دانراوه له‌لایه‌ن: ده‌نگی ئیسلام بیدعه و داهێنراوه‌كانی مانگی ڕه‌جه‌ب شێخ (عبدالعزیز ابن باز) -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- پرسیار: هه‌ندێ كه‌س مانگی ڕه‌جه‌ب تایبه‌تمه‌ند ده‌كه‌ن به هه‌ندێ عیبادهت وه‌ك نوێژی ڕه‌غائب و زیندووكردنه‌وه‌ی شه‌وی (٢٧)ی ڕه‌جه‌ب. جا ئایا ئه‌وه ئه‌سڵ و بنچینه‌یه‌كی هه‌یه له دیندا؟ خوا پاداشتی خێرتان بداته‌وه؟ وه‌ڵام: تایبه‌تكردنی مانگی ڕه‌جه‌ب به نوێژی ڕه‌غائب یان زیندووكردنه‌وه‌ی شه‌وی (٢٧) به‌و گومانه‌ی كه ئه‌وه شه‌وی شه‌وڕه‌وی و بڵندبوونه‌وه (الأسراء والمعراج)ه، هه‌موو ئه‌مانه بیدعه و داهێنراون و دروست نین؛ وه هیچ ئه‌سڵ و بنه‌مایه‌كیان نییه له شه‌رعدا. وه به‌ڕاستی لێكۆڵه‌ره‌وانیش له ئه‌هلی عیلم به‌ته‌واوی هۆشدارییان داوه به‌م مه‌سه‌لانه. ئێمه‌ش له جارێك زیاتر له‌م بابه‌ته نووسیومانه و بۆ خه‌ڵكیمان ڕوون كردۆته‌وه كه نوێژی ڕه‌غائب بیدعه‌یه و داهێنراوه. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه هه‌ندێ له خه‌ڵكی له یه‌كه‌م شه‌وی جومعه‌ی مانگی ڕه‌جه‌بدا ده‌یكه‌ن. وه هه‌روه‌ها ئاهه‌نگگێڕان به شه‌وی (٢٧) به‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌وه شه‌وی ئیسرا و میعراجه، هه‌موو ئه‌مانه بیدعه‌ن و هیچ بنه‌مایه‌كیان له‌شه‌رعدا نییه. وه شه‌وی ئیسرا و میعراج نازانرێت كه‌ی بووه و چ شه‌وێكه و ئه‌گه‌ر زانراش، دروست نییه ئاهه‌نگی بۆ بگێڕیت؛ چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئاهه‌نگی پێوه نه‌گێڕاوه و زیندوی نه‌كردۆته‌وه. هه‌روه‌ها جێنیشینه ڕاشیده‌كان و هاوه‌ڵه‌كانی دیكه‌ش -خوا لێیان ڕازی بێت-. جا ئه‌گه‌ر ئه‌وكاره سوننه‌ت بوایه، ئه‌وه ئه‌وان له‌پێش ئێمه‌دا ده‌یانكرد و ده‌بوونه پێشه‌نگ بۆمان. هه‌رچی خێر و چاكه‌ش هه‌یه له شوێنكه‌وتنی ئه‌واندا و شوێنپێهه‌ڵگرتنی ئه‌وانه؛ وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: وَالسَّابِقُونَ الْأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنْصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُمْ بِإِحْسَانٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي تَحْتَهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ. وه فه‌رمووده‌ی سه‌حیحیش له پێغه‌مبه‌ری خواوه هاتووه كه فه‌رموویه‌تی: من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد. متفق على صحته. واته: هه‌ركه‌سێك له‌م كاره‌ی ئێمه‌دا شتێكی داهێنا كه له‌و نه‌بوو ئه‌وه په‌رچ ئه‌درێته‌وه. مانای (فهو رد)یش واته: ئه‌درێته‌وه به‌سه‌ری خاوه‌نه‌كه‌یدا. وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له وتاره‌كانیدا ده‌یفه‌رموو: أما بعد فإن خير الحديث كتاب الله وخير الهدي هدي محمد صلى الله عليه وسلم وشر الأمور محدثاتها وكل بدعة ضلالة. أخرجه مسلم. جا ئه‌رك و فه‌رمانه له‌سه‌ر گشت موسڵمانان شوێنكه‌وتنی سوننه‌ت و به‌رده‌وامی و سه‌قامگیرییه له‌سه‌ری و ڕاسپێریكردن و خۆگرتن له‌سه‌ری و هۆشداری و وریایییه له هه‌موو بیدعه و داهێنراوه‌كان؛ ئه‌ویش كاركردن به فه‌رمووده‌ی خوا كه ده‌فه‌رموێت: وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى. هه‌روه‌ها كه ده‌فه‌رموێت: وَالْعَصْرِ إِنَّ الْإِنْسَانَ لَفِي خَسِرَ إِلا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ. وه فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه ده‌فه‌رموێت: الدين النصيحة قيل لمن يا رسول الله؟ قال لله ولكتابه ولرسوله ولأئمة المسلمين وعامتهم. أخرجه مسلم في صحيحه. به‌ڵام عومره‌كردن هیچ شتێكی تێدا نییه له ڕه‌جه‌بدا و دروسته. هه‌روه‌ك جێگیر بووه له پێغه‌مبه‌ری خواوه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له مانگی ڕه‌جه‌بدا عومره‌ی كردووه. هه‌روه‌ك (الحافظ ابن رجب) -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- له كتێبه‌كه‌یدا (اللطائف) باسی كردووه. له عومه‌ر و كوڕه‌كه‌ی و عائیشه‌وه -خوا لێی ڕازی بێت- وه له ئیبنسیرینیشهوه هاتووه كه پێشین ئه‌م كاره‌یان كردووه. والله ولی التوفیق. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه:http://www.wathakker.com/show_ann_dtls.aspx?id=60 ئه‌ویش له موقع الشيخ ابن باز نشرت في (مجلة الدعوة) العدد رقم (١٥٦٦) في جمادى الآخرة ١٤١٧ هـ. (١) ئه‌م نوێژه دوانزه ڕكاته و دوای نوێژی ئێواره‌ی یه‌كه‌م جومعه‌ی مانگی ڕه‌جه‌ب ده‌كرێت. له هه‌ر ڕكاتێكدا دوای فاتیحه سێ جار سووره‌تی (القدر) ده‌خوێنرێت و دوازده جاریش سووره‌تی ئیخلاس و دوای ته‌واوبوونی له نوێژه‌كه‌ی، حه‌فتا جار سه‌لاوات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌دات و چه‌ندی پێ خۆشه دوعا ده‌كات. جا گومانی تێدا نییه كه ئه‌مه بیدعه و داهێنراوێكی زۆر خراپه و ئه‌و فه‌رمووده‌ی له‌م باره‌وه هاتووه درۆ و هه‌ڵبه‌ستراوه. (وه‌رگێڕ).