سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  دەربارەی کاتە ئاڵتونیەکانی مانگی ڕەمەزان ..!
گۆڕینی فۆنت


دەربارەی کاتە ئاڵتونیەکانی مانگی ڕەمەزان ..!

سێ سەعات هەیە لە ڕەمەزاندا ئەگەر پارێزگاریت لێ کرد ونەتهێشت بە فیڕۆ بڕوات ئەوا بزانە گەورەترین پاداشت و خێرت دەستکەوتووە تێیدا کە ئەم کاتانە حەق وایە پێیان بوترێت کاتە زێرینەکان و پڕ خێرەکان.. !

ئەم سێ سەعاتە کامانەن..؟

سەعاتی یەکەم/ کاتی بەربانگ..هەوڵبدە سەعاتێ پێش ئەوەی رۆژووەکەت بشکێنی دانیشە زیکرو دوعا بکە تابانگی مەغریب دەدرێ چونکە ئەو دوعایانەی لەو کاتەدا دەیکەیت بەزمانی بەرۆژووەوە ڕەتدانەوەی نیە.

سەعاتی دووەم/ ئاخیری شەو پێش پارشێو ئەم کاتە لە دەست مەدە چونکە خوای گەورە بانگ دەکات کێ هەیە داوای شتێ بکا تا بۆی جێبەجێ بکەم..کێ هەیە داوای لێ خۆشبوونم لێ بکات تا لێ ی خۆشبم لەم رەمەزاندە ھەلێکی زۆر گەورەمان لەبەردەستە بۆ دوعا و پاڕانەوە لەم کاتەدا.

سەعاتی سێیەم/ دانیشتنتە لەدوای نوێژی بەیانی تا خۆرهەڵاتن خەریک بە بە قورئان خوێندن یا زیکر کردن ئینجا پاش خۆرهەڵاتن بە دە خولەک دوو ڕکعات نوێژی سونەتی چێشتەنگاو بکە خێری وەکـو عەمرەیەکی تامە تامە تامە ھەیە.

لەگەڵ ئەمانە وریا بە
زمانت بپارێزە لەغەیبەت و درۆو قسەی ناڕەوا
چاوت بپارێزە لە نەزەر و
گوێت بپارێزە لە گۆرانی و قسەی بێسوود
خەمی گەورەت خەو وخواردنت نەبێ

کاتەکانت بە فیڕۆ مەدە بە مۆبایل وتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ھەرکاتێکیش مۆبایل و تۆڕەکۆمەلایەتیەکانت بەکارھێنا ھەوڵ بدە تەنھا لە خێر و چاکەدا بەکاری بھێنیت.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 518

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram