ئەوانەی قسە بەهاوەڵان دەڵێن نەبرامانن، نەئیماندارن.! د. طارق جبار محمد. الله تعالی لەوەسفی باوەڕدارانی دوای جیلی سەحابەدا دەفەرموێت: ﴿وَالَّذينَ جاءوا مِن بَعدِهِم يَقولونَ رَبَّنَا اغفِر لَنا وَلِإِخوانِنَا الَّذينَ سَبَقونا بِالإيمانِ وَلا تَجعَل في قُلوبِنا غِلًّا لِلَّذينَ آمَنوا رَبَّنا إِنَّكَ رَءوفٌ رَحيمٌ﴾[الحشر: ١٠]. دەفەرموێت: [وَالَّذِينَ جَاءُوا مِنْ بَعْدِهِمْ] ئهوانهی كهدێن لهدوای - هاوەڵە موهاجیرو ئهنصارهکانەوە، [يَقُولُونَ]دهڵێن: [رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْإِيمَانِ] پەروەدگارمان لهئێمهو لهو برایانهشمان خۆشبه كهپێش ئێمه كهوتون و ڕۆشتون بەئیمانەوە، [وَلَا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلًّا لِلَّذِينَ آمَنُوا] وەهیچ ڕق و كینهو بوغزێک مهخهره دڵمانهوه بهرامبهر صهحابهو باوهڕداران. [رَبَّنَا إِنَّكَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ] پەروەدگارمان تۆ زۆر بهسۆزو بهبەزهیی و میهرهبانی. عائشەی دایکی باوەڕدارانیش کاتێک کەبیستی کەسانێک کەوتونەتە قسەکردن لەسەر هاوەڵان بەعروەی خوشکەزای دەفەرموێت: خوشکەزاکەم؛ ئەوانە فەرمانیان پێکرابوو کەوا دوعاو داوای لێخۆشبون بکەن بۆ هاوەڵانی پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) کەچی ئەمانە هاتوون؛ جنێو قسەی ناشرینیان پێدەڵێن. لەم ئایەتە پیرۆزەدا بۆمان ڕوندەبێتەوە کەوا: اللە تعالی باسی ڕەوشتی باوەڕداران دەکات بەرامبەر هاوەڵانی پێغەمبەری پێشەوامان، بۆیه ههر كهسێك ڕقوكینهی لهصهحابهکان ههبێت ئهوه ئهم ئایهته نایگرێتهوهوه، چونکە: ١- ئایەتەکە دەفەرموێت[وَلِإِخوانِنَا] واتە براکانمان، کەواتە ئەو کەسەی کەدوای هاوەڵاندێت، هاوەڵانی پێغەمەری خودا بەبرای خۆی دەزانێت و بەبرا ناویان دەبات. ٢- باسی ئیمانیشیان دەکات [بِالإيمانِ]، ئەمەش ئـەوە دەگەیەنێت ئەوانەی دواتردێن هاوبەشن لەگەڵ هاوەڵاندا لەوەی هەردوولایان ئیماندارن. ٣- وەجگە لەوەش دوعای خێرو لێخۆشبون دەکەن بۆ هاوەڵان. لێرەوە بەڕونی دەردەکەوێت ئەو کەسانەی جنێوو قسەی ناشرین و ناوناتۆرەو شتی خراپ دەخەنە پاڵ هاوەڵان ئەوا شایستەی ئەوەنین ببنە برای ئیمانداران و لەگەڵ ئیمانداراندانین. ٭ فەرمودەکەی خاتوو عائیشەی دایکی ئیماندارانیش ئیمامی موسلم لەسەحیحەکەیدا گێڕاویەتیەوە بەژمارەی(٣٠٢٢)، دەفەرموێت: قال عُروة بن الزبير: [قَالَتْ لِي عائشةُ: يَا ابْنَ أُخْتِي، أُمِرُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِأَصْحَابِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَسَبُّوهُمْ]. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org