دانراوه له‌لایه‌ن: هێمن عه‌بدولعه‌زیز چۆن پێشوازی له مانگی موحه‌ڕڕه‌م بكه‌ین؟ ئه‌مڕۆ سه‌رساڵی كۆچییه. ساڵی نوێی موسڵمانان و شوێنكه‌وتوانی پێغه‌مبه‌ری ئه‌كره‌مه (صلى الله عليه وسلم). ڕۆژێكه له‌گه‌ڵ باقیی ڕۆژانی تر ته‌وفیری هه‌یه و ناسینه‌وه‌ی له سۆنگه‌ی به‌ندایه‌تییه‌كان كه تێیدا ئه‌نجام ده‌درێن ئاشكرا ده‌بێت. ئه‌م مانگه مانگی نوێبوونه‌وه‌ی ساڵ و مانگی هیجره‌ت و مانگی به‌ره‌كه‌ت و مانگی بێته‌قه و شه‌ڕوشۆڕ و مانگی چاکه و سه‌ده‌قه‌یه. ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی له‌بۆنه‌ی سه‌رساڵی زایینی و كریسمسدا به چه‌پڵه و هه‌ڵپه‌ڕكێ و فه‌ساد و زینای بێ‌سنوور، یا به شایی و چه‌قه‌نه‌ی بێقسوور، یا به خواردنه‌وه‌ی ئاره‌قی تاڵ گیرفانی خۆیان خاڵی و به‌تاڵ ده‌كه‌ن، ئێمه‌ی ئه‌هلی ئیسلام شتی ترین، به چه‌شنی تر پێشوازی له‌و مانگه پڕ خێر و به‌ره‌كه‌ته ده‌كه‌ین و له‌ده‌ست خۆی ناده‌ین. ده‌با هه‌موومان پیاو بین و مه‌ردی خوا بین، به‌نده‌ی خوا بین و هه‌موو وێكڕا ده‌سته‌ملانی ئه‌و مانگه بین. با تێڕامێنین و ورده‌وه بین داخوا چۆنه و ده‌بێت چۆن بین. یه‌كه‌م: بۆچی ناو له‌و مانگه نراوه به مانگی (محرم)؟ مێژووناسان ده‌ڵێن: یه‌كه‌م كه‌س كه ناوی له‌م مانگه نا به موحەڕڕه‌م (كلاب)ی باپیری پێنجه‌می پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بوو. ناوه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حه‌رام بوو ئە‌و مانگه‌دا شه‌ڕی تیا بكرێت و خه‌ڵكی ڕووبه‌ڕووی یه‌ك بوه‌ستن، بۆیه له‌به‌ر حورمه‌تی ئه‌و مانگه ناوی لێ‌نرا به مانگی (محرم). دووه‌م: پله‌وپایه‌ی ئه‌و مانگه (١) ئه‌و مانگه یه‌كێكه له‌و مانگانه‌ی كه حه‌رامه شه‌ڕی تیا بكرێت، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِنْدَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْراً فِي كِتَابِ اللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ فَلا تَظْلِمُوا فِيهِنَّ أَنْفُسَكُمْ (التوبة: ٣٦). واته: بێ گومان ژماره‌ی مانگه‌كان لای خوا دوانزه مانگه، له كتێبی خوادا دیاری كراوه، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه كه ئاسمانه‌كان و زه‌ویی دروست كردووه، چوار مانگی حه‌رام داناوه، له‌ڕاستیدا هه‌ر ئه‌وه‌شه به‌رنامه‌ی ڕاست و دروست، ئیتر له‌و مانگه‌دا سته‌م له خۆتان مه‌كه‌ن و جه‌نگ و شه‌ڕوشۆڕ به‌رپا مه‌كه‌ن. مانگی موحه‌ڕڕه‌میش یه‌كه له‌و مانگه‌ی كه خوا له‌م ئایه‌ته به مانگی حه‌رامی داناوه، بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: السنة اثنا عشر شه‌را منها أربعة حرم ثلاث متواليات : ذو القعدة، وذو الحجة، والمحرم، ورَجَب مُضَر، الذي بين جُمادَى وشعبان. رواه البخاري. واته: ساڵ دوازده مانگه، له ناوی دا چوار مانگی حه‌ڕامی یه‌ك به دوای یه‌كی تێدایه: (مانگی) زولقه‌عیده و زولحیجه‌و موحڕه‌م و ڕه‌جه‌ب كه كه‌وتۆته نێوان هه‌ردوو جه‌ماده‌كه‌و شه‌عبانه‌وه. قه‌تاده (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) له ته‌فسیری ئایه‌ته‌كه‌دا ئه‌ڵێت: "بزانن كه زوڵم له مانگه حه‌ڕامه‌كان گه‌وره‌تره له تاوان و سه‌رپێچییه‌ك كه‌له مانگه‌كانی تردا ئه‌كرێت، ئه‌گه‌ریش زوڵم له هه‌موو كاتێكدا درێژه‌ی نه‌بێت، به‌ڵام خوای گه‌وره ئه‌و مانگه‌ی هه‌ر به‌گه‌وره گێڕاوه". قورتوبی (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) ئه‌ڵێت: "خوای گه‌وره ئه‌و چوار مانگه‌ی به تایبه‌ت گێڕاوه كه ئه‌بێت و بكرێته مایه‌ی زیكر‌و یادی خوا و زوڵم و سته‌می تیا ئه‌نجام نه‌درێت". (٢) ئه‌و مانگه به مانگی خودا ناسراوه: خوای گه‌وره هێنده ڕێزی له‌و مانگه ناوه، تا به مانگی خودا ناسێنراوه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌رزی و بڵندی ئه‌و مانگه پیرۆزه. پێشه‌وا ئیبن ڕه‌جه‌ب (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) ئه‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) "ناوی له‌م مانگه ناوه به مانگی خودا، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ڕێز‌و پله‌و بایه‌خی ئه‌و مانگه، چونكه خوای گه‌وره شتێك كه زۆر پڕ بایه‌خ و جێگه‌ی خێر‌و چاكه‌كان نه‌بێت نایگێرێته‌وه بۆ سه‌ر ناوی خۆی". (٣) فه‌زڵ و پله‌و پایه‌ی ڕۆژو گرتن تیایدا: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (أفضل الصيام بعد رمضان شهر الله المحرم) "رواه مسلم" واته: باشترین ڕۆژوو له دوای ڕه‌مه‌زان، مانگی خودای موحه‌ڕه‌مه. موحه‌ڕه‌م پیرۆز‌و شكۆیــه پێگه‌ی چاكه‌ی چه‌ند باره له ده‌ستخۆ نـه‌ده‌ی ڕۆژووه‌وان بۆ خوا بۆی بێته سه‌رپــــــــێ لای خوایه هه‌رده‌م پاداشت و جێگـه‌ی (عثمان النهدي) به‌ڕه‌حمه‌تبێت، ئه‌ڵێت: "یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) سێ (ده)كانیان به گه‌وره ئه‌گرت: ده ڕۆژی ئه‌خیر له مانگی ڕه‌مه‌زان، ده ڕۆژی یه‌كه‌م له مانگی زیلحیججه، وه ده ڕۆژی یه‌كه‌م له مانگی موحه‌ڕه‌م". (٤) فه‌زڵ و پله‌و پایه‌ی ڕۆژو بوونی عاشووڕا و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك: * عاشوڕا هاوتایه له‌گه‌ڵ ده ڕۆژ به‌ڕۆژوو بوون، وه‌ك ئیمامی قورتوبی (به‌ڕه‌حمه‌ت بێت) وا ده‌ڵێت.* ڕۆژووی عاشوڕا له پێش ئیسلامیشه‌وه هه‌ر هه‌بووه، هه‌روه‌ك ئیبن عه‌بباس "خوا لێی ڕازی بێت " ئه‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كاتێ هاته مه‌دینه بینی كه‌وا جووله‌كه‌كان له عاشوڕا به ڕۆژوو ئه‌بن، فه‌رمووی: ئه‌وه چییه؟ ئه‌وانیش گوتیان: ئه‌م ڕۆژه ڕۆژێكی چاكه، ئه‌و ڕۆژه بوو كه خوا به‌نی ئیسڕائیلی له ده‌ست دوژمنه‌كانی ڕزگار كرد، (مو‌سا)یش (سه‌لامی خوای لێ بێت) له خۆشی ئه‌وه به ڕۆژوو بوو، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: من بۆ مو‌سا له ئێوه موسته‌حه‌قترم له ئێوه، بۆیه هه‌ڵسا به ڕۆژوو بوو‌و فه‌رمانی به یارانیشی كرد كه به ڕۆژوو بن، ئینجا فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر بمێنم بۆ ساڵی داهاتوو ئه‌وه له نۆیه‌میش هه‌ر به ڕۆژوو ئه‌بم."رواه البخاری" ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر فه‌زڵ و چاكه‌ی ئه‌و ڕۆژه، هه‌روه‌ك جووله‌كه‌كان و بگره نه‌فامه‌كانی ئه‌وێ ڕۆژێش هه‌ر تێیدا به ڕۆژوو ئه‌بوون. كاتێكیش كه ڕه‌مه‌زان فه‌ڕزكرا ئه‌وه فه‌ڕزیه‌تی ئه‌م ڕۆژه نه‌سخ بووه‌وه بوو به موسته‌حه‌ب. ئیبن حه‌جه‌ر (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) ئه‌ڵێت: ئیبن عه‌بدولبه‌ر (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) گوتویه‌تی: ئیجماع له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه ئه ڕۆژه فه‌ڕز نییه، به‌ڵكوو موسته‌حه‌ببه. * فه‌زڵی به ڕۆژووبوون تیایدا: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (صيام عاشورا‌ء احتسب على الله أن يكفر السنة التي قبله) "رواه مسلم" واته: ڕۆژووی عاشوورا خوا حسێبی ئه‌كات بۆ ئه‌و كه‌سه كه له گوناهی ساڵی پێشووی خۆش ببێت. پرسیاریان له ئیبن عه‌بباس كرد "خوا لێی ڕازی بێت " ده‌رباره‌ی ڕۆژووی ڕۆژی عاشوڕا، فه‌رمووی: "نه‌مزانیوه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ڕۆژێك به ڕۆژی بووبێت و ئه‌م ڕۆژه‌ی له ڕۆژانی تره باشتر دانابێت له‌م ڕۆژه زیاتر، وه هیچ مانگێك به ڕۆژوو نه‌بووه كه ئه‌و مانگی به باشتر له مانگه‌كانی تر حسێب كردبێت له ڕه‌مه‌زان زیاتر". (رواه البخاری ومسلم). هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌كی ته‌به‌ڕانی هاتووه (ڕه‌حمه‌تی خوا لێبێت) ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هیچ ڕۆژێكی له دوای ڕه‌مه‌زان هێنده به باش و گه‌وره‌تر دانه‌ناوه زیاتر له عاشوڕا. "صححه الألباني في صحيح الترغيب" * چۆن به ڕۆژو ده‌بیت: ئیبن حه‌جه‌ر (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) ئه‌ڵێت: "ڕۆژوو گرتنی عاشوڕا سێ پله‌یه: كه‌مترینیان گرتنی هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌یه، به‌رزترینیان به ڕۆژوو بوونی تاسوعه‌و عاشوڕایه، له‌میش به‌رزتر به ڕۆژو بوونی تاسوعاو عاشوڕاو یازده‌مینه". (تاسوعه) واته: نۆی موحه‌ڕه‌م، (عاشوڕا) واته: ده‌ی موحه‌ڕه‌م، (یازده‌مین) واته: یازده‌ی موحه‌ڕه‌م. به‌ڵگه سه‌باره‌ت به پله‌ی یه‌كه‌م: فه‌زڵی عاشووڕایه كه به ڕه‌هایی هاتووه. ده‌رباره‌ی پله‌ی دووه‌میش: ئه‌وه فه‌رموده بوو كه پێغه‌مبه‌ر [ صلى الله عليه وسلم ] فه‌رمووی: (لئن بقيت إلى قابل لأ‌صومن التاسع) "رواه مسلم" واته: ئه‌گه‌ر بمێنم بۆ ساڵی داهاتوو ئه‌وه له نۆیه‌میش به ڕۆژوو ئه‌بم. هه‌رچی پله‌ی سێیه‌میشه: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (خالفوا اليهود صوموا يوما قبله ويوما بعده) "رواه البيهقي وسنده ضعيف" واته: وه‌ك جووله‌كه‌كان مه‌به‌ن، ڕۆژێك پێش عاشوورا و ڕۆژێك دوای عاشوورا به‌ڕۆژوو بن. ئبنولقه‌ییم (به‌ڕحمه‌تبێت) ئه‌ڵێت: "به‌ڵام ته‌نها به ڕۆژوو بوونی تاسوعا، ئه‌وه باسێكه خه‌ڵكی له تێگه‌یشتنیان له ئه‌سه‌ره‌كان به هه‌ڵ داچوون و به چاكی شوێن قه‌ول و ڕێگاكان نه‌كه‌وتوون بۆیه دووره له شه‌رع."