هەرکچێک بەبێ ڕەزامەندی خۆیی و بەزۆر بدرێ بە شوو ئەو نیکاحە دانەمەزراوە.! ڕاستە ئەم بابەتە جێگای خیلاف و دوو ڕایی زانایانە، بەڵام بۆچوونی ڕاست و درووست ئەوەیە کە دەبێت ئافرەت لە کاتی بەشوودانی خۆی ڕازی بێت بەو نیکاحە. وە درووست نیە باوکی یان کەسوکاری بە زۆر بیدەن بە شوو، بەڵگەشمان ئەم فەرموودەیە کە دەفەرموێ: کچ بابی ڕەزامەندی لێوەردەگرێ و بێدەنگبوونی نیشانەی ڕازی بوونیەتی. (لقول النبي ﷺ: والبكر يستأذنها أبوها وإذنها صماتها، ولقوله ﷺ: لا تنكح الأيم حتى تستأمر، ولا تنكح البكر حتى تستأذن، قالوا: يا رسول الله كيف إذنها؟ قال: أن تسكت). لەبەر ئەوە ئێستا لەکۆماڵگای خۆمان ئەم گرفتە هەیەو پەیدابووەو خەریکە کێشەی کۆمەڵایەتی لێ پەیدا دەبێ، بۆیە دەبێ باوک و مام و براکان ئاگاداربن کە یەکێک لە مەرجەکانی دامەزراندنی نیکاح و مارەبڕین ڕەزامەندی کچەکەیە.. بە پێچەوانەوە هەر شتێک ڕوو بدات لەدوای ئەو نیکاحە زۆرە ملێیە، ئەوا باوک و کەسوکار تاوانبارن لای خوای گەورە. ئامادەکردنی: باوکی سەیید پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله. www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org