خەفەت مەدەن بە ئافرەت.! چونکە خوای گەورە ڕازی نییە بە خەفەتی ئافرەت.✋ بۆچی؟🤔 🔸 خەفەت لاوازی دەکات. 🔹 خەفەت کاریگەری دەکاتە سەر جوانییەکەی. 🔸خەفەت قژی هەڵدەورێنێ و ڕەنگیشی دەگۆڕێ. 🔹 خەفەت کاریگەری دەکاتە سەر هۆرمۆنی ژنانەی و وا دەکات هەتا منداڵیشی نەبێ. دیقەتی قورئان بدە چەند گرنگی پێداوە! 👈 لە سورەتی القصص دەفەرموێ (كَيْ تَقَرَّ عَيْنُهَا وَلَا تَحْزَنَ). واتە: تا چاوی پێ ڕوون بێتەوە و خەفەت نەخوات! ئەمە لە باسی موسایە سەلامی خوای لەسەر بێ، خوای گەورە موسای گێڕایەوە بۆ لای دایکی. 👈 لە سورەتی مریم دەفەرموێ (فَنَادَاهَا مِن تَحْتِهَا أَلَّا تَحْزَنِي) واتە: بانگی کرد خەفەت مەخۆ و غەمبار مەبە! ئەمە کاتێکە کە مەریەم سەلامی خوای لەسەر بێ لە ژێر دارخورماکەدا بوو بە تەنها، جبریل ئەو بانگەی کرد. 👈 لە سورەتی القصص دەفەرموێ (وَلَا تَخَافِي وَلَا تَحْزَنِي) مەترسە و خەفەت مەخۆ! ئەمە کاتێکە دایکی موسا، موسای دابەئاوەکەدا. 👈 لە سورەتی الاحزاب دەفەرموێ (أَن تَقَرَّ أَعْيُنُهُنَّ وَلَا يَحْزَنَّ) تا چاو و دڵیان ڕۆشن بێتەوە و خەفەت نەخۆن! ئەمە بۆ پشتگوێ نەخستنی ئافرەتە لە کاتێکدا کەسێ زیاتر لە ژنێکی هەبێ. 🚨 لەبەر ئەم فەرمانە خواییانە کە ڕازی نییە بەوەی ئافرەت خەفەت بخوات و غەمباربێ تۆش نیگەرانیان مەکە. تەرکیز بکە سەر قورئان لە باسی ئافرەتدا چەندێك (لا) لەسەر حوزن هەیە! دایكت بە وشەیەکیش بریندار مەکە.⚠️ ڕەق مەبە لەگەڵ خوشکەکانتدا.⚠️ کچەکەت لە باوەش بگرە و بۆی پێ بکەنە.⚠️ لەگەڵ خێزانت باش بەو دڵی مەشکێنە.⚠️ پیاوی داماویش با هەر خەفەت بخواو کەچەڵ بێ🤣 نوووسینی: دکتۆر عومەر عەلی - بەریتانیا Dr Omar Ali پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org