە دەرەوە، ئەگەر بارودۆخی جیهانی هەروا بەردەوام بێت، چی چاوەڕوانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دەکات.؟! بەڵێ زانست پێشکەوتووە، بەڵام مرۆڤایەتیی پێش نەکەوتووە، جارێک مێژوو شایەتی ئەوەی نەداوە کە مرۆڤایەتی لەژێر سایەی سیستمی هەواو هەوەسدا بوو بێت و حەوانەوەو ئاسوودەیی بە خۆوە ببینێت.!

ماويەتى..

نووسينى: مامۆستا ئازاد نجم الدين

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 592

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram