خۆت بپارێزە لە چاوی پیسی خەڵکی.! سێ سیفەت هەن لە هەرکەسێ بوون ڕێك ئیهمالی کەن، گەر نزیکترین کەسی خۆشتان بێ، چوونکە زەرەرتان لێئـەدات: یەکەم: بەحەیاتی ووشەی ماشاء الله و خوا بەرەکەتی تێکات و خوا بتانپارێزێ و ئەو ووشانە نایەتە سەر زمانی! دووەم: پرسیار زۆر ئەکات، بۆ نموونە ئەڵێ ئەوە خانووی خۆتانە، ئەو سەیارەیەت بە چەن کڕیوە، مەعاشەکەت چەنە و .لەگەڵ کێ شەریکی داهاتت چەندە..هتد. سێهەم: زۆر باسی شتی خەڵك ئەکات، بۆ نموونە ئەڵێ فڵان کەس خانووەکەی وا خۆشە و سەیارەکەی وایە و ژنێکی جوانی هەی و مێردەکەی زۆر خزمەتی ئەکات و مناڵەکانی زۆر زیرەکن و پارەی چاکی دەستئەکەوێ و ..هتد. حەدیس لە بارەی چاو حەسوودی زۆرن، تەنها ئاماژە بەمەیان ئەیەم: پێغەمبەر، صلی الله علیه و سلم، ئەفەرمێ: چاو حەقە و گەر شتێ پێش قەدر بکەوێ ئەوە چاوە. واتە کاریگەری چاو ئەوەنە بەهێزە گەر بێت شتێ بکەوێتە پێش قەدر ئەوا چاوە! چۆن خۆت ئەپارێزی لە چاو: - ووتنی زیکرەکانی بەیانیان و ئێواران. - بەیانیان و ئێواران هەر یەك لەم سوورەتانە سێ جار: الاخلاص، الفلق، الناس. - زیکرکردن. - دەرنەخستن و باس نەکردنی خێر و نیعمەتەکانت بەتایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دانانی وێنەی مناڵ، سەیارە، ژن و مێرد، سەیران و گەڕان و ..هتد. - دوعا کردن بەوەی خوا لە چاوی پیس بتپارێزێ. - کاتێ چاو پیسێ پێت ئەڵێ چەن جوانە ئەو کراسە، ئەو سەیارەیە چەن خۆشە لێخوڕینی و خاووەکەتان زۆر خۆشە، تۆ یەکسەر پێی بڵێ: بڵی ماشاء الله، ئیتر بەنابەدڵی ئەڵێ ماشاء الله و ئینجا ئەڵێ خۆ چاوم پیس نیە و ڕەنگە لێشت عاجز بێ و قسەت لەگەڵ نەکات، ئەوە هەر زۆر باشتر، کەسی خوا نەناس و بێ شعوورت بۆچییە بیناسی، هەر کەسێ بێ؟! - خاڵێکی تر کە ئافرەت زۆر تێی ئەکەوێ ئەوەیە کە باسی چاکی و باشی مێردی بکات بۆ ڕەفیقەکانی و بەتایبەت گەر ڕەفیقەکانی شوویان نەکردبێ، غەڵەت، غەڵەت، غەڵەت! بۆ زانیاریتان، مرۆڤ خودی خۆشی ئەکات بەچاوەوە گەر ماشاء الله نەکات. بە گاڵتە وەری مەگرن، یەك ئایەتی تایبەت لەسەر چاوی پیس و حەسوود هەیە (سورة الفلق)! حەدیسێکی ترسناکیشمان هەیە، کەئەفەرمێ: زۆربەی ئومەتەکەم لەدوای قەزا و قەدر بەهۆی چاوەوە دەمرن. من ئاگادارم کردن ئێوەش خۆتان ماڵ و منداڵتان بپارێزن. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org