دانراوه له‌لایه‌ن: باوکی ئه‌سماء ڕۆژووی ڕۆژانی موحه‌ڕه‌م و پاداشتێکی گه‌وره.! بسم الله الرحمن الرحیم الحمد لله‌رب العالمین الصلاة والسلام علی قا ئد المرسلین نبیینا وحبیبنا و شفیعنا محمد(صلی الله‌علیه‌وسلم) وعلی اله‌وأصحابه‌ومن تبعه بإ حسان إلی یوم ا‌لدین. أما بعد مانگی موحه‌ڕه‌م یه‌که‌مین مانگی ساڵی کۆچییه که ئه‌م ساڵه به ساڵی مسوڵمانان ده‌ژمێردرێت له‌وکاته‌وه ده‌ستی پێ‌کرد که پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ هاوه ڵانی دا (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت) له مه ککه وه کۆچییان کرد بۆ مه‌دینه ئیتر له‌و کاته‌وه تاوه‌کوو ئه‌مڕۆ مسوڵمانان شانازی ده‌که‌ن به‌و مێژووه پڕ سه‌روه‌رییه‌ی که‌وا له‌وکاته‌دا تۆمار کرا ، نامه‌وێت بچمه نێو باس و چۆنییه‌تی کۆچ چونکه باسی من باسی یه‌که‌مین مانگی ئه‌م ساڵه‌یه که ئێستا چه ند ڕۆژێکمان لێ به سه‌ربردوه و ئه‌وه‌تاین له‌و مانگه‌دا که ئه‌ویش مانگی موحه‌ڕه‌مه که چه‌ندین فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) جه‌خت له‌سه‌ر به ڕۆژووبوون ده‌کاته‌وه له‌م مانگه پیرۆزه‌دا له فه‌رمووده‌یه‌كدا که ئه‌بو هوره‌یره (ره‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) بۆمانی ده‌گێڕێته‌وه ده‌فه‌رمووێ: (سئل رسول الله -صلی الله علیه وسلم- أي الصلاة أفضل بعد المکتوبة؟ قال: الصلاة في جوف اللیل، قیل: ثم أي الصیام أفضل بعد رمضان؟ قال شهر الله الذي تدعونه المحرم) (رواه أحمد،ومسلم وأبوداود) واته: پرسیاریان کرد له پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) چی نوێژێك دوای نوێژه فه‌ڕزه‌کان خێری زۆرتره؟ فه‌رمووی: نوێژی نیوه شه‌وان، وتیان: ئه‌ی بێ له ڕه‌مه‌زان ڕۆژووی چی ڕۆژێك چاکتره؟ فه‌رمووی: ئه‌ومانگه‌ی خوا، که پێی ده‌ڵێن موحه‌ڕه‌م. وه ئه‌وه‌ی به تایبه‌تی له‌م مانگه‌دا جه‌ختی زۆری له‌سه‌ر کراوه‌ته‌وه بۆ به ڕۆژووبوون ڕۆژی عاشورایه که ده‌کاته ده‌یه‌م ڕۆژی ئه‌م مانگه که ده‌بێته هۆی سڕینه‌وه‌ی تاوانی بچووکی ساڵێك له‌مه‌و پێشی باوه‌ڕدار وه‌ك له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ڕون کراوه‌ته‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت : (صیام یوم عاشورا‌ء إنی أحتسب علی الله أن یكفر السنة التی قبله) (رواه المسلم) واته: به‌ڕۆژوو بوونی ده‌یه‌می (محرم) تكام له خوایه گوناهه بچوكه‌كانی ساڵی ڕابردوو لاببا. وه هه‌روه‌ها ڕۆژێك له پێش ده‌یه‌م ڕۆژیش به ڕۆژوبیت چاکتره که پێی ده‌وترێت( تاسوعا) که مه‌به‌ستی ڕۆژی نۆیه‌می موحه‌ڕه‌مه، وه ك له‌فه‌رموودهیه‌کی سه‌حیح دا هاتوه که پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (لئن بقیت إلی قابل، لأ‌صومن التاسع. یعني، مع یوم عاشورا‌ء) (رواه أحمد، ومسلم) واته: ئه‌گه‌ر تا ساڵی داهاتوو زیندوو بمێنم ، تێیدا به ڕۆژوو ده‌بم و ڕۆژێکی تریشی له‌گه‌ڵ دا ده‌گرم . جا براو خوشکی باوه‌ڕدارم بزانه خێر‌و چاكه له‌م (10) ڕۆژه‌ی سه‌ره‌تای مانگی موحه‌ڕه‌م زۆر خێره ئینجا ڕۆژوو گرتنی گشت (10) ڕۆژه‌كه بێت یان هه‌ر خێرێكی تر بێت ئه‌وه‌ی که له سوننه‌ت و فه‌رمووده‌ی ڕاست دا هاتبێت هۆی به ڕۆژووبوون له ڕۆژی عاشورادا! عائیشه‌ی دایکی ئیمانداران(ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت) فه‌رموویه‌تی: (كان يوم عاشورا‌ء تصومه قريش في الجاهلية، فلما قدم المدينة صامه وأمر بصيامه، فلما فرض رمضان ترك يوم عاشورا‌ء، فمن شا‌ء صامه، ومن شا‌ء تركه) (متفق عليه) واته: قوڕه‌یش له‌زه‌مانی جاهیلییه‌تدا ، له ڕۆژی عشورادا به ڕۆژو ده‌بوون، بۆیه پێغه‌مبه‌ری خواش(صلی الله علیه وسلم) به ڕۆژو ده‌بوو، که کۆچیشی کرد بۆ مه‌دینه هه‌رده‌یگرت ، فه‌رمانی به خه‌ڵکیش کرد، که‌بیگرن. به ڵام که‌دوایی ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان فه‌رز کرا فه‌رمووی: کێ پێی خۆشه، با هه‌ر بیگرێت، کێش حه‌زده‌کات ، با نه‌یگرێت. لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت سه‌ره‌تا داوای کرد له هاوه‌ڵان که له ده‌یه‌م ڕۆژی مانگی موحه‌ڕه‌م دا به ڕۆژووبن به ڵام دواتر که ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان فه‌ڕزکرا ڕۆژووگرتنه‌که بو به‌وه‌ی هه‌ر که‌س ویستی له‌سه‌ر بێت بیگرێت که به گرتنی پاداشتی سڕینه‌وه‌ی تاوانی بچوکی ساڵێك له‌مه‌و به‌ره، وه هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌کی تردا ئیبن عباس -خوا لێیان ڕازیبێت- فه‌رموویه‌تی: (قدم النبي-صلی الله علیه وسلم- المدينةَ، فرأی الیهود تصوم عشوراء، فقال: ماهذا؟ قالو: یوم صالح، نجی الله فیه موسی وبني إسرائیل من عدوهم، فصامه موسی، فقال: (صلی الله علیه وسلم) أنا أحق بموسی منکم، فصامه ، وأمر بصیامه) (متفق علیه) واته: کاتێك که پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ته شریفی هێنا بۆ مه‌دینه، دیتی جوله‌که ڕۆژانی عشورا به ڕۆژوو ده‌بن، فه‌رمووی: ئه‌مه چییه؟ ووتیان: ڕۆژێکی مه‌زنه ، چونکه خوای گه‌وره له‌و ڕۆژه‌دا پێغه‌مبه‌ر مو‌سا(علیه السلام) و نه‌وه‌ی ئیسرائیلی له‌ده‌ست دووژمنه‌کانییان ڕزگار کرد. (که فیرعه‌و ن و دار‌و ده‌سته‌که‌ی بوو) ئیتر ئه‌ویش تێیدا به ڕۆژو ده‌بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی حه‌قه له‌سه‌ر من سورتر بم له‌سه‌ر گرتنی ، چونکه ئه‌و حه‌قی له‌سه‌ر من زۆرتره، بۆیه به ڕۆژوو بوو، وه فه‌رمانی به ڕۆژوو بوونیشی دا . جا خوێنه‌ری به ڕێز ئه‌م هه‌له زێڕینه له‌ده‌ست خۆت مه‌ده چونکه چه‌ند ڕۆژێکی که‌ممان له‌به‌رده‌ستدا ماوه بۆ ئه‌و ڕۆژه پیرۆزه که ده‌کاته ڕۆژی شه‌ممه‌و یه‌ك شه‌ممه ی داهاتوو به‌رواری26 و27 ی/12/2009 به‌رامبه‌ر به 9 و 10 ی موحه‌رره‌م که‌ناسراوه به (تاسوعا) و(عاشورا) له‌م ڕۆ به‌دواوه مسوڵمانانی لی ئاگادار بکه‌وه چونکه هه‌رکه‌س له‌سه‌ر بیرخستنه‌وه‌ی به ڕێزت به ڕۆژوو بێت ئه‌وا هێنده‌ی ئه‌و لای خوا پاداشتت بۆ ده‌نوسرێت به بێ ئه‌وه‌ی له‌وه‌ی هیچتان که‌م بکاته‌وه، خوای گه‌وره‌ش زاناتره سبحانك اللهم وبحمدك أستغفروك و أتوب إلیك