سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  خۆشەویستی زانایان بۆ رەسول اللە ﷺ.
گۆڕینی فۆنت


خۆشەویستی زانایان بۆ رەسول اللە ﷺ.

👈موسعەبی کوڕی عبداللە ئەگێڕێتەوە کەوا ئیمامی مالیک هەرکات باسی ڕەسول اللە ی بکردایە ڕەنگی ئەگۆڕاو سەری شۆڕ ئەکرد،تاهاوڕێکانی ناڕەحەت ئەبون!!!!
👈پرسیاریان لێی کرد وتی:ئەوەی من بینیومە گەر ئێوە بتانبینیایە ئینکاری ئەم حاڵەی منتان نەئەکرد!!!!
👈محمدی کوڕی مونکەدیرم بینی کەوا گەورەی قورئان خوێنەکان بو، پرسیاری فەرمودەیەکمان لێ بکردایە ئەوەندە ئەگریا تابەزەییمان پێیدا ئەهاتەوە!!!!!
👈جەعفەری کوڕی محمدم بینی زۆر سوعبەتی ئەکردو دەم بەزەردەخەنە بو!!!
بەڵام کەباسی ڕەسول اللە بکرایە ڕەنگی زەرد ئەبو!!!!!
قەت نەمبینیوە باسی رەسول اللە بکات بەدەست نوێژەوە نەبوایە!!!
👈عبدالرحمن ی کوڕی قاسم باسی ڕەسول اللە ی ئەکرد ڕەنگی ئەگۆڕا وات ئەزانی خوێنی بەربوە!!!!
زمانی لەدەمیا وشک ئەبو لە سام وهەیبەتی رەسول اللە!!
👈هەروەها ئەچوم بۆ لای عامیری کوڕی عبداللە ی کوڕی زوبەیر کەباسی ڕەسول اللە بکرایا ئەوەندە ئەگریا هەتاوەکو فرمێسک لەچاوەکانیا نەئەما!!!
هەروەها ئەچوم بۆلای ئیمامی زوهری گەر باسی ڕەسول اللە بکرایە وەک ئەوە وابو نەبیناسی و نەبتناسێ!!!
👈هەروەها ئەچوم بۆلای سەفوانی کوڕی سولەیم کەوا یەكێک بو لەخواپەرستەکان،
هەرکات باسی ڕەسول اللە بکرایە دەستی ئەکردە گریان،
ئەوەندە ئەگریا هەتاوەکو دەورەبەرەکەی هەڵئەسان و ئەڕۆشتن و جێیان ئەهێڵا.
اللهم صل وسلم وبارك على الحبيب محمد عدد خلقك ورضا نفسك وزنة عرشك..

سەروەرەکەم ئێمە لەیادمان نەکردوی تایادت بکەینەوە.

وەرگیراوە بە سوپاسەوە.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 628

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram