سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئەمشەو سەرەتاى گەورەترينى شەوەكانى ساڵە.!
گۆڕینی فۆنت


ئەمشەو سەرەتاى گەورەترينى شەوەكانى ساڵە.!

وەك خەمخۆرى و دڵسۆزييەك بۆ خوشك و برايانمان ، تكايه ئەم دە شەوەى كۆتايى مانگى رەمەزان بكەنه فورسەت و خۆتانى بۆ يەكلا بكەنەوە.
پێغەمبەرى خودا ﷺ ئەم دەشەوەى كۆتايى رەمەزان گرنگى تايبەتى پێدەداو خێزانەكانى بەخەبەر دەهێناو شەونوێژو بەندايەتى بۆ خودا پێدەكردن.

دەزانن بۆ .؟! چونكه ئەم شەوانه تاقانەى هەموو شەوانى دونيايەو خواى گەورە فەزڵ و گەورەيى پێ بەخشيون و هەركەس ئەم شەوانه زيندوو ڕابگرێ خواى گەورە بێ بەشى ناكات لەلوتف و سۆزو لێبوردەيى خۆى.
يەك شەوى قەدر بە ئەندازەى هەزار مانگ باشترو خێردار تره.
كێ لە ئێوە شتێكى نهێنى هەيه با ئەو شەوە لەگەڵ خوداى تاقانه بيدركێنێ و داواى لێ بكات.! كێ حەزى لێيە خودا لێى ببورێ با ناز بەسەر خواى تاقانەى خۆيدا بكات و داواى لێبوردنى لێ بكات.!
چيت دەوێ و چيت هەيه ئەم شەوانه فورسەتن .. تكايه لە دەستى خۆتانى مەدەن.

پەیجی شیخ ئەحمەد کاکە مەحموود لە خەمی دواڕۆژی پڕ لە خێرو بەرەکەتدایە بۆ ئێوە.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 406

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram