سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  گلەيى کرێچییەک لە خاوەن ماڵەکەی.!
گۆڕینی فۆنت


گلەيى کرێچییەک لە خاوەن ماڵەکەی.!

کرێچییەک لە گلەيى نامەیەکيدا نووسیويەتى و دەڵێ:

خاوەن ماڵەکان دو جۆرن، خاوەن ماڵێک خۆى بە ئەهلی مزگەوت دەزانێ و خۆی بە دیندارو لە خوا ترس لە قەڵەم دەدات، دووەمیشیان: خاوەن ماڵێکی گوێ نەدەر بە ویژدان و بەقەبرو قیامەت..!

كرێچييەكە دەڵێ: من گلەييەكەم بۆ دووەم جۆریان نیەو حەقم بەسەر ئەو خاوەن ماڵانە نيە کە بانگەشەی دینداری و ترسان لە خودایان نیە..
بەڵکو گلەييەکەم بۆ ئەوانەیانە کە ئیدیعای دینداری و لەخوا ترسان دەكەن و ئەهلی مزگەوتن.!

داوام وایە کە لەبەر خودا کار ئاسانی بۆ کرێچییەکانتان بکەن تا خوداش کار ئاسانی بۆ ئێوە بکات، جارجارە چاو پۆشی بکەن لە دواکەوتنی کرێی خانوو، یان جارجارە 20 هەزارێک یان شتێکی کەمتر یان زیاتر لەکاتی کرێ وەرگرتن بگێڕنەوە بۆ کرێچی.!

پاشان خاوەن ماڵی وا هەیە کە کرێ دوا دەکەوێ زۆر بە ئوسلوبێکی ناخۆش و بێ ڕێزی تەلەفون دەکاو دەنگ بەرز دەکاتەوە بەسەر کرێچییەکەدا، وا دەزانێ کرێچی کۆیلەیەو ژێر دەستەی خاوەن ماڵەکەیەتی.!

بۆیە داوامان وایە لە خاوەن ماڵەکان بە ویژدان بن و ئەخلاق بەرز و بە بەزەيى بن.

پێغەمبەری نازدار دەفەرموێ: هەرکەسێک کار ئاسانی بۆ بەندەیەکی خودا بکات، خودا کارئاسانی بۆ دەکاتەوە.

لەگەڵ ڕێزو حورمەتی تەواو بۆ خاوەن ماڵە بەڕەوشت و ئەخلاق بەرزەکان.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 61

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram