سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  دڵخۆشی شتێکە پێویستە لە ناخی خۆمان و لە نزیک خۆشەویستانی خۆمان بۆی بگەڕێین !!
گۆڕینی فۆنت


دڵخۆشی شتێکە پێویستە لە ناخی خۆمان و لە نزیک خۆشەویستانی خۆمان بۆی بگەڕێین !!

ئەم وێنەيە خۆم گرتومە، ئۆتۆمبێلەكەم لە نزيك بەنزينخانە ڕاگرتبوو بەتەلەفۆن خەريكى قسە كردن بوم بينيم ئەم خوشكەيە بەلامدا تێپەربوو جانتايەكى گەورەی بەدەست بو بە تەلەفۆن قسەى ئەكرد ئينجا تەلەفۆنەكەى داخست پێنج دەقەى نەبرد ئەم كارمەندەى بەنزينخانەش بەلامدا تێپەرى رۆيشت دو بلۆك و ئەم كۆنە صندوقەى هێنا و كورسى و مێزى دروستكردو جانتاكەيان كردەوە خواردنيان دەركرد دەستيان بە نان خواردن و پێكەنين كرد، من تەلەفۆنەكەم داخست و زياتر و زياتر سەيرم كردن سەرسامى و رێزێكى بێ سنورم بۆيان دروست بوو كە ئەوانە ئاوا بەخۆشى دانشتون وەك بڵێيت لە ئۆتێلێكى حەوت ئەستێرە دانشتون و ئەخۆن و خەندە ئەكەن، ئينجا لەم كاتە دا بەرپرسی بەنزينخانەكە هات و سڵاوى لە ئافرەتەكە كردو دوو ئاو و بيبسی پێياندا لە بارودخە رۆمانسيەكەى خۆيان جێی هێشتن، من هەر سەيرم ئەكردن و سەرسام بوم بە دڵخۆشيان كە چەندە خۆشەويست و دڵخۆش ديارن ئەگەرچى خاوەن ڤێلاو ئۆتۆمبێل و جلوبەرگى گران بەهاش نين، خۆم پێنەگيرا كاتێك پياوەكە بۆ كارێك بەلامدا تێپەربو بە شەرمەوەو بە داواى لێبوردنەوە پرسيم: ئەمە هاوسەرتە؟ ئەميش بە خەندەيەكى گەورەوە وەڵامى دامەوە بەلێ خاتون.. خۆ جەنابتمان بێزار نەكردوە ؟ من زياتر شەرم دايگرتم وتم نە بەخوا بە پێچەوانەوە لە دڵمەوە دوعاو نزاتان بۆ ئەكەم خواى گەورە خۆشەويستى و دڵخۆشى زياتر لە نێوتان زياد بكات و خوداى گەورە بۆ يەكترتان بهێلێت ، ويستم بە بڕە پارەيەكى كەم يارمەتيان بدەم ڕەتى كردەوەو وتى پێويست ناكاو خێرى خودا لە سەرمان گەلەك زۆرەو سوپاسى كردم و رۆيشتەوە لاى خاتونەكەى خۆى، خۆشى نە شوێن نە كات نە بارودۆخى هەيە ، خۆشى شتێكە پێویستە لە ناخى خۆمان بۆى بگەرێین لە نزيك خۆشەويستەكانى خۆمان ئەيدۆزينەوە..

بە سوپاسەوە وەرگیراوە لە لاپەرەی حەنان تورکی تۆبەکارەوە.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 377

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram