باوکی ئه‌سماء به پشتیوانی خوای گه‌وره به پێویستم زانی هه‌ندێك له‌و خاڵانه باس لێوه بکه‌م که له هه‌ندێك کۆمه‌ڵگادا بوونه‌ته هۆی ڕێگرتنی هێنانی زیاتر له یه‌ك ژن به شێوه‌ی خاڵ ده‌چینه سه‌ری وه‌ك له‌و به‌شه‌ی خواره‌وه‌دا تیشکمان خستۆته سه‌ری یه‌که‌م : بڵاو بوونه‌وه‌ی سه‌رپێچی و داوێن پیسی هه‌تا ژماره‌ی ئافره ته ڕه‌وشت پیسه‌کان له‌ژماره ی ئه‌وانه زۆرترن که مێردیان کردووه له هه‌ندێك شووێندا. دووه‌م : به هۆی ئه‌و داوێن پیسی یه‌وه ژماره‌ی منداڵیش زۆر بووه، چونکه له هه‌ندێک شووێندا ڕێژه‌ی ئه‌گاته %50 ی له دایك بووان، وه له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌موو ساڵێك زیاتر له دووسه‌د هه‌زار منداڵی ناشه‌رعی له دایك ده‌بێت!!! ئه‌مه‌ش گۆڤاری گه‌ل له مانگی ئابی ساڵی(1959) ئه‌مه‌ی بڵاو کردۆته‌وه ده‌ی ده‌بێت له ساڵی(2011) چه‌ند بێت؟؟؟. ئه‌و ڕه‌قه‌مه سه‌ر سوڕ هێنه‌ره‌ی منداڵی ناشه‌رعی که له دایك بوون له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌ر له نوێ ده‌مه قاڵێی تازه کردۆته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌مه که ئاستی ڕه‌وشت له ئه‌مریکادا چه‌نده له خواره وه یه ،وه ئه‌و باره گرانه‌ی که دێته سه‌ر شانی باج ده‌رانی ئه‌مریکا- له‌ئه‌نجامی ئه‌و خه‌رجی یه‌ی که ئه‌بێ صه‌رف بکرێ بۆ ئه‌م سوپای منداڵه زۆره- وه ئه‌مه سه‌یر نی یه چونکه ژماره‌یان ساڵانه له دووسه‌د هه‌زار تێده په‌ڕێت. وه بۆ به‌ره نگاری کردنی ئه‌م ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه ده‌ستگا ڕه‌سمی یه‌کان له هه‌ندێك شووێندا بیریان له‌وه کرده‌وه که ئافره تان نه‌زۆك بکه‌ن به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ته‌علیماتی ئاین لایان داوه ، وه له هه‌ندێك شوێندا ده‌مه‌قاڵێ ده‌کرا له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازانه‌ی که داوایان ده‌کرد یارمه‌تی که‌م بکه‌نه‌وه له‌و دایکانه‌ی که له منداڵێكی ناشه‌رعی زیاتری ده‌بوو،که ئه‌گه‌ر ئێستا سه‌یر بکه‌ین چۆن ژیانی هاوسه‌ری له ڕۆژ ئاوادا به‌ره‌و پوکانه‌وه ده‌چێت ئه‌وه‌ش وای کردووه کوڕ‌و کچ ته‌نها حه‌زه‌کانیان به‌یه‌کتر به‌تاڵ ده‌که‌نه‌وه و قه‌ت بیر ناکه‌نه‌وه له دروست کردنی منداڵ ئه‌مه‌ش وای کردووه که له هه‌ندێك ووڵاتانی ڕۆژ ئاوادا ڕه‌گه‌زنامه‌ی ووڵاته‌که‌یاب ببه‌خشن به‌هه‌ر منداڵێك که له ووڵاته‌که‌یان له دایك ده‌بێت ئه‌گه‌ر چی دایك و باوکیشی خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاته نه‌بن!. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه رده وکاری کۆمه‌ڵایه‌تی له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌یووت: به‌راستیباج ده‌ران له ئه‌مریکا له‌و ساڵه‌دا(210)ملیۆن دۆلار بده‌ن بۆ دابین کردنی خه‌رجی ئه‌و منداڵانه‌ی به ناشه‌رعی ده‌بن له دایك،که بۆ هه‌ر منداڵێك مانگی(27) دۆلار‌و(29) سه‌نتیان سه‌رف ده‌کرد وه ئه‌م سه‌رژمێرییه‌ی که باسمان کرد له نوسراوێکی ڕه‌سمی دا ئه‌ڵێت که ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه(87)هه‌زارو(900) له ساڵی (1938)دا گه‌یشتۆته (201)هه‌زار و (700) له ساڵی (1957)دا ، وه وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی داینابوو که ساڵی(1958)ئه‌و ژماره‌یه به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ(250)هه‌زار به‌ڵام پسپۆڕه‌کانیان ئه‌ڵێن له‌و ژماره یه زۆر زۆرتر ده‌بێت!. وه سه‌ر ژمێره ده‌وڵه‌تی یه‌کان که‌له‌م دوایی یه‌دا ئه‌نجام دراوه وا ده‌رده‌خات که ژماره یان له‌هه‌ریه‌ك هه‌زاردا گه‌یشتۆته سێ به‌رامبه‌ر ، به‌تایبه‌تی له‌م دو جیله‌ی دوایی دا که کارێکی ترسناك ده‌رده‌خات له نێوان ئافره ته تازه پێگه‌شتووه‌کان دا. وه زانایانی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕاستیه‌کی تر ده‌رده‌خه‌ن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که خێزانه به تواناکان ئه‌گه‌ر کچێک‌یان منداڵێکی ناشه‌رعی بوو ئه‌یشارنه‌وه و منداڵه‌که ئه‌نێرن بۆ خێزانێکی تر تا بیکه‌نه منداڵی خۆیان و به خێوی بکه‌ن. گۆڤاره‌که ته‌واو بوو. ئێمه‌ش ده‌ڵێین ئه‌ی ده‌بێت ئێستا چه‌ند بن که ساڵی(2011)یه که زیاتر له(54)ساڵ تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر ئه‌و سه‌رژمێریانه‌دا بۆیه به‌دوای سه‌رژمێری تازه‌دا نه‌گه‌ڕام چونکه پێم وایه ئه‌گه‌ر که‌سێك ئاقڵ بێت ئه‌وه‌نده‌ی به‌ڵگه‌ی به‌سه که له‌زمانی وه‌زاره‌ت و ڕۆژنامه‌کانی خۆیانه‌وه باسیان لێوه کرابێ. سێ یه‌م : ئه‌م تێکه‌ڵ بوونه پیسه بووه ته هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی لاشه‌یی و گرێی ده‌رونی و تێكچونی ئاره‌زوو مێشك. چواره‌م : هۆیه‌کانی لاوازی ده‌رونی و تێكچوون خۆی کێشاوه‌ته‌وه ناویان. پێنجه‌م : گرێی په‌یوه‌ندی یه به هێزه‌کانی نێوان ژن و مێرد کراوه‌ته‌وه‌و ژیانی ژن و مێردایه‌تی تێك چوه و په‌یوه‌ندی خێزانی هه‌ڵوه‌شاوه هه‌تا وای لێهاتووه بووه به شتێکی بێ بایه‌خ. شه‌شه‌م : وون بوونی نه‌سه‌بی ڕاست ، هه‌تا مێرد ناتوانێ به‌ته‌واوی بڵێت ئه‌و منداڵانه‌ی په‌روه‌رده‌یان ده‌کات هی خۆیه‌تی. ئه‌م خراپی یانه‌و گه‌لێ شتی تر ئه‌نجامێکی سروشتی بووه بۆ لادان له فیتره‌ت و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له فه‌رمانه‌کانی خوا، که ئه‌ویش به هێزترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه که بۆچوونی ئیسلام باشترین بۆچوونه، وه یاسای ئیسلام ڕه‌واترین یاسایه بۆ مرۆڤێك له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی بژی، نه‌ك بۆ ئه‌و فریشتانه‌ی که له ئاسمانن. با به‌و ووته‌یه کۆتایی بهێنین به‌و پرسیار‌و وه‌ڵامانه‌ی که له(الفونس اتیین دینیة) هێناویه‌تی و ووتوویه‌تی: ئایا له نه‌مانی چه‌ند ژن هێناندا سوودێکی ڕه‌وشتی هه‌یه؟ له پاشان وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه: ئه‌مه‌شتێکه گومانی لێ ئه‌کرێت، چونکه ئه‌و به‌د ڕه‌وشتی یه‌ی که زۆر که‌مه له زۆربه‌ی ووڵاته ئیسلامی یه‌کاندا له مه‌ودووا له‌وێش بلاو ئه‌بێته‌وه و شوێنه‌واره وێرانکه‌ره‌کانی ده‌رده‌که‌وێت. (مه‌گه‌ر ئه‌م ووته‌یه نه بۆته کردار له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا و ئه‌وه‌شی که ده‌که‌وێته به‌ر چه‌قۆی که‌س و کاره‌که‌ی ته‌نها ئافره‌تانن چونکه پیاوه‌که وه‌ك به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رده‌چێت و ته‌نها ئافره‌ت ده‌مێنێته‌وه و سه‌ره‌نجام که‌س و کاره‌که‌شی بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه له‌سه‌ر شانی خۆیان به کووشتن کۆتایی به کچه‌که‌یان دێنن له کاتێکدا حوکمی هه‌ردووکیان وه‌ك یه‌که له‌ئیسلام دا به‌ڵام به‌هۆی جی به‌جێ نه‌کردنی یاساکانی ئیسلام وه‌لاخستنی وه بره و دان به یاسای ده‌ستکردوو هێنانه‌وه‌ی حوکمی جه‌هاله‌ت سه‌ره‌نجام هه‌رئاوا مافی ئافره‌ت ده‌درێت) (1). هه‌روه‌ها نه‌خۆشیه‌ك ده‌رده‌که‌وێ که له‌وه و پێش نه‌یان ناسیوه، ئه‌ویش مانه‌وه‌ی ئافره‌ته بی ئه‌وه‌ی که به‌هۆی ئه‌وه‌وه خراپه بڵاو ده‌بێته‌وه له‌و ووڵاتانه‌دا که ته‌نها هێنانی یه‌ك ژن تێیاندا ڕه‌وایه ، وه ئه‌وه ی تێدا ده‌رکه‌وتووه به ڕێژه یه‌کی ترسناك به تایبه‌تی کاته‌کانی دوای جه‌نگ.(2). سه‌رچاوه(فقه السنة)ی زانای پایه‌به‌رز سه‌ید سابق .