ڕزگاربوونی ئافرەت لەم سێ شتەدایە.! دەقی پۆستەکە کە لە فەرموودەیەکی صحیح وەرگیراوە (ڕزگاربوونی ئافرەت لە سێ شتدایە : جێبەجێکردن و پاراستنی فەرزەکان، پاراستنی داوێنی لە خراپە، گوێڕایەڵی مێردەکەی) لیژنەی فەتوای مصري پۆستێکیان کرد، پۆستەکە حەقیقەتێکی زۆر ڕوون و ئاشکرایە بۆ کەسێکی موسڵمان بەڵام هێرشی کۆمێنتی ڕەخنەگری بۆ هات لەلایەن ئافرەتانەوە وە بەشێکی پیاوانیش کە لە ئەکاوەنتەکەیان ئایەت و حەدیسیان بڵاو کردۆتەوە،. ئەمە وای کرد دار الافتاء پۆستەکەی بسڕێتەوە! لە ڕاستیدا ئەمە ووتەی لیژنەی فەتوا نیە بەڵکوو فەرموودەی رسول الله یە (صلى الله عليه وسلم) ((إذا صلَّت المرأةُ خمسَها وصامت شهرَها وحفِظت فرجَها وأطاعت زوجَها قيل لها ادخُلي الجنَّةَ من أيِّ أبوابِ الجنَّةِ شئتِ)) پێغەمبەرﷺ دەفـەرموێت: ( ئەگەر ئافرەت پێنج نوێژە فەڕزەڪەی ڪرد ، مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بوو، داوێنێ خۆی پاراست، گوێڕایەڵی مێردەڪەی ڪرد ، لەقیامەتدا پێی دەوترێت: بڕۆ بەهەشت لەهەردەرگایەڪ ڪە خۆت دەتەوێت ) [ صححه الألباني في صحیح الجامع ٦٦۰ ]. هەروەها یەکێ لە ئافرەتە سەحابیەکان پێغەمبەری خوا بەو شێوەیە ئامۆژگاری دەکات👇 ((أتيتُ رسولَ اللَّهِ -صلَّى اللَّهُ علَيهِ وسلَّمَ- في بَعضِ الحاجةِ ، فقالَ : أي هذِهِ ! أَذاتُ بعلٍ ؟ قلتُ : نعَم ، قالَ : كيفَ أنتِ لهُ ؟ قالَت : ما آلوهُ إلَّا ما عجزتُ عنهُ (أي: لا أقصر في حقه إلا ما أعجز عنه) قالَ : فانظُري أينَ أنتِ منهُ؟ فإنَّما هوَ جنَّتُكِ ونارُك)) لە حُصين کوڕی محصن، پوری هاتوە بۆ لای پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بۆ پێویستیەک، کاتێک پێویستیەکەی تەواو بوو: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم پێی فەرموو: تۆ پیاوت هەیە؟ ئەویش فەرمووی: بەڵێ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم پێی فەرموو: چۆنیت بۆی؟ ئافرەتەکەش فەرمووی: کەمتەرخەمی ناکەم لە گوێڕایەڵی کردن و خزمەت کردنی مەگەر لە توانامدا نەبێت. پێغەمبەریش صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: تەماشەکە تۆ لە کوێی ئەویت، چونکە مێردەکەت بەهەشت و دۆزەخی تۆیە. 📚أخرجه أحمد في المسند، وصححه الألباني في سلسلة الأحاديث الصحيحة (٢٦١٢). لەکۆتاییدا .. (ئەگەر ئافرەت شارەزای دینەکەی خوا بێت، هیچ فکرەیەکی لادەر هەڵی ناخەڵەتێنی، قسەی هیچ رێخراو و کۆمەڵێکی لادەر لە دڵیدا جێگای نابێتەوە!). ئامادەکردنی: ئیمان هاشم پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org