ئاگاتان لە کچەکانتان بێت..! دۆستی ناحاڵی و دووژمنی زۆرزان..! بێنە بەرچاووت دوو هاوسەری مسوڵمان منداڵێکی کچیان پەیدا دەبێت ئەم باوکە شەوو ڕۆژ دەخاتە سەر یەک بۆ پەیداکردنی دوو تیکە نانی حەڵاڵ بۆیان . وە مژدەی ئەوە دراوە بەم باوکە ئەگەر دوو کچ یان زیاتر بەخێو بکات لەگەڵ پێغەمبەر سەلامی خودای لێبێت لەگەڵ یەکن لەبەهەشت ئینجا ئەم کچە بەڕێز و حورمەتەوە لای باو ک و دایکی بەجوانترین شێوە و مامەڵە بەخێو دەکرێت و تا تەمەنی گەورە دەبێت.ئینجا کاتی شوو کردنی دێت دەبێت ئەوکەسەی دێتە داوای چەن مەلاو ڕیش سپی و پیاو ماقوڵ بهێنێت بۆداواکردنی ئەم خاتوونە و پاشان ئەگەر خاتوون ڕازی بێت لەسەر بڕە مارەییەک دەدرێت بەم پیاوە پاشان لەداهاتوو دا دەبێت بەدایک و پیرۆز ترین کار دەگرێتە دەست کە پەروەردەکردنی منداڵەکانی و خزمەت کردنی هاوسەرەکەیەتی وە بەهەشت دخرێتە ژێر پێی بەم کارە. بەڵام لای ئەوان کۆی ئەم کارانە بە بێ بەهاو کەم نرخ و سوک تەماشا دەکرێن دێن وەک و شەیتان لەپەنا گوێی ئەم ئافرەتە داماوە دەخوێنن و لەخشتەی دەبەن و پیرۆز ترین ئەرکی لێ وەر دەگرنەوە بەناوی ئازادی (بەرەڵایی) ئەم ئافرەتە دەهێننە دەرەوە لەماڵ و هاوسەر و منداڵ و دایک و باوکی دایدەبڕن و تەسلیم بە مرۆڤە چەقەڵ و کەمتیار ئاساکانی دەکەن.. تاوەک و گەنجێتی و جوانییەکەی لەدەست دەدات ئیشیان پێیەتی وەگەرنا هەرگیز نایان بینیت داکۆکی لە ئافرەتێکی پیر بکەن . لێتانیش نەشارمەوە ئێمە گیرۆدەی دۆستی ناحاڵی و دوژمنی زۆرزان بووین کە ئێمەو دۆستەکانمان ناتوانین وەک خۆی ڕێزو ماف بدەین بەئافرەت و دووژمنەکانیشمان باوەشیان بۆ دەکەنەوە پاشانیش ئەوەی بوو ئیتر بوو. 8ی مارس ڕۆژی کەم کردنەوەی بەهای ژنان بوو.! نووسینی: سولهیمان موحهممهد پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org