سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ڕۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا.! (19).
گۆڕینی فۆنت


ڕۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا.!

بەشى نۆزدەيەم. (19).

ئەوەندە بە زانست دەسخەڕۆ مەبن.!

زۆر کەس لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بە پێشکەوتنی زانست دەسخەڕۆ دەبن و وا دەزانن پێشکەوتن فڕۆکەو ڕۆکێت و بۆمبی ئەتۆمی و نیوترۆنی و ڕادیۆو شۆرەری کارەباییە.! بەڵام ئەمە لەڕاستیدا پێوەر نییە.! چونکە پێوەری ڕاستەقینە ڕادەی بەرزبوونەوەی ئاستی هەستی مرۆڤە، بەرزبوونەوەی خودی مرۆڤە بەسەر پێداویستییەکانیدا، پێوەری پێشکەوتنی مرۆڤ پلەی رێزگرتنی مرۆڤ خۆیەتی..
ئەم پێوەرەش وە نەبێ ئايینەکان، یان زانستی خووڕەوشت لە خۆیانەوە بە هەوانتە وتبێتیان، بێ ئەوەی نرخێکی لە جیهانی واقیعدا هەبێت، مێژوو بهێننەوە پێش خاوی خۆتان و بزانن چ نەتەوەیەک – کە ئەندامەکانی هەر خەریکی ئارەزووچێتی بووبن و لەسنوری ئاسایی مرۆڤایەتی دەرچووبن- توانی بە پتەوو یەکگرتوویی بەردەوام مابێتەوە.؟! چی بوو کە یۆنانی کۆن و ڕۆمانی کۆن و فارسی کۆنی هێنایە خوارەوەو ڕماندی.؟! چی بوو ستوونی ئیسلامیی لە سەردەمی عەباسییەکاندا ڕووخاند.؟! نەتانبينى فەڕەنسای ڕووت و بەرەڵا چۆن لەم شەڕی دووەمی جیهانیيەدا لەگەڵ یەکەم گورزدا چۆکی دادایە سەر زەوی.؟! چونکە نەتەوەیەک بوو هەر خەریکی هەواو هەوەس بوو، ئامادە بوونێکی دەروونی و ماددی وای نەما بوو وای لێ بکات بەرگری لە وڵاتەکەی بکات.!! چونکە نەتەوەیەک بوو ڕووخانی کۆشک و تەلارو سەماگاکانی پاریسی زیاتر بەلاوە گرنگ بوو وەک لە پاراستنی بوون و قەوارە و ڕیشە مێژووییەکەی.!! چارەنووسی ئەمریکای ئەمڕۆش هەر وا دەبێت، ئەو ئەمریکایەی ئێستا وا هەندێ چاولێکەری وڵاتانی ئێمە کردوویانەتە ڕووگەی خۆیان و بە باڵایدا هەڵ ئەڵێن.! ئەمیش –هەر چەند خاوەن هێزو دەسەڵاتیشە – بەڵام مادام ئاوا نوقمی هەواو هەوەسێتی، ڕۆژێک هەر دێ بە چۆکا.. ئەمانەی لای خۆمان ئەوە لەبیر خۆیان ئەبەنەوە کە ئەمریکا وڵاتێکی تازەیە، ئەبوو لە هەڕەتی لاوێتیدا بێت، نەک ئاوا بەرەو ڕمان بچێت.! ئەبوو گەنجەکانی بەرپرسی گەورەتر هەڵگرن نەک ئاوا تووشی نەخۆشی ببن.! ئەمریکا –هەرچەندە لە ڕواڵەتدا- خاڵی لاوازی تێدا نابینرێت، بەڵام لە ڕاستیدا وا نییە، ئەوی چاوکراوەو بیرتیژە، زۆر پنتی لاوازی و لاسەنگی لەو دیوو ئەو ڕواڵەتە هێزەوە ئەبینێت.
با دوو هەواڵ بە نموونە بۆ ئەو گەنجانە بهێنمەوە کە چاویان لە ئەمریکا بڕیوەو کردویانەتە ڕوگەی خۆیان، هەواڵەکانیش ڕۆژنامەکان ڕایانگەیاندووە:

یەکەم: دەرکردنی (٣٣) فەرمانبەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەبەر ئەوەی تووشی نامۆیی سێکس (جینسی) بوون، چونکە ئیتر ئیعتیمادیان ناکرێتە سەرو ناتوانرێت نهێنی وڵات بخرێتە بەردەستیان..!

دووەم: ڕاکردنی سەدو بیست هەزار کەس بوو لەسەربازی خورتی (ئیجباری) هەر لە ئەمریکا. ئەمە ژمارەیەکی زۆرە بۆ نەتەوەیەک بیەوێت سەرکردایەتی هەموو جیهان بگرێتە دەست.!

ماويەتى..

نووسينى: مامۆستا ئازاد نجم الدين

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 464

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram