🌷ئامۆژگارى بۆ ئافرەتانى تەڵاقدراو🌷ـ یەکەم: تەسلیمی واقع ببە، ئەوە قەدەری خوایەو بۆی بڕیویتەتەوە، پێویستە قبووڵی بکەیت و پێی ڕازی بیت، بزانە ئەوەی تووشت بووە نەدەکرا بەهەڵەدا بچێت تووشت نەبێت، وە ئەوەی تووشت بووە بەهۆی هەڵەی خۆتەوە نەبووە، خوای پەروەردگار فەرموویەتی: (وعسى أن تكرهوا شيئاً وهو خير لكم) واته: لهوانهیه ئێوه شتێك كه پێتان ناخۆشهو نایزانن لهوانهیه خێری تیا بێ بۆ ئێوه. دووهەم: خوشکەکەم بەڵێ ڕاستە زۆر هەوڵت داوە لەپێناو بەردەوام بوونی پەیوەندی ژن ومێردایەتی و ڕەنگە تەڵاق چارەسەرێکی گونجاو بێت بۆ هەردوو لاتان، سوپاس بۆ خودا بۆ ئەوەی ئەنجامیدا. سێیەم: نزیک بکەوەرەوە لەهاوەڵی چاک وە لەگەڵیاندا کاتێکی خۆش بەسەر بەرە، ئازار وخەمەکانت لەبیر دەکەیت. چوارەم: سوور بە لەسەر نوێژەکان و خوێندنی قورئان و زیکر وە داوای لێخۆشبوونکردن و زۆر چاکە ئەنجام بدە بەئەندازەی توانات چونکە لەچاکە کردندا دڵخۆشی وخۆش گوزەرانی هەیە. پێنجەم: خۆت سەرقاڵ کە بەکاری چاکەوە وە باشبوون لەگەڵ کەسانی موحتاجدا، وەک کەفالەت کردنی هەتیو و فێرکردنی قورئان، پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: خودا لەدونیاو ڕۆژی دواییشدا کاری بۆ ئاسان دەکات. (رواە ابن ماجه) شەشەم: لەگەڵ نەفسی خۆتدا دانیشەو هەوڵدە چەند لایەنێکی چاک وئەرێنی لەتەڵاقدانەکەتدا بدۆزیتەوە. حەوتەم: خوشکەکەم تەڵاق کۆتایی دونیا نییە، نەخێر ڕەنگە سەرەتای دەستپێکی ژیانێکی تازە بێت. هەشتەم: ئەوەندەی دەتوانی بەتەنها دامەنیشە چونکە تەنهایی وات لێدەکات بیر لەئازار وناڕەحەتیەکانت بکەیتەوە. نۆیەم: بەرنامەیەکی ڕۆژانە بۆ خۆت دانێ بەشێوەیەک سوودت پێبگەیەنێت وەک خوێندنی قورئان وسەردانی کردنی هاوەڵان و سیلەی ڕەحم گەیاندن وتەماشا کردنی بەرنامە بەسوودەکان، بەشێوەیەک با هیچ فەراغێک لەژیانتدا نەبێت. دەیەم: گەر منداڵت هەیە ئەوا بەجوانى پەروەردەیان بکەو گرنگیان پێ بدە، وە خۆت ببە بە دایک و باوک بۆ منداڵەکانت بۆ ئەوەى سبەى دواى مردنت دوعاى خێرت بۆ بکەن و سەربەرزت بکەن لە دونیا و قیامەت. لە کۆتاییدا خوشکە بەڕێزەکەم ئەو قسەیە دووبارە دەکەینەوە کە؛ تەڵاق کۆتایی ژیان نییە، بەڵێ موسیبەتێکی گەورەیە بەڵام کەسی عاقڵ دەیکاتە دەسکەوت و پەندی لێوەردەگرێت. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org