ئەزانن چى زۆر گرنگه لە رەمەزاندا ئەنجام بدرێت.؟! خۆشەويستانى پەيجى شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود، ئەوەى زۆر گرنگه لە رەمەزاندا ئەنجام بدرێت ئەمانەن: 1- گرنگىدانێكى زۆر بە نوێژو كاتەكانى نوێژو لە كاتى خۆى و بە جەماعەت ئەنجام بدرێت. 2- گرنگيدانێكى زۆر بە قورئانخوێندن، يان گوێگرتن، چونكه ئەم مانگه مانگى دابەزينى قورئانە. 3- گرنگيدانێكى زۆر بە زيكرو ويردەكان، چونكه لە (گۆڕ) موحتاجى يەك زيكر دەبيتەوە كە فرياى رۆشنكەرەوەى گۆرەكەت و قورسكرنى تەرازووەكەت بێت. 4- رۆژانه بە (250) ديناريش بێت ببەخشە، يان بە برێك لە خواردن بۆ فەقيرو هەژارێك، چونكه سەروەرى مرۆڤايەتى ﷺ لەم مانگەدا وەك هەورى تەڕوپاراوى بەهاران بەخشيويەتى. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org