🌷ئامۆژگاری بۆ ئافرەتان🌷ـ ئیمامی زەهەبی ـ ڕەحمەتی خودای لێ بێت دەفەرمووێت: واجبە لەسەر ئافرەت کەوا : ◆ بەردەوام شەرم بکات لە مێردەکەی. ◆ چاوی دابگرێت لە ئاستی. ◆ گوێڕایەڵی فەرمانەکانی بکات. ◆ بێدەنگ بێ لەکاتێکدا کە قسە دەکات. ◆ لەبەری هەڵسێت لەکاتی هاتنەوەی. ◆ خۆی دووربخاتەوە لەوەی توڕەی دەکا. ◆ هەڵسێت لەگەڵی کاتێ لەماڵ دەرئەچێ. ◆ خۆی عەرز بکات بۆی* لە کاتێکدا ویستی بخەوێت. ◆ خیانەتی لێ نەکات لە جێگاو سامان و ماڵەکەیدا، لەکاتێکدا مێردی لەماڵ نییە. ◆ بۆنی خۆش بێت. ◆ گرنگی بدات بە بەکارهێنانی سیواک. ◆ بەردەوام جوان و ڕازاوە بێت لەکاتی ئامادەبوونی مێردی. ◆ واز لە غەیبەت کردن بێنێت. ◆ ڕێز لە خزم و کەسە نزیکەکانی مێردەکەی بگرێت. ◆ وا ببینێت کە شتی کەم، لە مێردەکەیەوە.. زۆر و بەنرخە. ---------------------------------- *مەبەست لێرەدا: دڵنیابوونەوەیەتی لەوەی ئایا مێردی دەیەوێت سەرجێی لەگەڵ بکات یان نا. ** لێرەدا (خیانەت لە جێگادا): مەبەست پێی زینایە. (خیانەت لە سامان) : بەفیڕۆدانیەتی. [ كتاب الكبائر ( ١ / ٦٦ ) ]. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org