سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  نە زبريى و نە سازش..!!
گۆڕینی فۆنت


نە زبرى و نە سازش..!!

#با_خۆمان_راست_بكەينەوە.

ئيسلام وەك چۆن خەسڵەتى پێچەسپاويى و جێگيريى بە تاكى موسڵمان دەبەخشێت و فێرى دەكات دەستبەردارى بنەماكانى بيروباوەڕ و ئايينەكەى نەبێت و لەوەدا هيچ رووگيرييەكى نەبێت، بە هەمان شێوە تاكى خۆى فێر دەكات بێهيوا نەبێت لە رێنموونى هيچ تاكێكى سەر زەويى با هەرچەندە لە سنوور دەرچووبێت، داخى لاساريى لادەرەكان نابێت رەنگدانەوەى هەبێت لەسەر مامەڵەى دروستمان بەرامبەر بەوان، ئەگەر بۆ ئيمامى عومەر رەوا نەبووبێت لەپاى بەدهەڵوێستيى زەيدى كوڕى سەعنە لە ئاست پێغەمبەرى خوادا (صلى الله عليه وسلم) زبر و رەق وەڵامى بداتەوە، ئەوە بۆ ئێمەش رەوا نيە مۆركى ئايينى بدەين بەسەر خەسڵەتى تووڕەيى و هەڵچوونى خۆماندا و خەڵكى پێ لە ئيسلام زوير بكەين، هێمن بە لە گوفتار و رەفتارتدا و سازش لە بنەماكانى دينەكەت مەكە.

تێبينى: كاتێك زەيدى كوڕى سەعنە پێش وادەى خۆى هات و بە شێوەيەكى ناشيرين داواى قەرزەكەى لە پێغەمبەرى خوا كردەوە، ئيمامى عومەر هەڵچوو و لەسەر دڵى سەخت بوو، پێغەمبەريش (صلى الله عليه وسلم) بەم چەشنە ئامۆژگارى عومەرى كرد (ئەی عومەر، ئێمە پێویستمان بە هەڵوێستى تری تۆ هەیە، دەبێت فەرمانم پێبكەیت چاك قەرزەكەم بدەمەوەو فەرمان بەویش بكەیت بە جوانى داواى قەرزەكەى بكاتەوە، ئەی عومەر بیبە و مافەكەى بدەرەوە و بیست صاعیش زیاد لەوەى بدەرێ لەبەرامبەر ئەوەى وا ترساندت) (المستدرك على الصحيحين، قال الحافظ ابن حجر في الإصابة: رجال الإسناد موثوقون).

نووسینی: نیهاد جلال حبیب اللە.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 476

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram