✍ چەند ئامۆژگاریەکی بەسوود..! لە فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم : 1- سنوورەکانی خوا بپارێزە خوا دەتپارێزێت. 2- لەکاتی خۆشیدا خوا بناسە لەکاتی ناخۆشیدا بەهاناتەوە دێت. 3- ئەگەر داوات کرد تەنها داوا لەخوا بکە. 4- خواردنت حەڵاڵ بکە وەڵامی دوعاکانت دەدرێتەوە. 5- لە هەر شوێنێک بویت تەقوای خوای گەورە بکە. 6- بەدوای تاوان چاکە بکە ڕەشی دەکاتەوە. 7- بە ڕەوشتێکی جوان مامەڵە لەگەل خەڵک بکە. 8- خۆت لە حەرام بپارێزە دەبیت بە باشترینی خەڵک. 9- ڕازی بە بەوەی پێت بەخشراوە دەبیت بە دەوڵەمەندترینی خەڵک. 10- ئەوەی بۆ خۆت پێخۆشە بۆ خەڵکیشت پێ خۆش بێت. 11- ستەم تاریکیەکانی ڕۆژی دواییە. 12- دادپەروەری لە نێوان منداڵەکانتاندا بکەن. 13- خۆت لە ئاگر بپارێزە ئەگەر بەلەتە خورمایەکیش بێت. 14- خۆت لەدوعای ستەم لێکراو بپارێزە. 15- لەسەرخۆیی لە خواوەیە و پەلەکردنیش لە شەیتانەوەیە. 16- توڕە مەبە بەهەشت بۆ تۆیە. 17- خۆشەویسترین کردەوە لەلای خوای گەورە بەردەوام بوونە لەسەری ئەگەر کەمیش بێت. 18- زۆر پێمەکەنە چونکە زۆر پێکەنین دڵ دەمرێنێت. 19- خیانەت لەکەسێک مەکە کە خیانەتی لێ کردووی. 20- سەردانی ئەو کەسە بکە کە سەردانیت ناکات. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org