سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ڕێگە پێدراوەکانی ناو نوێژ / گریان و ملکەچی (# خشوع)
گۆڕینی فۆنت


♦️ ڕێگەپێدراوەکانی ناو نوێژ  / گریان و ملکەچی (#خشوع)

خشوع و ملکەچی لەناو نوێژدا یەکێکە لە کارە هەرە جوان و گەورەکانی ناو نوێژ کە زۆر جار گریانی بەدواوە دێت پاداشتی نوێژەکەی زیاتر دەکات و چێژێکی زۆر تایبەت دەبەخشێتە نوێژ خوێن وا لە نوێژخوێن دەکات که بەڕاستی لە واتای نوێژ بگات وبزانێت بەرامبەر کێ وەستاوە

ئەم کارە نەك هەر ڕێگەپێدراوە بەڵکو لە کاری مسوڵمانە دڵ پڕ لە ئیمانەکانە

- وە لە قورئاندا خوای میهرەبان لە چەندان شوێن زۆر بەبایەخ و گرنگیەوە باسی ملکەچی کردووە لە پەرستشەکاندا یەکێك لەو ئایەتەنە -

هەروەك پەروەردگار فەرموویەتی /

(إِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آَيَاتُ الرَّحْمَنِ خَرُّوا سُجَّدًا وَبُكِيًّا ) ①

هەر کاتێ ئایەتەکانی خوای بە بەزەییان بۆ بخوێنرێتەوە دەست بەجێ دەکەون بە ڕوودا بە سوژدە و گریانەوە.

وە (عبداللە) ی کوڕی (شخیر) - خوای لێی ڕازی بێت - فەرمووی

(پێغەمبەری خوام (صلی الله علیه وسلم) بینیوا نوێژی کردووە سنگی قوڵپەی لێوە دەهات لەبەر گریان هەروەك چۆن مەنجەڵ کە بکوڵێ قوڵپەی دێت ) ②

هەر بۆیە چەندە گریان هەبێت لە نوێژ هیچ زەرەرێکی نیە بۆ نوێژ و بەڵکو لە تەواوی و ملکەچی نوێژەکەیە
_ _ _ _ _
#واللە_اعلم_وباللە_التوفیق

#نوێژ_پشووە_ڕاستەقینەکە
#_شیخ_احمد_کاکە_محمود
① : (📗 القرآن الكريم - 19/سورة مريم - 58)

② : (📗 سنن ابي داود - 904) (📗 سنن النسائي - 1241) (📗 مسند احمد - 16312)
(📗 صحيح الترغيب و الترهيب - 544) (📗 الصحيح المسند - 579).



 431

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram