كاره‌ساتی شه‌هید كردنی ئیمام حوسه‌ین له ژێر رۆشنایی دیدو بۆچوونی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌دا عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود الحمدلله والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آ‌له وصحبه ومن والاه.. بێگومان كاروباری مێژوو و گێڕانه‌وه‌ی مێژووی گه‌لان و پێشینان، گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له ژیانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كاندا، مێژووی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ربوونی ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه، هه‌ر مێژووه كه په‌یڕه‌وو ڕێڕه‌وو ڕابووردوو داهاتووی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه دیاری ده‌كات، وه هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك بیه‌وێ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و سه‌ركردایه‌تیكردنی گه‌له‌كه‌ی پێ هه‌ڵگرێت، ده‌بێت هه‌ر ڕووداوه‌كانی پێش و پاشی خۆی به‌یه‌كه‌وه گرێ بدات و شیكردنه‌وه‌ی وردی بۆبكات، بۆ ئه‌وه‌ی خاڵه لاواز‌و به‌هێزه‌كانی له یه‌ك جیا بكاته‌وه‌و به‌ردی بناغه‌ی داهاتووی خۆی له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی ساغ و درووست دابمه‌زرێنێت.. له ڕاستیدا كاره‌ساتی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسه‌ین له گه‌وره‌ترین كاره‌ساته‌كانه كه تووشی مێژووی موسوڵمانان بوو، چونكه له‌و كاته‌دا بێجگه له ئیمامی حوسه‌ین له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا كوڕی كچی پێغه‌مبه‌رێكی تر بوونی نه‌بوو، وه به‌راستی به مه‌زڵومی شه‌هید كرا‌و كوشتنه‌كه‌شی به نیسبه‌ت موسوڵمانانی هه‌مووی گۆی زه‌وی كاره‌سات بوو، به‌لاَم به‌نیسبه‌ت ئیمام حوسه‌ینه‌وه خۆی، پله‌ی شه‌هاده‌ت و پله‌وپایه‌و ناو‌و شۆره‌تی به‌رزو نمره‌ی نزیكی به‌خواوه وه‌رگرتووه، چونكه بێگومان خوای گه‌وره ئه‌م رێحانه جوانه‌ی پێغه‌مبه‌ری نازداری بۆئه‌و دونیا هه‌ڵگرتووه‌و له‌م دونیا پڕ له نه‌هامه‌تیی و ناخۆشیه ڕزگاری كردووه.. مێژووی كاره‌ساتی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسه‌ین ئه‌وه‌نده قورس و گرانه له‌سه‌ر رۆح و هه‌ستم نازانم چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك ده‌ست به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته جه‌رگ بڕه بكه‌م.! به‌لاَم وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و ئیمامه به‌رێزه كه كچه‌زاو ئامۆزازای پێغه‌مبه‌ری نازدارو خۆشه‌ویستمانه "درودو سلاَوی خوایان له‌سه‌ر" كه به‌ناحه‌ق غه‌درو خیانه‌تی لێكراو به زوڵم شه‌هید كرا، وه وه‌ك پاراستنی راستیی مێژویی و هه‌روه‌ها گه‌یاندنی حه‌قیقه‌تی ئه‌و كاره‌ساته خوێناوییه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌هلی سووننه‌و جه‌ماعه له‌سه‌ری یه‌ك ده‌نگن، وه وه‌ك دیفاعێكیش له مه‌زڵومان و حه‌قخوازان و ئازادیخوازان، ئه‌م بابه‌ته ده‌نووسم. بێ پێچ و په‌نا ده‌ڵێم: زۆرێك له نووسه‌ران و بیرمه‌ندانی ئیسلامیی به تایبه‌ت "نه‌وه‌ی كورد" خۆیان له‌م ڕووداوه گرنگه مێژووییه ناده‌ن و تا ئێستا به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێویست بێت نه به نووسین و نه به وتار‌و بابه‌ت خۆیان له‌م بواره به‌دوور ده‌گرن.. بێجگه له هه‌ندێ وتار‌و بابه‌تی نوێ كه به‌م تازه‌ییه ده‌ست به وتن و نووسینیان كراوه، ئه‌ڵبه‌ته خوا حه‌ق وتنی پێ خۆشه وتاره‌كه‌ی مامۆستا كرێكاریش كه 12 ساڵ پێش ئێستا له مزگه‌وتی جیهاد له سلێمانی به چاكیی و پاكیی باسی له‌و ڕووداوه كردووه‌و مافی خۆیی پێداوه.، وه به‌راستی ئه‌م بێده‌نگیی و خۆ لادانه له‌و حه‌قیقه‌ته مێژوییه‌ی به ناحه‌ق شه‌هیدكردنی ئه‌و ئیمامه به‌رێزه، رێگای بۆ كه‌سانی تر خۆشكردووه كه به شێوه‌یه‌كی تر‌و به شێوازێكی تر بێنه مه‌یدان و ئه‌و كاره‌ساته بۆ موسوڵمانان بگێرنه‌وه‌و زۆرێكیش موباله‌غه‌ی تێدا بكه‌ن.! به‌لاَم خوا یاربێت من ده‌مه‌وێ له‌م نووسینه‌مدا بێ هیچ ده‌مارگیرییه‌ك به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته بكه‌م و ئه‌وه‌ی ئه‌هلی سووننه‌و جه‌ماعه له‌سه‌ری یه‌كده‌نگن هه‌ر ئه‌وه بنووسم و بلاَو بكه‌مه‌وه، وه نیاز‌و نیه‌ت پاكی خۆم له‌م باسه‌دا بۆ خوای بالاَده‌ست و پاشان بۆ خوێنه‌ران ڕا ده‌گه‌یه‌نم.. سه‌ره‌تا له ناخی دڵمه‌وه هه‌زاران هه‌زار سلاَو له رۆحی پاكی ئیمام حوسه‌ین و یاوه‌رانیی.. وه ئه‌م كاره‌ساته هه‌رگیزاو هه‌رگیز له یادو زیهنی ئێمه‌ی موسوڵماندا (ئه‌هلی سووننه‌و جه‌ماعه) له بیر ناكرێت و تا ئه‌و رۆژه‌ی فو به نه‌فخی صوردا ده‌كرێت مه‌زڵومییه‌تی ئیمامی حوسێن و یاوه‌رانی له بیر ناكرێت، ئه‌وه‌ی دڵی زیندوو بێت و تۆسقاڵه‌یه‌ك ویژدانی بخاته‌كارو ته‌نها چه‌ند دێڕێك له ژیانی پڕ له