سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  پرسیاری دایکێک لە ئیمامی ئیبن قەییم لەسەر شووکردنی کچەکەی..؟!
گۆڕینی فۆنت


پرسیاری دایکێک لە ئیمامی ئیبن قەییم لەسەر شووکردنی کچەکەی..؟!

به پێویستم زانی لە سەر بابەتێك بۆ خوشکان قسە بکەم کە ئەم ماوەیە زۆر لەم مەسەلەی زەواجە ڕووییداوە، وە زۆربەی خوشکانیش عەقیدە پاك و موتەقی بوون کە زەواجیان بۆ ڕەخساوە یان کوڕێك ھاتۆتە پێشەوە عەقیدەیان لەسەر داناوە.. ئاخر چۆنەبێت کچێکی موەحید زەواج بکات بە کوڕێك نوێژ ناکات و ...!

واللەی لەم بابەتەی زەواجە بۆت دەردەکەویت زۆربەی کچان لە مەسەلەی زەواج ئیمانیان زەڕبی سفر ئەکەنەوە!

ئەی خوشکم زەواج ئەوە ئەھێنێت دین و ئیمان و عەقیدەی خۆتی بۆ دانێیت؟!

دایکێکی پیر پرسیاری لە ئیمامی ئیبن قەییم (ڕەحمەتی خوای لێبێت) کرد ... وتی من خاوەنی حەوت کچم ڕێنماییم کە بۆ زەواج کردنیان؟

ئیمام ئیبن قەییم فەرمووی:
با داواکاریان حافز قورئان بێت.

دایکەکە وتی: گەر نەبوو؟
ئیمام وتی: با قورئان خوێن بێت.

دایکەکە وتی: گەر نەبوو؟
ئیبن قەییم فەرمووی: با نوێژ خوێن بێت.

دایکەکە وتی: گەر نەبوو؟
ئیبن قەییم فەرمووی: با وەکو خۆت پیر بن باشترە لەوەی زەواج بکەن!

کەوایە کەسی نوێژ نەخوێن، مەکەنە زاوای خۆتان... نوێژ نەکەر ژنی لێ مارە نایەت ئاگادار بن!

وەرگیراوە بە سوپاسەوە.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 533

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram