سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئێستا کێ خاوەنی کێیە.؟ مۆبایل نزیکترین و ھەمیشەیی ترین ھاوڕێ!
گۆڕینی فۆنت


ئێستا کێ خاوەنی کێیە ؟! مۆبایل نزیکترین و ھەمیشەیی ترین ھاوڕێ!

ئامێرێکی ماددی خەریکە ھەموو ھەستە مەعنەوییەکانمان دەبات!!!
بۆ ھەموو شوێنێ لەگەڵتە، کەلەخەو ھەڵدەستی یەکەم شت کە دەستی بۆ دەبەی مۆبایلەکەتە، کە دەشخەوی کۆتا شت کە دایدەنێی مۆبایلەکەتە!

ئامێرێکی ماددی خەریکە ھەموو ھەستە مەعنەوییەکانمان دەبات، پ. د. محمد کمال کە پڕۆفیسۆری فەلسەفەیە لە ئوستڕاڵیا وتی نە مۆبایلم ھەیە نە لاپتۆپ! وتی ئامێرێکی وا خەریکە مرۆڤ کۆنتڕۆڵ دەکات...!!!
ئامێرێکی ماددی خەریکە مرۆڤێکی وا گەورە....، بکات بەکۆیلەی خۆی!

مۆبایل خەریکە دەبێتە بەدیلی ھاوسەر و ھاوڕێ و دایک و باوک و خزم و مامۆستا و ...!!!

مۆبایل خەریکە ژیان ھەڵتەکێنێ!!!
مۆبایل خەریکە جەستەی مرۆڤ ھەڵتەکێنێ ئەوەندەی بەدیاریەوە دانیشێ!!!
مۆبایل خەریکە چاو و فیکری مرۆڤ کورت ھەڵێنێ لەخۆی!!!

مۆبایل گریێنەر، خۆشەویست جوڵێنەر و خەم و پەژارە و ....
مۆبایل بۆتە مەعشوق!!!
مۆبایل خەریکە ببێتە ھاوسە، ئەوەتا پیاوێک لە ئەمریکا بەناوی ((ئارۆن چروناک)) بەشێوەیەکی ڕەسمی ھاوسەرگیری لەگەڵ مۆبایلەکەی کرد!!!

مۆبایل ئامێرێک کە ئامادە نین دەست بەرداری ببین!!!
مۆبایل ئامێرک کە لە نەبوونی ھەست بە گەورەترین فەراغ دەکەین!!!
لەنەبوونیدا وا ھەست دەکەین گەورەترین شتمان لەدەست داوە!!!

مۆبایل لە حوزوریدا ھەست بەدەوربەر ناکەین!
موبایل خەریکە گرینکترین شت کە کاتە ھەمووی بۆخۆی ببات!
مۆبایل خەریکە نزیکان لێک دوورخاتەوە!
مۆبایل مەجلیسە خۆشەکانی جارانی نەھێشت!!!
مۆبایل گفتوگۆ و مناجاتی جارانی لەناوبرد!!!
وا خەریکە سیلەی ڕەحمیش ناھێڵێ و جێی ئەویش دەگرێتەوە!!!
مۆبایل قسەکەرەکانی بێ ئاگاکردووە، بەجورێ قسەدەکات بۆخۆشی نازانێ چ دەڵێ چونکە چاوی ھەر لەسەر ئەوە!!!

مۆبایل بەبێ گۆشت و خوێن و ھەست و نەست و شعور و فکر و ڕۆح و خەریکە ھەموویان کۆنتڕۆڵ کات و دەیان فەوتێنێ!!!

کەواتە کێ خاوەنی کێیە؟!!!

تێبینی :
کەس ناتوانێ نکۆڵی لەسودەکانی مۆبایل و زەرورەت بوونی بکات ئەگەر بە ڕێ و شوێن و ئەندازەی خۆی بەکاربھێنرێت.

نووسینی: م.صلاح الدين أحمد.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org


 469

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram