سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  گلەییەک لە پیاوان.. بزانن ئافرەتان چەند ماندوون..!
گۆڕینی فۆنت


گلەییەک لە پیاوان.. بزانن ئافرەتان چەند ماندوون..!

ئافرەت لەگەڵ ھەموو کارە زۆرەکانی لە ماڵەوە پێی دەگوترێت کار ناکات !

گفتوگۆیەک لەنێوان پیاوێک و پزیشکێکی دەروونی ...

پزیشک: بەڕێزم کێشەت چییە ؟
پیاوەکە: ڕۆتینی ڕۆژانەو پاڵەپەستۆی کار.

پزیشک: بەڕێزم تۆ چ کارێک دەکەی؟
پیاوەکە: ژمێریارم لە بانک.

پزیشک: خێزانەکەت چ کارێک دەکات؟
پیاوەکە: ھیچ کارێک ناکات، ئافرەتی ماڵەوەیە.

پزیشک: باشە بەیانیان کێ تۆ بەخەبەر دێنێت و منداڵەکان ئامادە دەکات و خواردنتان بۆ ئامادە دەکات؟
پیاوەکە: خێزانەکەم، چونکە ئافرەتی ماڵەوەیە.

پزیشک: چ کاتێک لە خەو ھەڵدەستیت و چ کاتێک خێزانەکەت لەخەو ھەڵدەستێ؟
پیاوەکە: خێزانەکەم کاتژمێر پێنجی بەیانی و منیش کاتژمێر ٧ بەیانی، چونکە ئەو منداڵەکان و خواردنی بەیانیان ئامادە دەکات.

پزیشک: کێ منداڵەکان دەباتە قوتابخانە؟
پیاوەکە: خێزانەکەم، چونکە کار ناکات.

پزیشک: دوای ئەوەی خێزانت مناڵەکانی بردە قوتابخانە، تۆ چی دەکەیت و ئەو چی دەکات؟
پیاوەکە: من دەچمە دەوامی خۆم تا کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ، خێزانەکەشم دەگەڕێتەوە ماڵەوەو جلەکان دەشوات و خواردنی نیوەڕۆ ئامادە دەکات و چاوەڕێی ھاتنەوەی منداڵەکان دەکات چونکە ئەو ھیچ کارێک ناکات.

پزیشک: دوای ئەوەی ئێوارە لەکارەکەت دەگەڕێیتەوە چی دەکەیت؟ و خێزانت چی دەکات؟
پیاوەکە: دوای ئەوەی نانی نیوەڕۆ دەخۆم، کەمێک پشوو دەدەم چونکە لە کارەکەم زۆر ماندوو بوویمە، خێزانیشم لەگەڵ منداڵەکان دادەنیشێت و پێداچوونەوە بە وانەکانیان دەکات و دوای ئەمە بانگم دەکات بۆ ئەوەی چایەک بەیەکەوە بخۆینەوە.

پزیشک: دوای ئەمە تۆ چی دەکەیت؟ و خێزانت چی دەکات؟
پیاوەکە من سەیری تەلەفزیۆن دەکەم و سەیری ڕۆژنامەکان دەکەم و گوێ لە ھەواڵەکان دەگرم و خێزانەکەشم نانی ئێوارە ئامادە دەکات و دوای نان خواردن قاپەکان دەشوات و ماڵەکە خاوێن دەکاتەوە و منداڵەکان بۆ بەیانی ئامادە دەکات.

لە ئێستادا کامتان پێویستیتان بە پزیشکی دەروونی ھەیە، تۆ یاخود خێزانەکەت؟ کامتان زیاتر پێویستی بە پشوو ھەیە بە ھۆی ئەو پاڵەپەستۆیەی لە کارەکانی لەسەریەتی، تۆ یاخود خێزانت؟

ئایا ڕۆتینی ڕۆژانەی کارکردنی ئافرەت لە بەیانیەوە تا ئێوارە پێی دەگوترێت؛ کار ناکات !!!

ڕۆژانە بۆ چەندین کاتژمێر کار دەکات بێ ئەوەی چاوەڕێی مووچەیەک یا پاداشتێک بێت و ھەر وەھا سوپاسێکی ئاڕاستە ناکرێت، لەگەڵ ئەمەش بێزار نابێت و گلەیی ناکات، لەگەڵ ھەموو ئەمەش پێی دەگوترێت کار ناکات.

سڵاو بۆ ...
ھەموو دایکێك ھەموو خوشکێك
ھەموو ھاوژینێك ھەموو کچێك

بەداخەوە بۆ ئەوانەی پێیان دەڵێن: کار ناكات...


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 381

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram