سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  كه‌شكۆڵی مانگی موحه‌ڕه‌م
گۆڕینی فۆنت


دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام 

كه‌شكۆڵی مانگی موحه‌ڕه‌م

ئه‌م مانگه‌ كۆمه‌ڵێك یادگاری و یاداشت و ڕووداوی مێژوویی هه‌ڵگرتووه‌، كه‌ به‌رده‌وام مرۆڤایه‌تی یادیان ده‌كاته‌وه‌، له‌ گرنگترینیان ڕزگار بوونی حه‌زره‌تی موساو نه‌وه‌ی ئیسڕائیل‌ه‌ له‌ ژێر زوڵم و سته‌می فیرعه‌ون له‌ ڕ‌ۆژی ده‌یه‌می موحه‌ڕڕه‌مدا، له‌ سوننه‌تی سه‌حیح دا هاتووه‌ كاتێك‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هاته‌ مه‌دینه‌، بینی وا جووله‌كه‌ له‌م ڕۆژه‌دا به‌ڕۆژوو ده‌بن، پرسیاری كردو وتیان: ئه‌مه‌ ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌ خوا موسای له‌ ده‌ستی فیرعه‌ون تێدا ڕزگار كرد، پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: ئێمه‌ ڕه‌واترین به‌ موسا له‌وان و تێیدا به‌ڕۆژوو بوو، هه‌روه‌ها له‌م مانگه‌دا نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا و یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ی لاوانی ئه‌هلی به‌هه‌شت حوسه‌ینی كوڕی عه‌لی خوا لێیان ڕازی بێت به‌ زوڵم و سته‌م كوژرا، ئه‌م ڕوودوه‌ كه‌ برینێكی زۆر قوڵی له‌ جه‌سته‌ی ئوممه‌تی ئیسلام كردو كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌ په‌رت بوون و دووبه‌ره‌كی موسڵماناندا بوو، شیعه‌كانیش كردیانه‌ ڕۆژی شین و شه‌پۆڕو ڕۆژی په‌شیمانی له‌وه‌ی حوسه‌ینیان زه‌لیل كردو پشتیان تێ كردو به‌ كوشتیان دا خوا لێی ڕازی بێت، جا له‌ ده‌ی موحه‌ڕڕ‌می هه‌موو ساڵێكدا موسڵمانه‌كان ده‌بنه‌ دوو كۆمه‌ڵ، كۆمه‌ڵێك شوێنكه‌وته‌ی ئاسه‌وارو فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رو پێشینه‌ چاكه‌كانن و به‌ڕۆژوو ده‌بن و زیكرو یادی خوا ده‌كه‌ن و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان به‌جێ دێنن، كۆمه‌ڵكی دیكه‌ش له‌ جیاتی به‌ڕۆژوو بوون و ته‌قواو شوێنكه‌وتنی سوننه‌ت، خۆیان له‌ خۆڵ و خوێن ده‌گه‌وزێنن و ده‌كه‌ونه‌ خۆ كوتان و شین و بابۆڕو به‌ خۆ كێشان، ئه‌م كه‌شكۆڵه‌ كه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بییه‌، كۆمه‌ڵێك سوننه‌تی ئه‌م مانگه‌و چی باش و په‌سه‌نده‌ تێیدا بكرێت ده‌خاته‌ ڕوو، هه‌روه‌ها‌ له‌ ڕووه‌كه‌ی دیكه‌شه‌و ته‌عریف و پێناسێكه‌ به‌و هه‌ڵانه‌ی له‌م مانگه‌دا ڕوو ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها پێناسێكیشه‌ به‌و كۆمه‌ڵه‌ لاده‌رو سه‌رلێشێواوانه‌ و نه‌خشه‌و پلانیان بۆ ڕووخاندن و تێكدانی ئه‌م ئیسلامه‌. 

بفه‌رموون له‌گه‌ڵ به‌سته‌ر بابه‌ته‌كه‌و چاوو گوێتانی پێ گوشاد بكه‌ن. http://www.islamway.com/SF/mhrm/ 
 

 1672

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram