سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ڕۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا.! (20).
گۆڕینی فۆنت


ڕۆڵى ئيسلام لە ژيانى مرۆڤايەتيدا.!

بەشى بيستەم. (20).

ئەوەندە بە زانست دەسخەڕۆ مەبن.!

لەلایەکی تریشەوە نابێت ئەوە فەرامۆش بکرێت کە ئەو بەرووبوومەی ئەمریکا بەرهەمی ئەهێنێت ، هەر لە جیهانی (ماددە)یدایەتی.! دانیشتوانی –لەگەڵ ئەو هەموو دەوڵەمەندیی و پێشکەوتوویی و وزە زۆرەیدا- نەیتوانیوە لەلایەنی بیرودیدو ڕەفتاری جواندا شتێکی بەرچاو وەدەست بهێنێت.! چونکە لە بەربڵاوییەکی بەر فراوانی هەواو هەوەسیدا دەژی.! لە زۆر دیدو بۆچونیدا هەر کەمێک لەسەرو ئاژەڵەوەیە.!! هەر ئەڵێی ئامێرێکی بزۆکەو هیچی تر.! ئەو هەموو دڵ رەقی و تەفرەقەیەی بەرامبەر پێست ڕەشەکانی ناو خودی ئەمریکا دەیکەن بەڵگەیە لەسەر نزمیی ئاستی دەروونی و لێڵی ئاسۆی مرۆڤایەتییەکەی.!!
جیهان چۆن بە نقووم بوون لەهەواو هەوەسدا دابین ئەبێ و پێش دەکەوێ.؟! دەوڵەتانی ئەسکەندەناڤیای (سویدو نەرویج و دانیمارک) لە بەرهەمهێنانی کەرەستەو هۆکانی حەوانەوەی مرۆڤدا زۆر پێشکەوتوون، هۆکانی گواستنەوەو کۆشک و تەلاری جوان و شەقام و جێ و ڕێی ئاوەدان چەند زۆرە، کەچی بەهۆی ئەو پشێوییە دەروونییەی هەیە، بەرزترین ڕێژەی خۆ کوشتن لە جیهاندا لە سویدە.! وە نەبێت لەندەن و پاریس و بڕۆکسل لەوێ چاکتر بن.!
ئەم قسانەمان وە نەبێت لە ڕق و قینەوە بێت، وە نەبێت قسەی خۆم بن، یان خەیاڵ پڵاو بێت و بنەمایەکی زانستیانەیان نەبێت.! نەخێر، ئەوە نووسینی لێکۆڵینەوەو توێژینەوەو ڕۆژنامەکانی خۆیانن.. ئەوەتا بیرمەندێکی وەکو (گۆر) دەڵێ: (زانستە سرووشتیەکان هێزو دەسەڵاتێکی وایان پێ بەخشیووین بۆ خوایەتی ئەشێن، بەڵام ئێمە بەژیری منداڵ و دڕندایەتی ئاژەڵ بەکاری ئەهێنين.!) لە جێگەیەکی تریشدا دەڵێ: (ئەو جیاوازییە زۆرەی وا لە نێوان سەرکەوتنە زانستییە سەر سوڕهێنەرەکانمان و ڕەفتارە کۆمەڵایەتییە مناڵانە خەجاڵەتبارییەکانماندا، هەموو بوونەتە خاڵی پێچەوانەو دژ بەیەک بوون.! لە پشت کیشوەری دەریاکانەوە لەگەڵ یەک ئەدوێین، وێنە بە بروسکە ئەنێرین، لاسلکی لە ماڵەکانماندا دائەنێین، لە هەموو لایەکەوە گوێمان لەسەعاتەکەی بیگ بن (Big Ben)ی لەندەنە کە لێ دەدات.! بەژێر زەمین و بە بن دەریادا دەڕۆین، شەقام بەڕاخەری لاستیکی دا ئەپۆشین، تیشکی ڕۆتنجن (X.Rays) پەنجەرەکەیەو لێوەی تەماشای لەشی خۆمان ئەکەین.. کەچی لەگەڵ ئەم هەموو پێشکەوتنەشدا ناتوانین لە ناوەڕاستی شارەکانماندا، گۆڕەپانێک، باخچەیەک بۆ مناڵە هەژارەکانمان درووست بکەین، تا بە دڵخۆشی و هێمنییەوە یاری تێدا بکەن.. بەڵکو لە جیاتی ئەوە ئەوەتا ساڵانە دوو هەزاریان لێ ئەکوژرێن و نەوەد هەزاریشیان لێ بریندار ئەکەین.!

ماويەتى..

نووسينى: مامۆستا ئازاد نجم الدين

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 429

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram