سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  خاڵێکی زۆر گرنگی نێوان هاوسەران؟!
گۆڕینی فۆنت


✍ مافەکانی_خێزاندارێتی

خاڵێکی زۆر گرنگی نێوان هاوسەران؟!

پیاو ناتوانێت هاوسەرەکەی ناچار بکات کە عاشقی کەس و کارەکەی بێت، هەر بەو چەشنەش ژن ناتوانێت پیاوەکەی ناچار بکات عاشقی کەس و کارەکەی ببێت بەڵام واجبی سەرشانی پیاوە کە ڕێزی کەس و کاری ژنەکەی بگرێت هەر بەو چەشنە واجبی سەرشانی ژنە کە ڕێزی کەس و کاری مێردەکەی بگرێت.

کاتێک پیاوێک زیاتر پەیوەستە بە دایک و خوشک و براکانیەوە، تا ژن خوشک و ژن براو خەسوو و خەزوریەوە، کارێکی ئاساییە چونکە ڕایەڵەی پەیوەندی گرتن لەسەر بنەمای (فیطرە) بنیاد نراوە لە نێوانیان، پەیوەندیەکە لە سەر بنەمای کیمیا و بایۆلۆجیا و خوێن و دی ئێن ئەی بنیات نراوە، لە دەرەوەی ئیرادەی کەسەکەیە، هەر بەو چەشنە کاتێک ژنێکیش زیاتر پەیوەستە بە کەس و کاری خۆیەوە تا کەس و کاری مێردەکەی ئاساییە چونکە شێوازی پەیوەندی گرتنەکە بۆ ئەویش ڕاستە. بەڵام هیچ ژنێک مافی ئەوەی نییە نە بە شەرع، نە بە یاسا، نە بە عورف سووکایەتی بە کەس و کاری هاوسەرەکەی بکات، وە بە پێچەوانەشەوە هەر ڕاستە.

کاتێک هاوسەرەکەت کێشەی بۆ کەس و کارت نییەو بە خراپە باسیان ناکات و نەبۆتە عەیب و عار بۆیان و تەداخولاتی ژیانیان ناکات ئەمە بۆ خۆی چاکەیە.

هەڵەی گەورەی زۆرینەی ژن و مێردەکان ئەوەیە کە خۆشەویستی نێوان خۆیان دەبەستنەوە بە ڕادەی دەربڕینی خۆشەویستی بۆ کەس و کارەکەیان، لە کاتێکدا ئەو دوو پەیوەندیە لە شێواز و مامەڵەکردندا زۆر جیاوازن لە یەکتری.

تۆ ناتوانی بە ئەندازەی دایکت، خەسووت خۆش بوێت ئەمە کارێکە لەدەرەوەی ئیرادەی مرۆڤە چونکە دایکت شیری پێداوی لە باوەشی کردووی بەڵام دەتوانی ڕیزی بگریت هەر بەو چەشنەی کە ڕیزی دایکی خۆت یان باوکی خۆت یان برای خۆت و خێزانی خۆت دەگریت.

نوقتە سەری دێڕ..

نووسینی: هێمن عبدالقادر


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

 444

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram