سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئەم پەیامەم بگەیەننە ئەو کەمینەیەی خانمان کە خۆیان ونکردووە.!
گۆڕینی فۆنت


ئەم پەیامەم بگەیەننە ئەو کەمینەیەی خانمان کە خۆیان ونکردووە.!

واز لە زلکردنی ئەندامەکانی جەستەت بێنە، تۆ وەک ئەوانە مەکە کە لە یانەی لەشفرۆشی کاردەکەن، ئەوان بژێویی ژیانیان لەسەر زلکردنی هەندێک لە ئەندامەکانی جەستە و لەشفرۆشییە "رەنگە بە ناچاری تووشبووبن"، تۆ گەورەتری لەوەی خۆت وەک کاڵایەکی چاوتێبڕین و چێژبەخشین نمایش بکەیت.
مرۆڤ بە، زیاتر لە قژت بایەخ بە مێشکت بدە، دەبێت ئەوەی لە ژێر قژە جوانەکەتدایە مێشکێکی پڕ بێت لە جوانی، لەڕاستیدا بیر و مێشکت جوان نەبێت جوانییەکەی دیکەت هەر لە سەرەتاوە ئێکسپایەرە. دەبێت ئەو وشانەی لەنێوانی دوو لێوە فیلەرەکەتدا دێنە دەرەوە بۆنی گوڵاویان لێبێت نەک بۆگەن، پێویستە کانیاوی هزر و دەمت سازگار بێت نەک ژەهراو، دەبێت بیسەلمێنی بۆ هەمووان کە تۆ مرۆڤبوونەکەت سەرنجڕاکێشە نەک ناوقەدی بە نەشتەرگەری باریککراو و سمت و سنگی سلیکۆن تێکراو.
کە وێنە دەگری مەکەوەرە سەر تەنیشت تا چاڵ و چەوێڵت دەرخەیت، پشتمان تێمەکە تا سەرنج راکێشی، تۆ لەوە گەورەتری، مرۆڤەکان دەیانەوێت رووخسار و دەربڕینە مرۆییەکانت ببینن و چاوتێبڕەکانیش بەرزی و نزمییەکانتیان دەوێت، ئەوەی یەکەم هەڵبژێرە.
بخوێنەوە و خۆت تێبگەیەنە و پێبگەیەنە، جەستە و نمایش و جوانی "ئەگەر هەشتبێت" کاتییە، دوایی کە ئەمانە نەمان پیاوە چاوتێبڕەکان دەورت چۆڵ دەکەن، خۆت و دنیایەک نەخۆشیی دەروونی دەمێننەوە، گەوهەرە راستەقینە هەمیشەییەکەت بدۆزەرەوە کە خودای گەورە تیاتدا چاندوویەتی، ئینجا تەنیا بەکاریبهێنە و دەبینی مرۆڤبوون چەند گەورەییە و کاڵابوون چەند پۆخڵی و نزمییە، لای من هەر مرۆڤی، بۆیەپەیامت بۆ دەنێرم.
ئەم پەیامە بۆ ژمارەیەکی زۆر کەمی خانمانە، زۆرینەی خانمان مرۆڤی جوان و گەورەن و دوورن لەو کەمینەیە، رۆژی جیهانیی خانمان پیرۆز..

دکتۆر ئاراس برادۆستی.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 426

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram