هەموو كردەوەى مرۆڤ بۆ خۆيەتى، جگە لە رۆژوو..! لە فەرموودەيەكى قودسيدا هاتووه كە خودا فەرموويەتى: (هەموو كردەوەيەكى نەوەى ئادەم بۆ خۆيەتى، جگە لە رۆژوو ئەوە بۆ منەو خۆم پاداشتى لەسەر دەدەمەوە). مەبەست ئەوەيە رۆژووگرتن ئەوەنده گەورەو خاوەن رێزه لاى خودا، تەنها خودا خۆى دەتوانێ بە باشترين شێوە پاداشتى بەندەكانى بداتەوە. بوخارى و موسليم ريوايەتى كردووە. پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org