سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و فێمنیستە بێ بەهاکان دەستەو دیاری چیان بۆتان هەیە؟
گۆڕینی فۆنت


ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و فێمنیستە بێ بەهاکان دەستەودیاری چیان بۆتان هەیە؟

نووسینی: مەسرور دوکانی

ئیمان سامی ناسراو بە ماریا، ئافرەتێـك لەوپەڕی باڵاپۆشی و ئیلتزامی بە ئیسلامەوە و پێشکەشکردنی بەرنامەی بەسود، بۆ ئەوپەڕی یاخیبون و جگەرە و سفوری و، تا لە کۆتایی بەرەو مەرگێکی قێزەون.

توخوا جەرگتان ژان ناکات کچان و خانمانی بە شەرم و حەیا بەدەست ئەم ڕێکخراوانەی ئافرەتان وەک مریشکی پەڕوپۆڵکراو و مەڕی لە ڕان دابڕاوی لێبێت.؟!

فێمەنیزمی بۆگەن و ڕێکخراوەکانی ژنان هەتا بۆیان بکرێت کچان لە ئایین و خێزان و کۆمەڵگە و کەسوکاریان یاخی و دابڕاو دەکەن، وایان لێدەکەن لە کەسە ئازیز و دۆستەکانی خۆشیان بکەن بە دوژمن، تا ئەو ڕادەی دەستیان بەخوێنیان سور بێت.

هەمووتان تف و نەفرەت کەن کە جگە لە دەردی سەری و ئازار و ژان و، بەدڕەوشتی و تەڵاق و هەڵوەشاندنەوەی خێزان و قیەمی کۆمەڵگا زیاتریان پێ نەبووە بۆتان.

خوشکانی ئازیزی بەڕەوەشتم، خاوەن بەها باڵای بەرز..
تکایە خۆشباوەڕ و ساویلکە مەبن، بەخوا قەسەم کەس لە خواو پێغەمبەرەکەی دڵسۆزتر نیە بۆت بەدوای ئەم نەخۆشانە مەکەون کە بەناوی بریقەدار و ماف و ئازادی، دوایی مافی ژیانیشتان لێ دەستێنن و بە دەستی کەسوکاری خۆتان دەتاندەن بەکوشت، هەرئەوەش مەبەست و ئامانجی ئەوانە کە داتانبڕن لە بیروباوەڕی ئیسلامەتی و قیەم و ئەخلاقی بەرز و جوان.!

#8 مارس

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 528

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram