فەیلەسووف و زاناو ناودارانی ڕۆژئاوا چی لەسەر پێغەمبەری ئیسلام دەڵێن.؟ زۆرێك لە زانايان و بیریارانی جیهانی، باسی ڕۆڵ و کەسایەتی و سەركردایەتی پێغەمبەری ئیسلامیان (دروودی خوای لەسەر) کردووەو لێهاتوویی و دڵسۆزی و کاریزمایی پێغەمبەریان بە بێ هاوتا باسکردووە. 1- (مهاتما غاندی): دەمویست سیفەتی ئەو كەسایەتییە بناسم كە لە دڵی سەدان هەزار كەسدا جێگای خۆی کردۆتەوە، ئەویش كەسایەتی پێغەمبەری ئیسلام بوو لە ڕووی دانایی و ڕاستگۆیی و دڵسۆزی بۆ هاوەڵانی و شوێنكەوتووانی. 2- (سارۆجنی ندۆ): هۆنەرمەندو شاعیری هيندی دەڵێ: ئیسلام یەكەم ئایینە لەناو ئایینەكاندا بانگەشەی هزری یەکسانی و ئازادی دەكات ، ئەم یەکسانییەش ڕۆژانە 5 جار لە مزگەوتەنەكاندا دێتە دی.. كە گوندنشینێك و فەرمانڕەوایەك لە یەكڕیزدا ڕادەوەستن و سوجدە بۆ خودای تاقانە دەبەن. 3- فهیلهسووف (ڕاما كریشنا ڕاو): له كتێبى (محمد النبي)دا دەڵێ: ناتوانرێت كەسایەتی موحەممەد لە هەموو بوارەكاندا بزانرێت، بەڵام ئەوەی لە توانای مندا بێت و بمەوێت بیناسێنم ئەوەیە کە : موحەممەد پێغەمبەرە – موحەممەد جەنگاوەرە - موحەممەد پیاوی سیاسەتە – موحەممەد وتاربێژە – موحەممەد چاكە خوازە – موحەممەد پەناگای هەتیوانە – موحەممەد پارێزەری بەندەكانە – موحەممەد ڕزگاركەری ژنانە – موحەممەد دادوەرە. 4- (ویل دیورانت): خاوهنی كتێبی به ناوبانگ لهسهر "مێژووی شارستانیهتهكان" دەڵێت: پێغهمبهر موحەممەد، گهورهترین گهورهكانی مێژووهو له چاكترین و باشترینی قائدو پێشهوایان بووه.. لهگهڵ ئهوهشدا سیاسهتمهدارێكی زیرهك و وریا بووه، دهیزانی چۆن له ڕێی ئاشتیيهوه شهڕ بهردهوام بكات. 5- (ئێمیل دێرمینگەم): خۆرهەڵاتناسی فەڕەنسی دەڵێت: هەموو پێغەمبەرێك دەبێ بەڵگەیەكی هەبێت لەسەر پێغەمبەرێتییەكەيی و، موعجیزەیەكیش كە تەحەددیی پێ بكات. قورئانیش تاقانە موعجیزەی موحەممەدە. تەحەددای جیننی و ئادەمیزادی كردووه كە هاوشێوەی قورئان بهێنن. ئەم تەحەددایەش ڕاست و دروست ترین بەڵگەی موحەممەدن لەسەر ڕاستیی پەیامەكەی. 6- (کارل مارکس): بە ههموو ئهقڵێكهوه دهبێ دان بهوهدا بنێين كه موحهممهد پێغهمبهرێكه له ئاسمانهوه بۆ سهر زهوی نێردراوهو پەيامەكەى سەردەمێكى پر لە زانست و زانيارى كردووەو شاييستەى ئەوەيە كە وتەو كردارەكانى بەشێوەيەكى زانستى كۆ بكرێنەوە. 7- (ئێدوار مونته) فهیلهسوف و ڕۆژههڵاتناسی فەڕهنسی له كتێبهكهیدا به ناوی (العرب) دەڵێت: به گشتی محمد باشتیرین و به دینترین و به بهزهيیترینی عهرهبهكانی سهردهمی خۆی بووە، بهڕاستی توانی شوێنكهوتوانی بهرهو ژیانێك ههنگاو پێ ههڵگرێت كه له ڕابوردودا خهویشیان پێوه نهدهبینی، وه دهوڵهتێكی ئایینی بۆ دامهزراندن كه تاكو ئێستهش ههر بهردهوامه. 8- (برنارد شۆ) شارهزاو زانای ئینگلیزی و نووسەری كتێبی (محمد): جیهان لە ڕووی بیریاریبەوە پێویستی بەموحەممەد هەیە. وە دين و پەيامەكەى بەهێز ترین دینە بەسەر دینەكانی تردا و بەنەمری دەمێنێتەوە تا ئەبەد، من زۆر دەبینم لە هاووڵاتيان و هاوزمانانى خۆم كە چونەتە ناو ئەو ئایينەوەو وا دەبینم كە ئەو ئایينە شوێنێكی فراوان لە (ئەوروپا) داگیر بكات. 9- (ئەلسیر مویر) زاناو شارهزای ئینگلیزی: موحەممەد پێغەمبەری موسوڵمانان ، هەر لە مناڵیيەوە بەكۆی دەنگی خەڵكی شارەكەی بە ئەمین و دەستپاك ناسراوە ، هیچ كەسێك ناتوانێت وەك خۆی وەسفی بكات و بیناسێت و تێڕوانینی تایبەتی هەبێت بۆی لە ڕووی مێژووییەوە. 10- (مستەر سنكس)، ڕۆژهەڵاتناسێكى ئەمريكييەو لە كتێبى: (دينەكانى عەرەب)دا دەڵێت: موحەممەد 570 ساڵ لە دوای مەسیحەوە هات و كاروبارەكانی بریتیبوون لە گەشە پێدانی ژیری مرۆڤ و بونیات نانەوەی ڕەوشتە بەرزەكان و گێرانەوەی ئەو حیكمەت و ژیریيە بۆ یەكتا پەرستی و ژیانی قیامەتی. 11- مایكڵ هارت: له كتێبی (سهدكهسی یهكهمدا). هەڵبژاردنم بۆ موحەممەد صلی اللە علیە وسلم و دانانی بەیەكەم پیاوی گەورەی مێژوو، جیگای سەر سوڕمانى خوێنەرە . بەڵام لەڕاستیدا تەنها كەسێكە لە مێژوودا كە بەتەواوی سەركەوتنی بەدەستهێناوە لە ڕووی ئایينی و دونیاییەوە. 12- سانت هیلر: زاناو ڕۆژهەڵاتناسى ئەڵمانى لە كتێبى (رۆژئاواييەكان و بيروباوەڕەكانيان)دا دەڵێت: موحەممەد سەركردەی دەوڵەتێك بووە و چاودێری باری ژیان و ئازادی گەلەكەی كردووە. موحەممەد بانگەوازی یەكتاپەرستی كردووە ، لەم بانگەوازەدا زۆر لەسەرخۆ و دڵ گوشاد بووە تەنانەت لەگەڵ دوژمنەكانیشیدا. 13- (سترستن ئەلئاسۆجی): زاناو ڕۆژهەڵاتناسى ئاسوجى و نووسەرى (قورئان ئينجيلى موحەممەدى) و (مێژووى ژيانى محمد) دەڵێ: لە ڕاستیدا موحەممەد جەنگی بەدەست هێنانی ژیانێكی پڕ بەختەوەری كردووە بەڕووی نەزانین و بەربەریەتيدا، شەریعەتەكەی تەواوترین شەریعەتەكانەو ئەو لەسەرووی گەورە پیاوانی مێژووەوەیە. 14- (ئان بیزيت): لە كتێبى (ژيان و ڕێنماييەكانى محمد)دا دەڵێ: من هەرچەندە لەبارەی ژيانى ئەو دەخوێنمەوە، جار لە دوای جار سەرم سوڕ دەمێنێ و گەورەیی و پیرۆزی ئەو مامۆستایەم بۆ دەردەكەوێت. 15- (تۆلستۆى): گەورە زاناو ئەديب و رۆشنبيرى جيهانى دەڵێت: بەسە شانازی بۆ موحەممەد كە نەتەوەیەكی زەلیل و ژێردەستەی ڕزگاركردووە لەژێر دەستى دڕندەيى عادەتە شەیتانیەكانداو بەدڵنیاییەوە شەریعەتەكەی موحەممەد لە هەموو جیهاندا باڵادەست دەبێت بەهۆی گونجانی لەگەڵ ژیریدا. 16- (دكتۆر شبرك نەمساوی): جێگای خۆیەتی هەموو مرۆڤایەتی شانازی بكات بەوەوە كە موحەممەدی تێدا هەڵكەوتووە، لەگەڵ ئەوەی نەخوێندەواریش بووە، بەڵام لە پێش ئەوەندە سەدەدا توانیویەتی یاسا گەلێك بهێنێت، كە ئێمەی ئەوروپی بەختەوەر دەبين ئەگەر پێيان بگەين. نووسین و ئامادەکردنی: م. ناسیح مەجید پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org