عادەتی منداڵەکەت بگۆڕە بۆ عیبادەت! لە ئامۆژگارییەکانی لوقمانی حەکیم بۆ کوڕەکەی: {وَلَا تُصَعِّرْ خَدَّكَ لِلنَّاسِ } کوڕم! بە فیزەوە ڕووت وەرمەگێڕە لە خەڵکیى و ڕووتگرژ مەکە، بەڵکو هەردەم ڕوخۆشبە، {وَلَا تَمْشِ فِي الْأَرْضِ مَرَحًا ۖ } بە دەعیەو فیز مەڕۆ ڕێوە لە زەوی دا، {إِنَّ اللَّـهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ} بەڕاستیى خوا هیچ دەعیە بازو شانازیکارێکى بەخۆ خۆشناوێت. پشت هەڵکردن لە خەڵڪی و ڕێکردن بە خۆ گەورەزانینەوە ڕەوشتی باوەڕداران نیە، بۆیە پێغەمبەران و پیاو چاکان نەوەکانی خۆیان لەسەری پەروەردە کردووە هەتا دوور بن لەو رەوشتە ناپەسەندانە. ئێمەی دایک و باوک ڕۆژانە دەتوانین هەر جارەو بەهایەکی جوان بە منداڵەکانمان بناسێنن و خۆمان بە کرداری لەگەڵیان جێ بەجێ بکەین وە ئاگاداریان بکەینەوە لەهەر ڕەفتارێکی نادروست و بۆیان روون بکەینەوە کە بۆچی نابێت ئەو کارە بکەین! هەر یەکەمان دەتوانین کەشێک بۆ منداڵەکانمان برەخسێنین تاعادەتەکانیان بکەنە عیبادەت و لایان خۆشەویست بکەین! ئامادەکردنی:سایە فارس #پەیامی_هەینی پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org