كاره‌ساتی مه‌زڵومییه‌تی ئیمامی حوسه‌ین بخوێنێته‌وه ئه‌وه بێگومان چاوه‌كانی پڕ له فرمێسك و دڵ و رۆح و هه‌ستیشی پڕ له خه‌م و خه‌فه‌ت ده‌بێت.! له‌داییكبوونی ئیمام حوسه‌ین: حوسه‌ینی كوڕی عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیب له رۆژی 5 ی شه‌عبانی ساڵی 4 ی كۆچیی له مه‌دینه‌ی پیرۆزدا له داییكبووه، وه هه‌ر خودی پێغه‌مبه‌ر e ناوی لێناوه‌و زۆر زۆری خۆشویستووه، بۆیه ده‌فه‌رموێ: (اللهم إنی أحبهما فأحبهما) رواه البخاری. واته: خودایه من حه‌سه‌ن و حوسه‌ینم خۆش ده‌وێن تۆش خۆشت بوێن. وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: (إن الحسن والحسین هما ریحانتا الدنیا) رواه البخاری. واته: به‌راستی حه‌سه‌ن و حوسه‌ین دوو چڵه رێحانه‌ی منن له دونیادا. زۆرجار پێغه‌مبه‌ر ﷺ به فاتیمه‌ی كچی ده‌وت: ئه‌و دوو كوڕه‌ی خۆمم بۆ بێنن، پاشان بۆنی پێوه ده‌كردن و ده‌یگوشین به‌خۆیه‌وه.، وه ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ: بینیم پێغه‌مبه‌ری خودا ماچی ده‌می حه‌سه‌ن و حوسه‌ینی ده‌كرد.، وه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر e ده‌فه‌رموێ: (الحسن والحسین سیدا شباب أهل الجنة) وه ده‌یفه‌رموو: (حسین منی وأنا من حسین، أحب الله من أحب حسینا). هه‌ردوو ئه‌م فه‌رمووده ئیمامی تیرمیزی ڕیوایه‌تی كردووه‌و شێخ ئه‌لبانیش به‌ره‌حمه‌ت بێت به سه‌حیحی داناون. ئیمامی حوسه‌ین له دوای وه‌فاتی ئیمامی حه‌سه‌نی برای هه‌ر له مه‌دینه‌ی پیرۆز مایه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی موعاویه ره‌زای خوای لێبێت دوای وه‌فاتی خۆی یه‌زیدی كرده جێنیشینی خۆیی و ئه‌هلی مه‌دینه‌ش به‌یعتیان دایه یه‌زید، ئه‌وجا ئیمامی حوسه‌ین به‌یعه‌تی نه‌دا به یه‌زیدو به توندی ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌تكرده‌وه. به‌یعه‌تدان به یه‌زیدی كوڕی موعاویه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یعه‌ته له‌لایه‌ن ئیمام حوسه‌ینه‌وه: له ساڵی 60 ی كۆچی‌دا بوو به‌یعه‌ت درا به یه‌زیدی كوری موعاویه، له‌و كاته‌دا ته‌مه‌نی یه‌زید 34 ساڵ بوو، به‌لاَم له ناو شاری مه‌دینه‌دا هه‌ردوو ئیمامی حوسه‌ین و عه‌بدوڵلاَی كوڕی زوبه‌یر ئه‌و به‌یعه‌ته‌یان ڕه‌تكرده‌وه، كاتێك كه داوای به‌یعه‌تیان لێكرا، له وه‌لاَمدا عه‌بدوڵلاَی كوڕی زوبه‌یر وتی: ئه‌مشه‌و چاوه‌رێ ده‌كه‌م و بیری لێده‌كه‌مه‌وه‌و دواتر ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه، به‌لاَم كاتێك شه‌و داهات شاری مه‌دینه‌ی به جێهێلاَو به‌ره‌و مه‌ككه به‌رێ كه‌وت و به‌یعه‌تی نه‌دایه یه‌زید.. وه كاتێكیش هاتنه لای ئیمامی حوسه‌ین ئه‌ویش وتی: من به نهێنیی به‌یعه‌ت ناده‌م و به ئاشكرا له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكیدا به‌یعه‌ت ده‌ده‌م، به‌لاَم هه‌ر كه شه‌و داهات به دوای عه‌بدوڵلاَی كوری زوبه‌یردا به‌ره‌و مه‌ككه ده‌رچوو.. خه‌ڵكی عێراق زیاتر له 500 نامه‌یان نارد بۆ ئیمامی حوسه‌ین: كاتێك خه‌ڵكی عێراق ئاگاداری ئه‌وه بوون كه ئیمامی حوسه‌ین به‌یعه‌تی نه‌داوه‌ته یه‌زید، دڵخۆشبوون به‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئیمام حوسه‌ین، چونكه ئه‌مانیش یه‌زیدی كوڕی موعاویه‌یان نه ده‌ویست، ته‌نانه‌ت ئیمامی موعاویه‌شیان خۆش نه‌ده‌ویست، ته‌نهاو ته‌نها ئیمامی عه‌لیی و مناڵه‌كانی ئه‌ویان ده‌ویست، ڕه‌زاو ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت.. بۆیه هه‌موو هۆزو كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌ستیان دایه نامه نووسین بۆ ئیمام حوسه‌ین و هه‌موویان به‌ڵێنیان دایه كه ئێمه ته‌نها به‌یعه‌ت به تۆ ده‌ده‌ین، وه ئێمه بێجگه له تۆ به‌یعه‌ت به‌كه‌سی تر ناده‌ین و یه‌زید به خه‌لیفه‌و جێ‌نشین نازانین، ئه‌م نامه ناردن و هه‌ڵویستانه‌ی خه‌ڵكی عێراق رۆژ به رۆژ زیادی ده‌كرد، بۆیه مێژوو نووسان ده‌ڵێن ژماره‌ی نامه‌كان له ئه‌هلی كوفه‌وه گه‌یشته زیاتر له 500 نامه.! ئیمامی حوسه‌ین موسلیمی كوڕی عه‌قیلی ئامۆزای نارد بۆ كوفه: ئیتر دوای ئه‌و هه‌موو دڵنیابوونه‌وه ئیمامی حوسه‌ین موسلیمی كوڕی عه‌قیلی كوڕی ئه‌بی تالیبی ئامۆزای نارد بۆ كوفه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیی و ئاگاداری بارودۆخی كوفه بێت، كاتێ موسلیم گه‌یشته كوفه، بۆی ده‌ركه‌وت كه خه‌ڵكی كوفه یه‌كلابوونه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه به‌یعه‌ت ناده‌نه یه‌زیدی كوڕی موعاویه‌و هه‌مووی ئاماده‌یه به‌یعه‌ت بداته ئیمامی حوسه‌ین، بۆیه موسلیم له كوفه چووه ماڵی هانی كوڕی عوروه‌و له‌وێ خه‌ڵكی ده‌سته ده‌سته ده‌هاتنه لایی و به‌یعه‌ت و پشتگیریی خۆیان بۆ ئیمامی حوسه‌ین پشت‌راست ده‌كرده‌وه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا والیی و سه‌رپه‌رشتیاری كوفه (نوعمانی كوڕی به‌شیر) بوو، كه له‌لایه‌ن یه‌زیده‌وه دیاری كرابوو، به‌لاَم وادیاربوو كه (نو‌عمان)ی والی كوفه زۆر گوێ ناداته كاروباری یه‌زیدو لایه‌نگری سه‌رسه‌ختی یه‌زید نیه، بۆیه هه‌ندێك له جاسوس و كاربه‌ده‌ستانی نزیكی "نو‌عمان" هه‌واڵه‌كه‌یان گه‌یانده یه‌زیدو ئه‌ویش خێرا ئه‌مری كرد كه "نو‌عمان" لاببرێ و عوبه‌یدوڵلاَی كوڕی زیاد بكرێته والی كوفه، هه‌ر بۆیه خێرا عوبه‌یدوڵلاَی كوڕی زیاد كه والی "به‌صره" بوو، شاری كوفه‌ش خرایه سه‌ر ویلایه‌تی به‌صره‌و عوبه‌یدوڵلاَ بوویه والی هه‌ردوو شاری كوفه‌و به‌صره.. دیاربوو كه ئه‌م عوبه‌یدوڵلاَی كوڕی زیاده زۆر زیره‌ك و چالاك بووه، بۆیه هه‌ر به والی بوونیی و گه‌یشتنی بۆ كوفه، كه‌سێكی دیاری كرد به‌ناوی (مه‌عقیل) كه بگه‌ڕێ به دوای ئه‌م سه‌ره داوه‌داو بزانێ كێیه كه له كوفه‌دا نوێنه‌رایه‌تی ئیمامی حوسه‌ین ده‌كاو خه‌ڵكی ده‌چنه لایی و به‌یعه‌تی ده‌ده‌نێ، هه‌ر بۆیه عوبه‌یدوڵلاَ 3000 دیناری دایه ده‌ستی مه‌عقیل و وتی: بڕۆ بگه‌رێ و بڵێ من له شاری "حیمص"ی سوریاوه هاتووم و پشتگیری له ئیمامی حوسه‌ین ده‌كه‌م و ئه‌م 3000 دیناره‌شم وه ك پشتگیری ماددی بۆ هێناوه، مه‌عقیلیش زۆر وریا‌و له‌سه‌رخۆ گه‌ڕا به دوای ئه‌و كه‌سه‌دا كه له كوفه‌دا نوێنه‌رایه‌تی ئیمامی حوسه‌ین ده‌كا، بۆیه بۆ دواجار گه‌یشته ئه‌و ماڵه‌ی كه موسلیمی كوڕی عه‌قیلی ئامۆزا‌و نوێنه‌ری ئیمام حوسه‌ینی لێیه‌و چوویه لایی و به‌یعه‌تی دایه‌و 3000 دیناره‌كه‌شی به‌خشیه موسلیم به‌ناوی پشتگیری ماددی بۆ ئیمامی حوسه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر باوه‌ڕ به مه‌عقیل بكه‌ن، ئیتر هه‌موو رۆژێ مه‌عقیل ده‌هاته ماڵی "هانی كوڕی عوروه" به‌ناوی لایه‌نگرو پشتگیری ئیمامی حوسه‌ین تا هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئیمامی حوسه‌ینی ناسیی و پاشان ده‌گه‌رایه‌وه لای عوبه‌یدوڵلاَی كوڕی زیادو ئاگاداری ده‌كرد له هه‌موو جموجوڵێك.. ده‌رچوونی ئیمامی حوسه‌ین بۆ شاری كوفه: دوای ئه‌وه‌ی كه ئیمام حوسه‌ین له‌لایه‌ن موسلیمی كوڕی عه‌قیله‌وه دڵنیاكرایه‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌هلی كوفه چاوه‌رێی ئه‌و ده‌كه‌ن و هه‌موو به‌یعه‌ت به‌و ده‌ده‌ن، موسلیم نامه‌یه‌كی نارد بۆ ئیمام حوسه‌ین و بۆی نووسی كه: كاروباری كوفه ته‌واوه‌و هه‌موو شتێك ئاماده‌یه، بۆیه ئیمام حوسه‌ینیش "ڕه‌زاو ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر" له رۆژی "ته‌رویه‌دا" به‌ره‌و كوفه به‌رێكه‌وت، وه عوبه‌یدوڵلاَی كوڕی زیادی والی كوفه ئاگادرای نامه‌كه‌ی موسلیم بوو كه ناردی بۆ ئیمام حوسه‌ین به مه‌به‌ستی هاتنی ئیمام بۆ شاری كوفه، دواتر عوبه‌یدوڵلاَ ئه‌مری كرد به هێنانی "هانی كوڕی عوروه"، ئه‌و پیاوه‌ی كه موسلیم له ماڵێ ئه‌واندا خۆی په‌نا دابوو، پرسیار‌و وه‌لاَمی موسلیمی كوڕی عه‌قیلی ئامۆزای ئیمام حوسه‌ینی لێ‌كرد، ئه‌ویش له وه‌لاَمدا وتی نازانم، پاشان ده‌ركه‌وت كه فێڵ وته‌ڵه‌كه له‌م مه‌سه‌له‌دا هه‌یه‌و عوبه‌یدوڵلاَ له رێی مه‌عقیله‌وه ئاگاداری هه‌موو شتێكه.. پشت تێكردن و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوفه له موسلیمی كوڕی عه‌قیل: هه‌واڵه‌كه گه‌یشته موسلیمی كوڕی عه‌قیل كه عوبه‌یدوڵلاَی كوڕی زیاد به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێ و نیازی خراپه به‌رامبه‌ری، هه‌ر بۆیه موسلیم ده‌ستپێشخه‌ری كرد‌و به خۆیی و 4000 كه‌سه‌وه گه‌مارۆی ته‌ختی پاشایه‌تی عوبه‌یدوڵلاَیان دا‌و داوای خۆ به‌ده‌سته‌وه دانی عوبه‌یدوڵلاَیان ده‌كرد، له‌و كاته‌شدا عوبه‌یدوڵلاَ له‌ناو كۆشكدا كۆمه‌ڵێك له گه‌وره پیاوان و ناودارانی ئه‌هلی كوفه‌و مه‌ككه‌ی لێكۆبوو بوویه‌وه، ڕووی تێكردن و پێی وتن كه هه‌ركه‌سه‌و كوڕ‌و براو خزمی خۆی له‌و سوپایه‌ی موسلیم بكێشێته‌وه، هه‌ركه‌س ئه‌و كاره بكات ئه‌وا به‌خششێكی زۆری له‌لایه‌ن منه‌وه ده‌درێتێ، به‌پێچه‌وانه‌وه داوا ده‌كه‌م له شامه‌وه سوپایه‌ك بێت و هه‌موویان له‌ناو ببات، هه‌ر بۆیه به‌م هه‌ڕه‌شه‌و ڕیشوه‌دانه‌ی عوبه‌یدوڵلاَ هه‌ركه‌سه‌و كوڕ‌و براو خزمی خۆی له سوپاكه‌ی موسلیم كێشایه‌وه‌و، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه موسلیمی كوڕی عه‌قیل به ته‌نها مایه‌وه‌و ته‌نانه‌ت تا پێش خۆرئاوابوون یه‌ك كه‌سی له‌گه‌ڵ نه‌مایه‌وه‌و به كۆلاَنه‌كانی كوفه‌دا بێ كه‌س و لانه ده‌سوڕایه‌وه، دواتر چووه ده‌رگای ماڵێك و دای له ده‌رگاو ئافره‌تێك به‌ناوی "كینده" ده‌رگای لێكرده‌وه‌و پێی وت: ئه‌گه‌ر ده‌كرێ كه‌مێك ئاوم بده‌رێ، ئافره‌ته‌كه‌ش زۆری به‌لاوه سه‌یر بوو و پرسیاری لێ‌كرد تۆ كێی؟ ئه‌ویش له‌وه‌لاَمدا پێی وت: من موسلیمی كوڕی عه‌قیلی ئامۆزای حوسه‌ینی كوڕی عه‌لیم، ره‌زاو ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت. وه‌زعی خۆیی بۆ "كینده" باسكرد‌و پێی وت كه بڕیاره ئیمامی حوسه‌ین بگاته كوفه، به‌لاَم گه‌لی كوفه درۆیان له‌گه‌ڵكردووه، "كینده"ش موسلیمی برده ژوره‌وه‌و خزمه‌تێكی باشی كرد، به‌لاَم دواتر یه‌كێك له كوڕه‌كانی "كینده" ده‌گه‌رێته‌وه ماڵه‌وه، ده‌بینێ دایكی زۆر سه‌رقاڵه‌و دێت و ده‌چێت، بۆیه كوڕه‌كه‌ی "كینده" ئاگاداری وه‌زعه‌كه ده‌بێت و ده‌زانێ كه موسلیم له‌ماڵی ئه‌واندایه، ئه‌ویش راسته‌وخۆ ده‌چێ و عوبه‌یدوڵلاَی كوڕی زیادی لێ ئاگادار ده‌كاو شوێنی موسلیمی پێ ده‌ڵێ، عوبه‌یدوڵلاَیش ڕاسته‌وخۆ له‌شكرێكی 70 كه‌سی نارد‌و گه‌مارۆی ماڵی "كینده"یان دا‌و دواتر موسلیمیان ده‌ستگیر كرد‌و هێنایان بۆ كۆشكی عوبه‌یدوڵلاَ، له‌وێش عوبه‌یدوڵلاَ پرسیاری له موسلیم كرد‌و پێی وت: چ شتێك تۆی هێناوه‌ته كوفه.؟ موسلیمیش له وه‌لاَمدا وتی: به‌یعه‌تێك له گه‌ردنماندایه بۆ حوسه‌ینی كوڕی عه‌لی، عوبه‌یدوڵلاَ وتی: ئه‌ی به‌یعه‌تی یه‌زید له‌گه‌ردنتا نیه.؟ موسلیمیش وتی: من یه‌كێكم له‌وانه‌ی كه به‌رامبه‌رت جه‌نگاوم.! ئێستا ئیزنم بده كه وه‌سیه‌ت بكه‌م، عوبه‌یدوڵلاَیش وتی: وه‌سیه‌تت بكه، پاشان موسلیم چاوی گێڕا به‌ناو كۆشكاو بینی "عومه‌ری كوڕی سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌قاس" له‌وێیه‌و پێی وت: ئه‌ی عومه‌ری كوڕی سه‌عد تۆ له نزیكانی منی له‌ڕووی خزمایه‌تیه‌وه، وه‌ره با وه‌سیه‌تت بۆ بكه‌م، عومه‌ریش لێی نزیك بوویه‌وه‌و موسلیم پێی وت: فریاكه‌وه كه‌سێك بنێره بۆلای ئیمامی حوسه‌ین كه بگه‌رێته‌وه‌و پێی رابگه‌یه‌نه كه ئه‌هلی كوفه درۆیان له‌گه‌ڵكردووه، وه موسلیم وته به‌ناو بانگه‌كه‌ی خۆی كه به ئیمامی حوسه‌ینی ڕاگه‌یاندبوو به عومه‌ر گه‌یاندو وتی پێی بڵێ: (إرجع بأهلك ولایغرنك أهل الكوفة، فإن أهل الكوفة قد كذبوك وكذبونی، ولیس لكاذب رأي). پاشان هه‌ر له‌و رۆژه‌دا كه رۆژی عه‌ره‌فه بوو موسلیمی ئامۆزای ئیمامی حوسه‌ین شه‌هید ده‌كرێ و ئیمامی حوسه‌ینیش له رۆژی "ته‌رویه"دا به یه‌ك رۆژ پێش شه‌هید كردنه‌كه‌ی موسلیم له مه‌ككه ده‌رده‌چێ و به‌ره‌و كوفه به‌ڕێ ده‌كه‌وێ. سڵاو‌و ره‌حمه‌تی خوا له بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی پێغه‌مبه‌ری نازدار. ناڕه‌زایی هاوه‌لاَنی پێغه‌مبه‌ر "درودو سلاَوی خوایان له‌سه‌ر" سه‌باره‌ت به ده‌رچوونی ئیمام حوسه‌ین بۆ كوفه: زۆرێك له هاوه‌لاَنی پێغه‌مبه‌ر "درودو سلاَوی خوایان له‌سه‌ر" هه‌وڵی زۆریاندا كه رێگری بكه‌ن له‌وه‌ی كه ئیمام حوسه‌ین مه‌ككه به‌جێ بهێڵیت و به‌ره‌و كوفه به ڕێ بكه‌وێ، به‌لاَم به‌داخه‌وه ئیمام حوسه‌ین له‌سه‌ر ڕه‌ئی خۆی سوور بوو، له‌و هاوه‌لاَنه‌ش: (عه‌بدوڵلاَی كوڕی عومه‌ر، عه‌بدوڵلاَی كوڕی عه‌باس، عه‌بدوڵلاَی كوڕی عه‌مری كوڕی عاص، ئه‌بو سه‌عیدی خودری، عه‌بدوڵلاَی كوڕی زوبه‌یر). هه‌ندێ له وته‌ی ئه‌و هاوه‌لاَنه له‌كاتی ده‌رچوونی ئیمام حوسه‌ین دا: 1- ئیبن عومه‌ر: شه‌عبـی ده‌ڵێ: ئیبن عومه‌ر له مه‌ككه‌دا بوو كه بیستی ئیمام حوسه‌ین به‌ره‌و كوفه به‌ڕێ كه‌وتووه، به ئه‌ندازه‌ی سێ شه‌و به ئه‌سبه‌كه‌یه‌وه به‌دوایدا رۆیشت تا پێی گه‌یشت، پرسیاری لێكرد‌و پێی وت: ئه‌ی حوسه‌ین بۆ كوێ ده‌ڕۆی.؟ ئیمام وتی: بۆ عێراق.! وه سه‌رجه‌م ئه‌و نامانه‌ی كه ئه‌هلی كوفه بۆیان ناردبوو پیشانی ئیبن عومه‌ری دا‌و وتی: ئه‌وه هه‌موو نامه‌ی ئه‌هلی عێراقه بۆیان ناردووم و به‌یعه‌تیان پێداوم.! ئیبن عومه‌ر وتی: ئه‌ی حوسه‌ین مه‌ڕۆو بگه‌ڕێوه، وه به چه‌ندین فه‌رمووده‌ی پَغه‌مبه‌ری خوا ئاگاداری كرده‌وه، به‌لاَم ئیمام حوسه‌ین هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر ڕه‌ئی خۆیی و پاشگه‌ز نه‌بوویه‌وه، پاشان ئیبن عومه‌ر باوه‌شی پیاكردو خواحافیزی لێكرد‌و ده‌ستی به گریان كرد‌و فه‌رمووی ده‌تده‌مه ده‌ستی خوا به ئه‌مانه‌ت له هه‌ر كوشتنێك.! 2- عه‌بدوڵلاَی كوڕی زوبه‌یر: ڕووی كرده ئیمامی حوسه‌ین و پێی وت: بۆ كوێ ده‌ڕۆی.؟ ده‌ڕۆی بۆلای قه‌ومێك كه باوكتیان كوشت و تانه‌و ته‌شه‌ریان له براكه‌تدا.؟ دوباره‌ی كرده‌وه‌و وتی مه‌ڕۆ.! به‌لاَم ئیمام حوسه‌ین هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر رۆشتنه‌كه‌ی.! 3- ئه‌بو سه‌عیدی خودری: ڕووی كرده ئیمام حوسه‌ین و پێی وت: ئه‌ی باوكی عه‌بدوڵلاَ من له ئامۆژگاریكارانم بۆت، وه من دڵسۆز‌و خه‌مخۆری تۆم، ئاگادارم كه ئه‌هلی عێراق نامه‌یان بۆ ناردوویی و داوات لێ ده‌كه‌ن بچی بۆلایان، به‌لاَم من پێت ده‌ڵێم مه‌ڕۆ، چونكه له باوكتم بیستووه "واته: ئیمامی عه‌لی" سه‌باره‌ت به ئه‌هلی كوفه چی وتووه، وتویه‌تی: (والله لقد مللتهم وأبغضتهم، وملوني وأبغضوني، ومایكون منهم وفا‌ء قط.... الخ)، واته: سوێند به‌خوا ئه‌هلی كوفه ماندووم كردن و وه ڕقیشم لێیان ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌وان منیان ماندوو كرد‌و ڕقیشیان له من ده‌بێته‌وه، وه هه‌رگیز وه‌فا له‌وان ناوه‌شێته‌وه...هتد.. ئیمامی حوسه‌ین گه‌یشته قادسیه: پاشان هه‌واڵی كوشتنی موسلیمی كوڕی عه‌قیل گه‌یشته ئیمامی حوسه‌ین له ڕێی عومه‌ری كوڕی سه‌عد ئه‌وكه‌سه‌ی كه موسلیم وه‌سیه‌تی بۆ كرد‌و ناردی بۆلای ئیمامی حوسه‌ین، دواتر ئیمامی حوسه‌ین ڕووی كرده كوڕانی موسلیمی كوڕی عه‌قیل و پێی وتن كه ده‌بێت ئێوه بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وانیش وتیان سوێند به‌خوا هه‌رگیز ناگه‌رێینه‌وه تا تۆڵه‌ی باوكمان وه‌رنه‌گرینه‌وه، ئیتر ئیمامی حوسه‌ین وازی لێهێنان، پاشان كه عوبه‌یدوڵلاَی كوڕی زیاد زانی كه ئیمامی حوسه‌ین ڕوو به كوفه دێ، ئه‌مری كرد به "حوڕی كوڕی یه‌زیدی ته‌میمیی" كه به خۆیی و هه‌زار كه‌سه‌وه بچێت و ڕێ له هاتنی حوسه‌ین بگرێت، ئه‌ویش به خۆیی و 1000 كه‌سه‌وه به ڕِێكه‌وت و له قادسیه گه‌یشت به ئیمامی حوسه‌ین و یاوه‌رانی، پاشان "حوڕ" ڕووی كرده ئیمام حوسه‌ین و پێی وت: بۆ كوێ ده‌چی ئه‌ی كچه‌زای پێغه‌مبه‌ری خوا.؟ ئه‌ویش له‌وه‌لاَمدا وتی: بۆ عێراق.، "حوڕ"یش پێی وت من ئه‌مرت پێ ده‌كه‌م كه بگه‌ڕێیته‌وه، ئه‌گینا خوا به تۆ تاقیمان ده‌كاته‌وه، له كوێوه هاتووی بگه‌رێوه بۆ ئه‌وێ، یان بڕۆ بۆ شام بۆلای یه‌زید، به‌مه‌رجێك به‌ره‌و كوفه نه‌یه‌ی.! به‌لاَم وه‌ك هه‌میشه ئیمامی حوسه‌ین وازی نه‌هێناو له ڕه‌ئیه‌كه‌ی خۆی په‌شیمان نه‌بوویه‌وه‌و به‌ره‌و كوفه به جوڵه كه‌وت، به‌لاَم "حوڕ" له كێشه‌كه گه‌یشتبوو و ده‌یزانی چی ڕوو ده‌دا، بۆیه هه‌ر ڕێی پێده‌گرت و ده‌یوت: ئه‌ی ئیمام بگه‌ڕێوه‌و به‌ره‌و كوفه مه‌یه.! تا ئیمام حوسه‌ینی توڕه كرد‌و به "حوڕ"ی وت: دایكت ڕۆڵه ڕۆت بۆ بكات رێگه‌م بده با بڕۆم.! "حوڕ"یش ئه‌م قسه‌ی ئیمام حوسه‌ینی پێ ناخۆشبوو وتی: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر بێجگه له‌تۆ له ناو عه‌ره‌بدا هه‌ركه‌س ئه‌م قسه‌یه‌ی به‌رامبه‌رم بكردایه تۆڵه‌م له خۆیی و دایكی ده‌كرده‌وه، به‌لاَم چی بڵێم به‌تۆ ئه‌ی حوسه‌ین كه دایكت سه‌روه‌ری هه‌موو ژنانی دونیایه.. گه‌یشتنی ئیمام حوسه‌ین به كه‌ربه‌لا: ئیمام حوسه‌ین گه‌یشته شوێنێك كه پێی ده‌وترا كه‌ربه‌لا، پرسیاریكرد ئه‌م شوێنه كوێیه.؟ وتیان: ناوی كه‌ربه‌لایه، ئیمام حوسه‌ینیش وتی: (كرب و بلا‌ء)، واته: ناره‌حه‌تیی و به‌لاَو ناخۆشی.، له‌و كاتانه‌دا جه‌یشی عومه‌ری كوڕی سه‌عدیان پێگه‌یشت كه ژماره‌یان 4000 سه‌رباز ده‌بوو و رێی پێ‌گرتن، وه ئه‌مری پێكردن كه ده‌بێ خۆیی و یاوه‌رانی له‌گه‌ڵ عومه‌ری كوڕی سه‌عد دا بچن بۆ كوفه بۆلای عوبه‌یدوڵلاَی كوڕی زیاد، به‌لاَم ئیمامی حوسه‌ین ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و وتی هه‌رگیز نایه‌م بۆلای والی كوفه، به‌لاَم كاتێ ئیمام حوسه‌ین بینی كه عومه‌ری كوڕی سه‌عد زۆر سووره له‌سه‌ر رۆشتنی ئیمام حوسه‌ین بۆلای عوبه‌یدوڵلاَی كوڕی زیاد، سێ پێشنیاری دایه عومه‌ری كوڕی سه‌عد كه یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێ..، یه‌كه‌میان: وازم لێَبێنن تا بگه‌رێمه‌وه بۆ مه‌ككه. دووه‌م: یان ده‌ڕۆم بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه جیهادی لێیه‌و موجاهیدان له‌وێ دژی كافران ده‌جه‌نگن. سێیه‌م: یان ده‌ڕۆم بۆ شام و له‌وێ ده‌ست ده‌خه‌مه ناو ده‌ستی یه‌زید. عومه‌ری كوڕی سه‌عد پێشنیاره‌كانی پێ باشبوو، وتی به ئیمامی حوسه‌ین: تۆ كه‌سێك بنێره بۆلای یه‌زید له شام و منیش ده‌گه‌رێمه‌وه بۆلای عوبه‌یدوڵلاَی كوڕی زیاد بزانم ئه‌و چی ده‌ڵێ، به‌لاَم ئیمامی حوسه‌ین كه‌سی نه‌نارد بۆلای یه‌زید له شام، ته‌نها عومه‌ری كوڕی سه‌عدی نارد بۆلای عوبه‌یدوڵلاَی والی كوفه تا بزانێ ئه‌و ڕه‌ئیی و بۆچوونی چۆنه له‌سه‌ر پێشنیاره‌كانی، كاتێك عومه‌ری كوڕی سه‌عد گه‌ڕایه‌وه لای عوبه‌یدوڵلاَو ئاگاداری كرد له پێشنیاره‌كانی ئیمام حوسه‌ین، عوبه‌یدوڵلاَی كوڕی زیاد زۆری پێ باشبوو وتی: حوسه‌ین خۆی كامیان هه‌ڵده‌بژێرێ با هه‌ڵیبژێرێ، ئه‌مه هه‌لێكی زێرین بوو بۆ ئیمام حوسه‌ین و یاوه‌رانی، به‌لاَم له‌و كاته‌دا له كۆشكی عوبه‌یدوڵلاَ كه‌سێكی لێ‌بوو به‌ناوی "شه‌مر كوڕی زیلجه‌وشه‌ن" وه یه‌كێك بوو له نزیكانی عوبه‌یدوڵلاَ، وتی: نه‌خێر هه‌رگیز شتی وانابێت، ده‌بێت حوسه‌ین و یاوه‌رانی بێنه سه‌ر حوكمی عوبه‌یدوڵلاَی كوڕی زیاد، بۆیه عوبه‌یدوڵلاَش به وته‌كه‌ی "شه‌مر" بوغرابوو وتی: به‌ڵێ ده‌بێت حوسه‌ین و یاوه‌رانی بێنه سه‌ر حوكمی من.. عوبه‌یدوڵلاَی كوڕی زیادیش "شه‌مری كوڕی زیلجه‌وشه‌ن"ی نارد‌و پێی وت: بڕۆ به حوسه‌ین و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی بڵێ ده‌بێ بێنه سه‌ر حوكمی عوبه‌یدوڵلاَ، وتیشی به "شه‌مر": ئه‌گه‌ر عومه‌ری كوڕی سه‌عد كه یه‌كێكبوو له سه‌ركرده‌كانی سوپای عوبه‌یدوڵلاَ، هاوڕات نه‌بوو، خۆت ببه به سه‌ركرده‌ی ئه‌و سوپا 4000 كه‌سه‌یه، پاشان عوبه‌یدوڵلاَ عومه‌ری كوڕی سه‌عدی به 4000 كه‌سه‌وه نارد بۆ ناوچه‌ی "ڕه‌ی" و به‌ڵێنی پێدابوو كه بیكاته والی ناوچه‌ی "ڕه‌ی". دواتر "شه‌مری كوڕی زیلجه‌وشه‌ن" به ڕێكه‌وت و هه‌واڵیش گه‌یشته ئیمامی حوسه‌ین كه هه‌ر ده‌بێت ڕازی بێت به حوكمی عوبه‌یدوڵلاَ، ئیمامی حوسه‌ینیش سوێندی خوارد كه هه‌رگیز رازی نابم و ناچمه سه‌ر حوكمی عوبه‌یدوڵلاَی كوڕی زیاد.. ئیمامی حوسه‌ین سوپاكه‌ی كوفه ده‌ترسێنێ به خوا ! ژماره‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمامی حوسه‌یندا بوون 72 كه‌س بوون، وه سوپاكه‌ی كوفه‌ش 5000 كه‌س بوو، كاتێك به‌رامبه‌ر به یه‌ك وه‌ستان ئیمامی حوسه‌ین ڕووی كرده سوپاكه‌ی عوبه‌یدوڵلاَی كوڕی زیادو پێی وتن: به خۆتاندا بچنه‌وه‌و زه‌رزه‌نشتی نه‌فستان بكه‌ن، ئایا ده‌گونجێ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی وه‌كو من بكه‌ن.؟! وه من كوڕی كچی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌تان بم.؟! وه بێجگه له من له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا كوڕی كچی پێغه‌مبه‌رێكی تر بوونی نیه،! وه پێغه‌مبه‌ری خوا e به من و براكه‌می وتووه: (هذان سیدا شباب أهل الجنة). رواه الترمژی. وقال الشیخ الالبانی هذا الحدیث صحیح عن طریق روایة حذیفة وابی سعید وغیرهما. واته: ئه‌و دووانه (حه‌سه‌ن و حوسه‌ین) گه‌وره‌و سه‌روه‌ری ئه‌هلی به‌هه‌شتن. به‌رده‌وام ئیمام حوسه‌ین سوپاكه‌ی كوفه‌ی هه‌ڵده‌نا به‌وه‌ی كه گوێڕایه‌ڵی عوبه‌یدوڵلاَی كوڕی زیاد نه‌كه‌ن و پشتگیری له ئیمام و یارانی بكه‌ن، ئه‌وه‌بوو 30 كه‌سێك به سه‌رۆكایه‌تی "حوڕی كوڕی یه‌زیدی ته‌میمیی" كه له پێشه‌نگی سوپاكه‌ی عوبه‌یدوڵلاَی كوڕی زیاد دا بوون پشتگیری خۆیان بۆ ئیمام و یارانی ده‌ربڕیی و رایگه‌یاند: كه من هه‌رگیز ئاگرو دۆزه‌خ هه‌ڵنابژێرم به‌سه‌ر به‌هه‌شتدا ئه‌گه‌ر لاشه‌م ورد ورد بكه‌ن و بیشم سوتێنن.. پاشان دوای ئه‌وه ئیمامی حوسه‌ین نوێژی نیوه‌ڕۆو عه‌سری رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌نجام دا‌و، بۆ هه‌ردوو ده‌سته‌كه ده‌سته‌ی عوبه‌یدوڵلاَی كوڕی زیادو ده‌سته‌كه‌ی لای خۆیشی پێشنوێژی بۆكردن، ئیمام حوسه‌ین وتی: ئێوه خۆتان ئیمامتان هه‌یه‌و ئێمه‌ش ئیمامی خۆمان، له وه‌لاَمدا پێیان وت: نه‌خێر، به‌ڵكو ئێمه له‌دوای جه‌نابته‌وه نوێژ ده‌كه‌ین، بۆیه له دوای ئیمامی حوسه‌ینه‌وه هه‌ردوو نوێژی نیوه‌ڕۆو عه‌سریان ئه‌نجامدا، به‌لاَم كاتێك كاتی نوێژی مه‌غریب نزیك بوویه‌وه سوپاكه‌ی عوبه‌یدوڵلاَ ڕوو به حوسه‌ین و یارانی به ئه‌سپه‌كانیانه‌وه نزیك بوونه‌وه، له‌و كاته‌دا ئیمامی حوسه‌ین به جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه خه‌وی لێكه‌وتبوو، كه ده‌نگه ده‌نگ و پرمه‌ی ئه‌سپه‌كانی بیست، هه‌ستاو زانی كه سوپاكه‌ی عوبه‌یدوڵلاَ لێیان نزیك ده‌بنه‌وه، بۆیه ئیمام چه‌ند كه‌سێكی نارد كه قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و بزانن چیان ده‌وێ.؟ بۆیه عه‌باسی كوڕی عه‌لی كوڕی ئه‌بی تالیبی برای ئیمام حوسه‌ین به خۆیی و (20) كه‌سه‌وه رۆشته لایان و قسه‌یان له‌گه‌ڵكردن، ئه‌وانیش له وه‌لاَمدا وتیان: یان ده‌بێ بێنه سه‌ر حوكمی عوبه‌یدوڵلاَی كوڕی زیاد، یان ده‌بێ بجه‌نگن.! پاشان گه‌ڕانه‌وه‌و هه‌واڵه‌كه‌یان دایه‌وه به ئیمامی حوسه‌ین و ئه‌ویش فه‌رمووی: مۆڵه‌تم بده‌نێ با ئه‌مشه‌و بیری لێبكه‌مه‌وه‌و نوێژ له‌گه‌ڵ خودای خۆمدا ئه‌نجام بده‌م، پاشان به‌یانی وه‌لاَمتان لێده‌گێڕمه‌وه، بۆیه به‌رده‌وام ئیمام و یارانی ئه‌و شه‌وه هه‌ر خه‌ریكی ئه‌نجامدانی نوێژ‌و داوای لێخۆش‌بوونیان له‌خودا ده‌كرد. ڕه‌زاو ره‌حمه‌تی خوا له هه‌موویان بێت. شه‌هیدبوونی ئیمام له ڕووداوه‌كه‌ی "ته‌ف" له ساڵی (61)ی كۆچیی: له به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینیی رۆژی 10 ی موحه‌ڕه‌می ساڵی 61ی كۆچیی له خاكی كه‌ربه‌لای عێراق، جه‌نگ له نێوان هه‌ردوو ده‌سته‌كه‌دا هه‌ڵگیرسا، یارانی ئیمام حوسه‌ین ده‌یانزانی كه له توانایاندا نیه به‌رامبه‌ر به‌و سوپایه‌ی عوبه‌یدوڵلاَ بوه‌ستنه‌وه، به‌لاَم ته‌نها ئاره‌زوویان ئه‌وه‌بوو كه له نێوان هه‌ردوو ده‌ستی ئیمام حوسه‌یندا بكوژرێن و هه‌رواش بوو، یه‌ك به یه‌ك له‌به‌ر ده‌ستی ئیمام دا شه‌هید ده‌كران.!! وه هیچ كه‌س نه‌مایه‌وه بێجگه له ئیمام حوسه‌ین خۆیی و كوڕه شیرینه‌كه‌ی به‌ناوی "عه‌لیه بچوك" كه ئه‌ویش نه‌خۆش بوو. ئه‌و رۆژه تا ئێواره‌كه‌ی ئیمامی حوسه‌ین به‌و شێوه‌یه مایه‌وه‌و كه‌س جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كه ده‌ستی خوێناوی بكات به كوشتنی كچه‌زاكه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا e، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه "شه‌مری كوڕی زیلجه‌وشه‌ن" هاواری كرد‌و وتی: هاوار بۆ ئێوه، دایكتان رۆڵه ڕۆتان بۆ بكات، چوار ده‌وری بگرن و بیكوژن، بۆیه هێرشیان كرده سه‌ر ئیمام حوسه‌ین و ئابڵوقه‌یان دا، ئیمامیش وه‌ك شێر ئاسا به شمشێره‌كه‌یه‌وه ده‌هات و ده‌چوو، وه چه‌ند كه‌سێكی له سوپای غه‌دری كوفه كوشت، به‌لاَم ئازایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر زۆری ژماره‌وه هیچ ده‌ورێك نابینێ.! دووباره "شه‌مر" هاواری كرده‌وه‌و وتی: هاوار بۆ ئێوه! چاوه‌ڕوانی چی ده‌كه‌ن؟ بۆیه ئه‌مجاره به‌سه‌ختی هێرشیان كرده سه‌ر ئیمام و شه‌هیدیان كرد، ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت. وه ئه‌و كه‌سه‌ی كه راسته‌وخۆ به‌شداری له كوشتنی ئیمام حوسه‌یندا كرد "سینانی كوڕی ئه‌نه‌سی نه‌خه‌عی" بوو، وه سه‌ری ئیمامی له‌لاشه‌ی كرده‌وه‌و سه‌ره‌كه‌یان برده‌وه بۆ كوفه بۆلای عوبه‌یدوڵلاَی كوڕی زیاد، له‌وێش عوبه‌یدوڵلاَی نامه‌رد دارێكی به‌ده‌سته‌وه بوو سه‌یری سه‌ری ئیمام حوسه‌ینی ده‌كردو داره‌كه‌ی ده‌كرد به‌ناو ده‌میاو ده‌یگوت: ئه‌مه باشترین جیهادو خه‌بات بوو.!! له‌و كاته‌دا ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك هه‌ستاو وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك وتی: سوێند به‌خوا خراپترین كارت كرد، بێگومان من پێغه‌مبه‌رم دی كه ناو ده‌می حوسه‌ینی ماچ ده‌كرد، ئه‌و شوێنه‌ی كه تۆ ئێستا داره‌كه‌ی پیاده‌كه‌ی.!! ئه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئیمام حوسه‌یندا شه‌هید كران: ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمامی حوسه‌یندا شه‌هید كران له ئال و به‌یتی خۆی بریتی بوون له: - كوڕانی ئیمامی عه‌لی "ره‌زاو ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر": ئیمامی حوسه‌ین، جه‌عفه‌ر، عباس، ئه‌بوبكر، محه‌ممه‌د، عوسمان. - كوڕانی ئیمام حوسه‌ین: عه‌بدوڵلاَ، عه‌لی ئه‌كبه‌ر. - كوڕانی ئیمامی حه‌سه‌ن: عه‌بدوڵلاَ، قاسم، ئه‌بوبه‌كر. - كوڕانی عه‌قیلی مامی ئیمام حوسه‌ین: جه‌عفه‌ر، عه‌بدوڵلاَ، عبدالرحمن، عه‌بدوڵلاَی كوڕی موسلیمی كوڕی عه‌قیل، موسلیمی كوڕی عه‌قیل. - كوڕانی عه‌بدوڵلاَی كوڕی جه‌عفه‌ر: عه‌ون، محه‌ممه‌د. نزیكه‌ی 18 كه‌س له ئال و به‌یتی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ شه‌هیدبوون.. ئه‌و ڕیوایه‌تانه‌ی له‌و باره‌وه وتراون: - ئیبنی عه‌باس "ڕه‌زای خوایان لێبێت" ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ: له نیوه رۆژێكدا بوو پێغه‌مبه‌ری خودام بینی له خه‌ونمدا، قژی بژو تێك ئاڵۆز‌و تۆزاوی بوو، شوشه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه بوو خوێنی تێدا بوو كه كۆی كردبوویه‌وه، پێم وت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا e ئه‌وه چیه به ده‌سته‌وه.؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: ئه‌وه خوێنی حوسه‌ین و هاوه‌لاَنیه‌تی، له به‌یانیه‌وه خه‌ریكم كۆی ده‌كه‌مه‌وه.. ڕاوی ئه‌م فه‌رمووده‌یه ده‌ڵێ: ئه‌و ڕۆژه‌ی كه ئیبن عه‌باس ئه‌و خه‌ونه‌ی بینیبوو هه‌ر هه‌مان ڕۆژبوو كه ئیمام حوسه‌ین شه‌هید كرابوو. إسناده صحیح. - ئوممی سه‌له‌مه ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ: گوێم له جننیه‌كان بوو كه بۆ كوشتنی ئیمامی حوسه‌ین ڕۆڵه ڕۆو گریانیان بوو. سنده صحیح. فضائل الصحابة/ 2-766 ژماره: 1373. تۆڵه‌و سزای دونیا پێش تۆڵه‌و سزای قیامه‌ت ئه‌وكه‌سه‌ی كه ئه‌مری كرد به كوشتنی ئیمام حوسه‌ین عوبه‌یدوڵلاَی كوڕی زیاد بوو، زۆر درێژه‌ی نه‌كێشاو خوای په‌روه‌ردگار تۆڵه‌ی لێكرده‌وه‌و "موختاری كوڕی ئه‌بی عوبه‌ید" هه‌ستا به كوشتنی عوبه‌یدوڵلاَی كوڕی زیادو سه‌ری لێكرده‌وه. ئه‌مه‌ش تۆڵه‌ی خوای په‌روه‌ردگاربوو له‌و پیاوه‌ی كه هاوكاری زۆری كرد له كوشتنی حوسه‌ینی كوڕی عه‌لیدا ڕه‌زاو ره‌حمه‌تی خوا له هه‌ردووكیان بێت. ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌شدارییان كرد له كوشتنی ئیمام حوسه‌یندا ئه‌وه‌ی كه له كتێبه‌كانی ژیاننامه‌و ناوداراندا بلاَوه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕاسته‌وخۆ به‌شدارییان كردووه له شه‌هیدكردنی ئیمام حوسه‌یندا دوو كه‌س بوون: سه‌نانی كوڕی ئه‌نه‌سی نه‌خعیی و شه‌مری كوڕی زیلجه‌وشه‌ن بوون، وه ئه‌وكه‌سه‌ش سه‌رپه‌رشتی كوشتنه‌كه‌ی ئیمام حوسه‌ینی ده‌كرد عوبه‌یدوڵلاَی كوڕی زیاد بوو، وه عوبه‌یدوڵلاَو شه‌مر ئه‌م دوو كه‌سه له یاران و لایه‌نگرانی ئیمامی عه‌لی بوون.. 1- عوبه‌یدوڵلاَی كوڕی زیاد: "توسی" له كتێبه‌كه‌یدا به‌هاوكارو دۆستانی ئیمامی عه‌لی داناوه. (رجال الطوسی) لاپه‌ڕه: 54 – تحقیق/ محمد صادق بحرالعلوم. 2- شه‌مری كوڕی زیلجه‌وشه‌ن: عه‌لی نمازی شه‌هره‌وه‌ردی ده‌ڵێ "شه‌مر" له ڕوداوه‌كه‌ی "صفین"دا له سوپاكه‌ی ئیمامی عه‌لی دا بوو. وته‌ی كۆتایی: وه‌ك له پێشه‌كییه‌كه‌دا هێمامان پێكرد، كوشتنی ئیمامی حوسه‌ین "ڕه‌زاو ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر" له گه‌وره‌ترینی كاره‌ساته‌كان بوو كه به‌سه‌ر موسوڵماناندا هات، وه بێگومانین له‌وه‌ی كه به مه‌زڵومیی و ناڕه‌وایی شه‌هید كرا، بۆیه ئه‌و كاره‌ساته هه‌رگیزاو هه‌رگیز له یاد ناكرێت و په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شه به نێو چاوانی بكه‌رانیه‌وه.. جا پێویسته ئێمه‌ی نه‌وه‌ی نوێی ئیسلام هه‌میشه له بلاَوكردنه‌وه‌ی بیرودیدی خاوه‌ن ویژدانانه‌و دادگه‌رانه‌ی ئه‌هلی سووننه‌و جه‌ماعه‌دا بین و خێرابین له گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان به‌تایبه‌ت له گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوێكی وه‌ك ئه‌م مه‌رگه ساته‌ی كه مێژوو هه‌رگیز له یادی ناكات.! خێراكردن و گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان وه‌ك خۆیی و له‌رێی سه‌رچاوه‌ی درووستی خۆیه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕووداوه زیندووانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆریش به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕیوه، به‌لاَم له دڵی خه‌ڵكیدا هه‌ر نوێ و تازه‌ن و یادیان ده‌كرێته‌وه، پێویستییه‌كی شه‌رعییه به‌سه‌ر شانی هه‌موو موسوڵمانێكی خاوه‌ن ویژدان و فه‌همی درووست و صحیح، به‌تایبه‌تی مێژووی نه‌وه‌ی پێشینان كه به‌پاكترین و ڕێزداترین سه‌رده‌می زێڕین ناوزه‌د كراوه‌و ده‌بێ وه‌ك خۆی بێ زیادو كه‌م و بێ زیاده‌ڕه‌ویی ئه‌و مێژووه باس بكه‌ین.. ئه‌هلی سووننه‌و جه‌ماعه زۆر به‌ڕوونیی و بێ پێچ و په‌نا ده‌ڵێن: به‌ڵێ هه‌ندێك له‌و هاوه‌ڵه به‌رێزانه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیز e له كاتی بوونی پێغه‌مبه‌رداو به‌تایبه‌تی له‌دوای وه‌فاتی ئه‌ویش تووشی هه‌ڵه هاتوون، به‌لاَم ئه‌م هه‌ڵه‌كردنه نه‌بۆته هۆی ساردبوونه‌وه‌یان له‌وه‌ی كه سووربن له‌سه‌ر خۆبه‌خشین له ڕێی كه‌لیمه‌ی یه‌كتاپه‌رستیدا، یان له ڕێی بانگه‌واز بۆ ئایینی ڕاست و درووستی باپیره‌مان ئیبراهیم u، پاشان بانگه‌وازو كۆچ و جیهادی یارانی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رو دوور كه‌وتنه‌وه‌یان له زێدی باو‌و باپیران و ژن و منداڵیان و هه‌روه‌ها به‌رگریكردنیان به ماڵ و گیانیان له خۆشه‌ویسته‌كه‌یان "موحه‌ممه‌د" e، وا ده‌كات كه ئه‌م هه‌لاَنه‌ی ئه‌وان توشی هاتوون له ماوه‌ی ژیانیاندا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو چاكانه‌ی كه كردوویانه وه‌ك دڵۆپه ئاوێك وایه له‌به‌رامبه‌ر ده‌ریایه‌كه‌وه.. بۆیه زۆر پێویسته گێڕانه‌وه‌ی مێژوو وه‌ك خۆی ئه‌گه‌رچی هه‌ڵه‌ش بووبێت له زۆر بوار‌و هه‌ڵوێستدا، وه‌ك باسمان كرد شاردنه‌وه‌ی هه‌ندێ له مێژووی پێشینان، یان گوێ پێنه‌دانیی و واز لێهێنانی بۆ خه‌ڵكانێكی دی، ئه‌مه زه‌ره‌ری زۆرتر ده‌داو شێواندی مێژوویشی به دوادا دێ و ڕێخۆشكردنیشه بۆ هه‌ندێ دڵ نه‌خۆش و نانخۆر به‌سه‌ر دینه‌وه كه هه‌زارو یه‌ك قیل و قال له‌ملاو له‌ولاوه بێنن و به ویستی خۆیان كه‌م و زیادی بۆ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ته‌نها هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م ده‌رگا كردنه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵكانی دی كه خۆیان بكه‌نه خاوه‌ن ماڵ و ئه‌هلی سووننه‌و جه‌ماعه‌ش به میوان و بێگانه.!! له‌م كاره‌ساته گه‌وره‌یه‌ی ئیمامی حوسه‌ینیشدا ده‌ڵێین: خوزگا ئیمامی حوسه‌ین له مه‌ككه ده‌رنه‌چووبایه‌و به گوێی هاوه‌لاَنی به‌رێزی وه‌ك: ئیبن عه‌باس و ئیبن عومه‌رو ئه‌بو سه‌عیدی خودریی و..هتدی، بكردایه، ئیتر ئه‌و هه‌موو خوێنه ناحه‌قیه نه‌ده‌ڕژاو خۆشه‌ویسترین و به‌ڕێزترین كه‌سی ڕووی سه‌ر زه‌وی به‌و شێوه‌یه شه‌هید نه‌ده‌كرا، به‌لاَم ئه‌مه قه‌ده‌ره‌و لای خوای په‌روه‌ردگار نووسراوه‌و لادان له كارێكیش خوای په‌روه‌ردگار نووسیبێتی مه‌حاڵه‌و نه‌گونجاوه، هه‌ر بۆیه زێده ڕۆییش له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌دا ناڕه‌واو حه‌رامه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێ پێ نه‌دراوه، چونكه هه‌رگیز كوشتنی ئیمامی حوسه‌ین "ڕه‌زاو ره‌حمه‌تی خوای لێبێت" له كوشتنی پێغه‌مبه‌ران گه‌وره‌تر نیه‌و نه‌بووه، مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر "یه‌حیای كوڕی زه‌كه‌ریا" u سه‌ری له ڕێی دژایه‌تی تاغوتاندا نه‌ڕۆیی و شه‌هید نه‌كرا،؟ هه‌روه‌ها ئیمامانی وه‌ك: عومه‌رو عوسمان و عه‌لیی، هه‌موو ئه‌مانه شه‌هید نه‌كران،؟ بۆیه هه‌رگیز ئیمامی حوسه‌ین گه‌وره‌تر نه‌بووه له‌مانه‌و ڕه‌وا نیه بۆ هیچ مرۆڤێك له كاتی گێرانه‌وه‌ی مێژووی مه‌رگه‌ساتی ئیمامی حوسه‌یندا زێده ڕه‌وی بكات له هیچ شتێكیدا.. وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه.. سه‌رچاوه مێژووییه‌كان: - حقبة من التأریخ ما بین وفاة النبي e إلی مقتل ا‌لحسین e سنة 61 الهجریة. تألیف: عثمان بن محمد الخمیس. 14 ی موحه‌ڕڕه‌می 1433 ی كۆچیی [email protected] www.ahmadkaka.org