سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  تاوانی هاوەڵدانان بۆ خوای گەورە. (25).
گۆڕینی فۆنت


زنجیرەی تاوانی هاوەڵدانان بۆ خوای گەورە.!

زنجیرەی بیست و پێنجەم.

بەشی دووەم: لە خاڵە گرنگەکانی تەبەروک

بسم اللە الرحمن الرحیم
٥ - ئەو قسەی کە کەسێک بە کەسێکی تر دەڵێ: دانیشه مەجلیسەکەمان پیرۆزکە، پێویستە موسڵمان خۆی لێ بپارێزێ، ئەگەر کەسێک وتی: دەبێ بزانین مەبەستی چیە، ئەگەر مەبەستی ئەوەبوو ئەوکەسە خۆی پیرۆزەو بە دانیشتنی ئەو مەجلیسەکە پیرۆز دەبێ، ئەوە قسەیەکی حەرام و ناشەرعی وتووە،ۆ شیرکی گەورەنیە، ئەگەر مەبەستی ئەوەبێ بەدوعاو زیکرو سەڵاوات و ئامۆژگاری مەجلیسەکە پیرۆز بکات، قسەکەی دروستەو ناشەرعی تیانیە.
٦ - هەڵگرتنی قوڕئان لە ماڵ و سەیارەو دوکان و .. تەنها بۆ تەبەروک و پاراستنی ماڵ و منداڵ بێ، کارێکی بیدعەو ناشەرعیە دەبێ خۆمانی لێ بە دوور بگرین.
۷ - دانانی قوڕئان لە پشت سەری ئافرەتێک کە تازە مناڵی بووە، بە مەبەستی پاراستنی ئافرەتەکە، یا کاتێک کەسێکی خۆشەویست دەچێ بۆ سەفەر یا بۆ شوێنێک، قوڕئان بگری بەدەستەوەو بڵێی بەژێریا بڕۆ یا قوڕئانەکە بەسەریا بسوڕێنی، یا هەڵگرتنی قوڕئان و گێرانی بە دەوری مردو یا گۆڕ، ئەمانەو چەندین شتی تری لەم شێوانە، کارێکی حەرام و ناشەرعیەو هیچ سودی بۆ کەسەکەش نابێ.
٨ - با زۆر لەخۆمان رازی نەبین و وریای خۆمان بین و خۆمان لە شیرکی بچوکیش بپارێزین ئەوەندەی بۆمان دەکرێ، لە خوا بپاڕێینەوە لەو شتانەی شیرکەو پێمان نەزانیوە لێمان خۆشبێ، پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم دەفەرموێ: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أُشْرِكَ بِكَ وَأَنَا أَعْلَمُ، وَأَسْتَغْفِرُكَ لِمَا لاَ أَعْلَمُ) با ئەم دوعایە زۆر بکەین.
۹ - ماچ کردنی دەست یا قاچ: هەندێک لە زانایان دەڵێن: ئەگەر نەکرێتە عادەت ونەریت زۆر بە کەمی کەسێک دەست هەتا قاچی زانایەکی گەورە ماچ بکات، بە چەند مەرجێک دروستە:
٭ - لەبەر رێز بۆ زانستەکەی ماچی بکات.
٭ - دەبێ زۆر بەکەمی شتی وابکات.
٭ - نابێ وەک تەبەروک ماچی بکات، وەک سۆفی و دەروێشەکان دەست، هەندێکیان دەست و قاچی شێخەکەیان بۆ تەبەروک ماچ دەکەن.
ئەو زانایانە بۆ قسەکەیان هیچ بەڵەیەکی شەرعیان نیەو خۆ دوورگرتن لەماچ کردنی قاچ زۆر باشە هەتا قوتابیش قاچی مامۆستاکەی ماچ نەکات باشە، بەڵام ماچ کردنی دەست دروستەو بەڵگەی لەسەرە، ئەوەش زۆر بەکەمی.
بێگومان ماچ کردنی دەست و قاچ بۆ تەبەروک شیرکی بچوک و تاوانی گەورەیە، هەندێکجار دەبێتە شیرکی گەورەش، بێگومان ئێستا بۆتە خوو نەریت، هەندێک شێخ والە موریدەکانیان دەگەیەنن خەڵک لە گرنگی ماچ کردنی دەست و قاچی شێخ حاڵی نەبوون و نازانن، هەڵیان دەنێن لەسەر ئەوکارە.
پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم لەگەڵ ئەوە کە هەموو جسم و جل و پێڵاو موو کەرەستەکانی ق بووە، بەکەمی هاوەڵان دەستیان ماچ کردووە، فەرموودەیەکی سەحیح نەهاتووە بڵێ هاوەڵێک قاچی پێغەمەری ماچ کردوە، هەندێک فەرموودە هەیە کە ئیمام عەلی دەست و قاچی عەباسی مامی ماچ کردووە، هەموو ئەو فەرموودانە لاوازن و بەهیچ شێوەیەکک نابێتە بەڵگەی دروستی ماچ کردنی قاچی شێخ و زاناو ئەولیا. پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم جارێک لە ژیانیدا دانەنیشتووە دەستی گرتبێ و هاوەڵان بەریز وەستابن دەستیان ماچ کردبێ، بەداخەوە لەکۆن و تازەدا هەندێک بەناو شێخ دادەنیشن رێگە دەدەن بە موریدەکانیان بێن یەکجار دەستی یا قاچی ماچ بکەن و بۆی نیە بیکا بە دووجار بۆ ئەوەی شێخ هیلاک نەبێ.
بێگومان ئەم کارە لە ئیسلام و شەریعەتی ئیسلام و رەوشتی ئەولیاو پیاوچاکانەوە زۆر دوورە، کارێکی حەرام و نادروستەو زەلیل و زەبوون کردنی خەڵکی گێژو داماوو نەزانە، پێویستە مامۆستایان لەسەر زەلیل و ریسواکردنی خەڵک بێ دەنگ نەبن، ئیسلام هاتووە رێزو شکۆ بکێڕێتەوە بۆ خەڵک، تەنها زەلیلی و ملکەچیان بۆ خوابێ.

نووسینی: مامۆستا مظفر پێنجوێنی

تايبەت بە پەيجى شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 525

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram