سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئەی پیاوان بە بەشی خوا ڕازی بن و چاوتان دا بخەن.!
گۆڕینی فۆنت


ئەی پیاوان بە بەشی خوا ڕازی بن و چاوتان دا بخەن.!

✍ پەندو ئامۆژگاری بۆ پیاوان.!

هاوڕێیانی خۆشەویستم ...

پیاوێك چووە لای حەکیمێك و پێی وت:
پێش ئەوەی ژنەکەم بناسم، وامدەزانی خوای گەورە لەجیهاندا کەسێکی دیکەی وەکو ئەوی دروست نەکردووە!

کاتێك بووە دەستگیرانم:
هاوشێوەی ئەوم زۆر بینی!

کاتێك هاوسەرگیریمان کرد:
زۆر ئافرەتی لەو جوانترم بینی.

پاش چەند ساڵێك لە هاوسەرگیریمان بینیم: هەموو ئافرەتێ لە ژنەکەی من جوانترە.

بۆیە حەکیمەکەش پێی وت: ئەتەوێت هۆکاری ئەوەت بۆ ڕوون بکەمەوە؟
پیاوەکە وتی:بەڵێ.

حەکیمەکە وتی: ئەگەر تۆ هاوسەرگیری لەگەڵ هەموو ئافرەتانی جیهاندا بکەیت، ئەوا لەبەرچاوت سەگی هاری کۆڵانەکان لەژنەکانت جوانترن.

پیاوەکەش بەزەردەخەنەیەکەوە وتی: بۆچی وادەڵێی ؟

حەکیمەکە زۆر بە دانایی خۆی وتی: ئەی پیاو؛ کێشەکە لەژنەکەتدا نییە، کێشەکە ئەوەیە ئەگەر مرۆڤ خاوەن دڵێکی تەماح کار و چاوێکی برسی بێت و خاڵی بێت لەشەرم و حەیا، ئەوا هیچ شتێك ناتوانێ چاوانی پڕبکات جگە لەخۆڵی گۆڕەکەی نەبێت!

ئەی پیاو ...
کێشەی تۆ ئەوەیە چاوت لەئاست شتە حەرامەکاندا داناخەیت بۆیە بەو شێوەیە ژنەکەت لەبەرچاو ناشیرین بووە، گەر دەتەوێت وەکو جارانت لێ بێتەوە، چاوەکانت دابخە لە ئاستی حەرەامەکان، سەیری نامووسی خەڵکی پێ مەکە، ئەو کات ژنەکەت لەلا دەبێتە جوانترین و باشترین ئافرەتی دونیا.

منیش دەڵێم پەند وەرگرە پێش ئەوەی پەندت لێوەرگرن.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 368

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram