سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئیسلام و هندستان! مێژووى پڕ شكۆى ئێمە.!
گۆڕینی فۆنت


ئیسلام و هندستان! مێژووى پڕ شكۆى ئێمە.!

ئافرەتان نزمترین پێگەی کۆمەڵایەتیان هەبوو، منداڵانی کچ دەکوژران دوای لە دایکبوونیان، ئافرەت دوای مردنی هاوسەرەکەی هەرگیز بۆی نەبوو شوو بکاتەوە، بەڵکوو زۆربەی جار هەر بە زیندوويی لەگەڵ تەرمی هاوسەرەکەی ئافرەتەکەشیان دەسوتاند، وە ئەگەر ئافرەتەکە لەگەڵ هاوسەرەکەشی نەیان سوتاندایە ئەوە بە سوک و ڕیسوايی لەلایەن کۆمەڵگاوە سەیر دەکرا، ئەمە لەلايەك، لەلايەكى ترەوە لەیەک کاتدا تاکە ئافرەتێک چەندان مێردی هەبوو، چەندین جار پیاوان خێزانەکانیان لە قوماردا دەدۆڕاند.
بەڵام لەوکاتەی ئیسلام هات و گەیشت بە هندستان مافی ئافرەت لەوڵاتى هندستان گەشايەوە، گەورەترین خزمەتی بە ئافرەت کرد، وەک نمونە مزگەوتی بە ناوبانگی (تاج محل) كە یەکێک لە دەسەڵاتدارانی ئیسلام دوای مردنی هاوسەرەکەی وەک ڕێزێک، وەک وەفایەک بۆ گەورەيی هاوسەرەکەی هەستا بە بونیاتنانی و درووستى كرد كە گەورەترین شاکاری سەردەمى ئيسلامييە کە تا وەکو ئێستاش ماوەو ٢٠ هەزار وەستا و ئەندازیار بەشدار بوون لەدروستکردنی، بەڵێ ئیسلام بەم جۆرە لە ڕێگای کردارییەوە ویستی ئەم پەیامە بدات بە کۆمەڵگای هندستان کە ئافرەتان نەک لە کاتی زیندويی بەڵکو دوای مردنیشیان شایەنی ڕێز و وەفادارین ، ئەمەش لە ژیاننامەی سەردارمان ڕەنگی داوەتەوە کە دوای مردنی دایکمان خەدیجە دوای چەندین ساڵ لە وەفاتی سەرداری ئێمە، زۆر جاران باس لەڕەوشت بەرزی خەدیجەی دەکردو هەموو کات کە خێرێک یان قوربانیەکەی کردبا دەیفەرموو ئەم بەشە بۆ هاوڕێکانی خەدیجە.
ئەمە ڕەوشت و بەهاى ئێمەى ئەهلى ئيسلامە بەرامبەر بە ئافرەتان و خوشكانمان ، نەك ئەوەى غەيرى ئەهلى ئيسلام دەيكات، كەوابوو با باش تێ بگەين ئەوەى ڕوو دەدات لە هيندستان جەنگى ڕەوشت و قيەم و ئەخلاقە، جەنگى يەكخواپەرستى و تەوحيدو بانگى موحەممەدييە.!

سەرچاوە: پەيجى توێشووى قيامەت بەدەستكارييەوە.


پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org

 395

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram