خۆده‌رخستن و خۆبادان و ڕیابازی..! ده‌نگی ئیسلام وعن جندب بن عبدالله بن سفيان ـ رضي الله عنه ـ ، قال: قال النبي (صلی الله عليه وسلم) : من سمّع سمع الله به، ومن يرائي يرائي الله به ، متفق عليه. جوندوبی کوڕی عه‌بدوڵڵای کوڕی سوفیان (خوای لێ ڕازی بێت) فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: هه‌رکه‌سێك بۆ ناوبانگ و شۆره‌ت چاکه و خوداپه‌رستی بکات، له ڕۆژی قیامه‌تدا خودا به‌په‌ندی ده‌کات و هه‌رکه‌سێك بۆ ڕوواڵه‌ت هه‌ر کارێك بکات له ڕۆژی قیامه‌تدا خودا په‌رده‌ی له ڕوو هه‌ڵده‌ماڵێت و ڕیابازییه‌که‌ی ئاشکرا ده‌کات. [هه‌ردوو شێخ گێڕاویانه‌ته‌وه.] مه‌به‌ست له‌م فه‌رمووده‌یه سه‌رڕاستی و نییه‌تپاکی له‌ناو به‌ندایه‌تی و ئه‌نجامدانی خێر و خێرات ته‌نها بۆ ڕه‌زامه‌ندیی خوای باڵاده‌سته و ده‌رخستی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و کاره‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ی له به‌ندایه‌تی و خێرکردن و مامه‌ڵه‌کردن له‌ناو خه‌ڵکیدا. هه‌روه‌ها به‌ئاگابوون له موراقه‌به‌ی خوای گه‌وره و خۆپاراستن له (غه‌فڵه‌ت)ه.