باوکم و درەختەکە! هەڵسوکەوتێکی ناشرینم لێوەشایەوە لەناو ماڵی خۆماندا ، ئەوکاتە تەمەنم تەنها 10 ساڵ بوو باوکم هێنامیە دەرێ و لە باخچەکەدا داینیشاندم ، ئینجا پێی گوتم: ڕۆڵە ئەو دوو درەختە دەبینی ؟ وتم: بەڵێ .. وتی: دەبینیت یەکێکیان چەوتەو ئەویان ڕێک و ڕاستە ، دەزانیت هۆکارەکەی چییە ؟ وتم بۆچی؟ وتی: لەبەرئەوەی ئەوەیان هەر لە بنەڕەتەوە بەلاری هێناویەتی ، ئێستا ڕاستکردنەوەی ئەستەمە . بەڵام ئەوی دیکەیان ڕاساڵ و ڕێک و قنج بۆتەوە ، کاتێکیش گەورە بووە هەر بە ڕێکوپێکی هێناویەتی .. تۆیش ئێستا خەریکی بنیاتنانی درەختەکەی خۆتی ، هەر لە ئێستاوە هەڵیبژێرە دەتەوێت درەختێکی چەوت و چەوێڵ بیت ، یان ڕێک و شەنگ ؟ هەر شتێک ئێستا دەیکەیت کاریگەری لەسەر داهاتوت هەیە ... ئـــای خودایە بابم بەریتە فیردەوسی خۆت ، قسەی کەمی دەکرد بەڵام پـــڕ لەدانایی بوو .. وەرگیراوە لە کتێبی (چـل)ــی ئەحمەد شوقەیری. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org