سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  پاداشتى بەرۆژووبوونى شەوال.!
گۆڕینی فۆنت


ئایا پاداشتی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان لەگەڵ بەڕۆژوو بوونی 6 ڕۆژ لەم مانگەی کەئێستا تێیداین، وەکو بەڕۆژوو بوونی هەموو ساڵەکە وایە ؟

بەڵێ وەکو لەم فەرموودە صحیحەدا هاتووە: كما في حديث أبي أيوب رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : من صام رمضان وأتبعه ستا من شوال كان كصيام الدهر . رواه مسلم وأبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه.
واتە : هەرکەسێک مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بێت و 6 ڕۆژ لەمانگی شەوالیش بگرێت بەدوایدا ئەوە وەکو بەڕۆژوو بوونی هەموو ساڵەکە وایە.
لەفەرموودەیەکی تردا شەرح و شیکردنەوەی ئەم فەرموودەیەش هاتووە کە ئەفەرموێت : : " جعل الله الحسنة بعشر أمثالها فشهر بعشرة أشهر وصيام ستة أيام تمام السنة " النسائي وابن ماجة وهو في صحيح الترغيب والترهيب 1/421 ورواه ابن خزيمة بلفظ : " صيام شهر رمضان بعشرة أمثالها وصيام ستة أيام بشهرين فذلك صيام السنة " .وصحَّحه الشيخُ الألبانيُّ رحمه الله في صحيح الترغيب والترهيب رقم (1007).
واتە : ( خوای پەروەردگار هەرچاکەیەک 10 قاتی خۆی پاداشتی بۆ دائەنێت ، ڕۆژووی 1 مانگی ڕەمەزان بە 10 مانگ حساب ئەکات ، وە ڕۆژووی شەش ڕۆژی تر ـ لەمانگی شەوال ـ وەکو بەڕۆژوو بوونی هەموو ساڵەکە وایە )
لە فەرمودەیەکی تر ئەفەرمووێ ( ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان پاداشتی وەکو پاداشتی بەڕۆژووبونی 10 مانگ وایە ، وە پاداشتی بەڕۆژوو بوونی 6 ڕۆژ لەمانگی شەوال وەکو پاداشتی بەڕۆژووبونی 2 مانگ وایە ئەمەش بەیەکەوە بە پاداشتی بەڕۆژووبوونی هەموو ساڵەکە حسابە).
واته ڕۆژووی هەر ڕۆژێک بە 10 ڕۆژ حسابە بۆمان
ئەمەش لە ڕەحم و میهرەبانی خواوەیە بۆمان
کەواتە بەڕۆژوو بوونی ئەم 6 ڕۆژە سونەتێکە لەسونەتەکانی پێغەمبەرمان صلی اللە علیە وسلم و گرنگی پێداوە و هانی داوین تێیدا بەڕۆژوو بین
چونکە پاداشت و خێرێکی زۆری تیایە بۆیە ئەوانەی خەمی دواڕۆژیان هەیە و ئاواتی پلەی بەرزی بەهەشتیان هەیە فرسەتێکی زۆر باشە
کە لەم مانگەدا 6 ڕۆژ بەڕۆژوو بین
پەروەردگارمان ئەفەرمووێ: ﴿ فَاسْتَبِقُوا الْخَيْرَاتِ ﴾ [المائدة: 48]. پێشبڕکێ بکەن لەچاکە و خێردا.
دڵنیام ڕۆژوو باشترین کارە کە هەم سوودی دنیا هەم سوودی دواڕۆژ تیایدا مسۆگەرە
بۆیە هەرچۆنێک بیت پێغەمبەری خوا صلی اللە عیە وسلم ئەیەوێ دانەبڕێین لەڕۆژوو ، چونکە ئەبێتە هۆکاری کامڵ کردنی ڕۆژوە فەرزەکە و سەلامەتی جەستەش.

هۆزان بەرزنجی

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org


 441

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram