فەزڵ و پلەوپایەی موعاویەی کوڕی ابو سوفیان رضي الله عنهما. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ٭ ناوی و نەسەبی : ــــــــــــــــــــــــــ ناوی موعاویە کوڕی ابو سوفیان کوڕی حەڕب کوڕی ئومەییە کوڕی عبد شمس کوڕی عبد مەنافە ، و لە (عبد مناف) دا ئەگاتەوە بەپێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ، دایکیشی هند کچی عوتبە کوڕی ڕەبیعە کوڕی عبد شمس کوڕی عبد مەنافە . لەگەڵ علی دا رضي الله عنه لە عبد مەنافدا بەیەک ئەگەنەوە . علي کوڕی ابو طالب کوڕی عبد المطلب کوڕی هاشم کوڕی عبد مەناف . موعاویە کوڕی ابو سوفیان کوڕی حەڕب کوڕی ئومەییە کوڕی عبد شمس کوڕی عبد مناف . موعاویە پێش باوکی لە (عمرة القضاء) لە ساڵی حەوتەمی کۆچیدا پێش فەتحی مەککە موسڵمان بووە و لە ساڵی فەتحی مەککەدا ئیسلامبونی خۆی ئاشکرا کردووە . ٭ وە لەوەی لە فەزڵیدا هاتووە : ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ۱ - پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دوعای بۆ کردووە و فەرمویەتی : " اللهم اجعلە هادیا مهدیا ، واهدە واهد بە " صحیح ، اخرجه الترمذي ، كتاب المناقب ، باب مناقب معاویة (۳۸٤۲) . واتە : خوایە بیکەیە هادی و مەهدی ، و هیدایەتی بدە و هیدایەتیشی پێبدە . ۲ - وە فەرمویەتی : " اللهم علم معاویة الكتاب والحساب وقه العذاب " اخرجه احمد ٤ / ۱۲۷ . واتە : خوا موعاویە فێری کتاب و حساب بکە و لە سزا بیپارێزە . ۳ - قالت ام حرام بنت ملحان رضي الله عنها : نام النبي صلی الله علیه وسلم یوما قریبا مني ثم استیقظ یبتسم ، فقلت : ما اضحكك ؟ قال : " اناس من امتي عرضوا علي ، یركبون هذا البحر الاخضر كالملوك علی الاسرة " . قالت : فادع الله ان یجعلني منهم . فدعا لها ، ثم نام الثانیة ففعل مثلها ، فقالت مثل قولها ، فاجابها مثلها ، فقالت : ادع الله ان یجعلني منهم . فقال : " انت من الاولین " . فخرجت مع زوجها عبادة بن الصامت غازیا اول ما ركب المسلمون البحر مع معاویة ، فلما انصرفوا من غزوهم قافلین فنزلوا الشام فقربت الیها دابة لتركبها فصرعتها فماتت . اخرجه ابخاري ، كتاب الجهاد والسیر ، باب من یصرع في سبیل الله برقم (۲۸۰۰) . ام حرام کچی ملحان فەرمویەتی : پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم رۆژێک لە نزیکمەوە خەوتبوو پاشان هەڵسا لە خەو زەردەخەی ئەکرد ، وتم : چی ئەتکاتە خەنین ؟ فەرموی : خەڵکانێک لە ئوممەتم نیشاندران ، سواری ئەم دەریا سەزە ببون وەک پاشایان لەسەر تەختەکانیان . ام حرام فەرموی : دوعام بۆ بکە خوا بمگێڕێت لەوان . دوعای بۆ کرد ، پاشان خەوتەوە هەمان شتی کرد ، و وەک هەمان قسەی کرد ، بەهەمان شێوەی پێشوو وەڵامی دایەوە ، جا وتی : داوا لە خوا بکە بمگێڕێ لەوان . فەرموی : تۆ لە سەرەتاییەکانیت . جا ام حرام لەگەڵ هاوسەری ، واتە : لەگەڵ عبد اللە بن الصامت بەغەزاکردن دەرچوو ، یەکەم جار کە موسڵمانان سواری دەریا بوون لەگەڵ موعاویەدا ، جا کاتێک کە لە غەزوەکەیان گەڕانەوە لە شام لایاندا ، جا وڵاخێکیان بۆ ام حرام نزیک کردەوە بۆ ئەوەی سواری بێت ، وڵاخەکە دای بەزەویدا و مرد . قال المهلب بن احمد الاندلسي - احد شراح البخاري - : ( في هذا الحدیث منقبة لمعاویة ، لانه اول من غزا البحر ) فتح الباري (٦ / ۱۲۰) . المهلب بن احمد الاندلسی یەکێک لە راڤەکارانی صەحیحی بوخاری فەرمویەتی : ئەم فەرمودەیە شانازییەکی بۆ موعاویە تێدایە ، چون ئەو یەکەم کەس بووە غەزای بەحری کردووە . ٤ - خوا بەڵێنی بە(الحسنی) بەبەهەشت داوە بەصەحابە ، چ ئەوانەی پێش فەتحی مەککە ئینفاق و جەنگیان کردووە لە رێگەی خوادا ، و چ ئەوانەی پاش فەتحی مەککە ئینفاق و جەنگیان کردووە لە رێگەی خوادا و تێیاندا فەرمویەتی : (لا یستوي منكم من انفق من قبل الفتح وقاتل اولئك اعظم درجة من الذین انفقوا من بعد وقاتلوا وكلا وعد الله الحسنی) . وە لەم ئایەتەشدا مەنقەبە و شانازی تێدایە بۆ گەورەمان موعاویە ، چونکە ئەو پێش فەتحی مەککە موسڵمان بووە و لەوانەش بووە لە دوای فەتحی مەککەوە ئینفاق و جەنگیان کردووە لە رێگەی خوادا . ٭ سئل ابن المبارک عن معاویة ؟ فقال : ماذا اقول في رجل قال رسول الله صلی الله علیه وسلم : " سمع الله لمن حمده " ، فقال معاویة : ربنا ولك الحمد . البدایة والنهایة (۸ / ۱۳۰) . واتە : پرسیاریان لە ابن المبارک کرد دەربارەی گەورەمان موعاویە ؟ فەرموی : چی بڵێم لە پیاوێکدا رسول اللە صلی الله علیه وسلم فەرمویەتی : " سمع اللە لمن حمدە " موعاویە فەرمویەتی : ربنا ولک الحمد " . ٭ وقیل لابن المبارک : ایهما افضل هو ام عمر بن عبد العزیز ؟ فقال : ( لتراب في منخري معاویة مع رسول الله صلی الله علیه وسلم خیر وافضل من عمر بن عبد العزیز ) البدایة والنهایة (۸ / ۱۳۰) . واتە : وتیان بەابن المبارک : کامیان لەبەرترە ئەو ، یان عمر بن عبد العزیز ؟ فەرموی : تۆزی ناو کونەلوتی موعاویە لەگەڵ رسول اللە دا باشتر و لەبەرترە لە عمر بن عبد العزیز . ٭ وسئل المعافی بن عمران : ایهما افضل معاویة ام عمر بن عبد العزیز ؟ فغضب ، وقال : ( اتجعل رجلا من الصحابة مثل رجل من التابعین ، معاویة صاحبه ، وصهره ، وكاتبه ، وامینه علی وحیه ) البدایة والنهایة (۸ / ۱۳۰) . واتە : پرسیاریان لە المعافی بن عمران کرد : کامیان لەبەرترە موعاویە ، یان عمر بن عبد العزیز ؟ المعافی توڕە بوو و فەرموی : ئایا پیاوێک لە صەحابە یەکسان ئەکەن بەپیاوێک لە تابعین ؟ موعاویە هاوەڵ و ژنبرا و نوسەر و ئەمینی وەحی پێغەمبەر بووە صلی الله علیه وسلم . ٭ وقال ابن ابي ملیكة : قیل لابن عباس : هل لك في امیر المؤمنین معاویة ، فانه ما اوتر الا بواحدة . فقال : انه فقیه . اخرجه البخاري ، كتاب : فضائل الصحابة ، باب : مناقب الحسن والحسین ، برقم (۳۷٦٥) . واتە : وە ابن ابی مولەیکە فەرمویەتی : وتیان بەابن عباس : هیچت هەیە لە امیر المؤمنین موعاویەدا ، ئەو لە کۆتایی شەونوێژدا یەک رەکعە وتر ئەکات . ابن عباس فەرموی : ئەو بەڕاستی فەقیهە . ٭ وە حافظ ابن كثیر وتویەتی : پاشای رۆم تەمەعی کردە موعاویە ، لە دوای ئەوەی موعاویە ترساندی و سەرشۆڕی کرد ، و سوپاکەشی شکاند و تەفروتوانا کرد ، جا کاتێک پاشای رۆم سەرقاڵبونی موعاویەی بینی بەجەنگی عەلییەوە ، خۆی ئامادە کرد بەسوپایەکی گەورەوە و نزیک بوویەوە لە هەندێک لە شارەکان و تەمەعی لە موعایەدا کرد ، موعاویە بۆی نوسی : ئەی لەعین ئەگەر دەست هەڵنەگری و نەگەڕێیتەوە بۆ مەملەکەتی خۆت ، من و ئامۆزاکەم (علی) پێکدێین لەسەر شەڕ لەگەڵ تۆ و لە هەموو شارەکانی ژێر دەسەڵاتت دەرت ئەکەین و زەویت بەو بەرفراوانییە لێ تەسک ئەکەینەوە . جا لەو حەلەدا پاشای رۆم ترسا و دەستی هەڵگرت و شاندی نارد بۆ لای موعاویە و داوای هودنە و دانوستانی لێکرد . ٭ دەقی عەرەبی نامەکەی گەورەمان موعاویە رضي الله عنه بۆ پاشای رۆم : ــــــــــــــــــــــ (لئن لم تنتە وترجع الی بلادک یا لعین لاصطلحن انا وابن عمي علیك ولاخرجنك من جمیع بلادك ولاضیقن علیك الارض بما رحبت . فعند ذلك خاف ملك الروم وانكف وبعث یطلب الهدنة) . البدایة والنهایة (۸ / ۱۱۹) . ئەوە گەورەمان موعاویە و هەڵوێستی گەورەمان موعاویە بووە ، هەرگیز دەستی لەگەڵ دوژمنانی دین تێکەڵ نەکردووە دژی ئامۆزەکەی علی کوڕی ابو طالب . ئایا ئەوانەی لەعنی گەورەمان موعاویە ، یان هەر کامێک لە صەحابەیان کردووە ، یان تەعنیان لێیانداوە ، یان گومانیان لەسەر ئیمان و هاوەڵێتییان دروست کردووە ، یان ئینتقاصیان کردوون ، ئەبێ چەندە حەقیر و بچوک بن لە بەرامبەر گەورەمان موعاویە و هەر یەکێک لە صەحابەدا ؟؟؟ ئایا خۆیان بەچی ئەزانن ، و شانازی بەچی خۆیان و بەکام مێژوی خۆیانەوە ئەکەن ؟؟؟ ٭ وەفاتی گەورەمان موعاویە رضي الله عنه : ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ موعاویە نزیکەی ماوەی بیست ساڵ خیلافەتی کردووە هەتا ساڵی شەستی کۆچی و هەر لەو ساڵەشدا وەفاتی کردووە ، وە زەمەنەکەشی رضي الله عنه زەمەنی فتوحات و ئیستقڕاڕ بووە . نووسینی: مامۆستا مەلا مصطفی محمد جعفر. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org