سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  زۆر لە من خراپتر هەیە، سوپاسگوزاری اللە تعالی بن.!
گۆڕینی فۆنت


زۆر لە من خراپتر هەیە، سوپاسگوزاری اللە تعالی بن.!

قەدەرێکی جوان..! لە ماڵەکەی خودا کە لەگەڵ ئەو پیاوە یەکتریمان بینی..
پێم گوت تۆ کەسێکی گەورەی کە هەموو لاشەت لەکار کەوتووە ئاواش سوپاس گوزاری و بەردوام خەڵک ئامۆژگاری دەکەی..
ئەویش پێی گوتم سوپاس بۆ خودا من زۆر باشم لەمن خراپتر هەیە..
گوتم چۆن..؟
گوتی کەسێک هەیە وکو منە و کەڕولاڵیشە،
ڕۆژێکیان خێزانەکەی لە ماڵەوە بەجێی دەهێڵن لە ژوورەوە لەسەر کورسی خۆی.. دەرگای لەسەر دادەخەن تۆزێک دوا دەکەون..
کاتێک دەگەڕێنەوە ماڵەوە سەیر دەکەن لەژێر دەرگای ژورەکە خوێن ڕێچکەی گرتوە دێتە دەرەوە
ئەوانیش بە پەلە دەرگایان کردەوە..
چی دەبینن؟
چەند مشکێک خەریکی خواردنی سەرە پەنجەکانی قاچەکانین ، هەموو سەرە پەنجەکانیان خواردوەو خوێنیان لێ بەربوەو لە بەرچاوی خۆی کە تەنها دەتوانێت سەیریان بکات و ناتوانێت لە خۆی دووریان بخاتەوە، چونکە نەدەنگ و نەجوڵەی هەیە تەنها چاوەکانی دەبینێت،
ئایا ئەوە لەمن خراپتر نیە؟
گوتم ڕاست دەکەی،
ئێمە هەست بە نیعمەت و بەخشینەکانی خوای گەورە ناکەین، تا لەدەستیان نەدەین، یان سەیری خوارەوەی خۆمان نەکەین.

بۆیە خۆشەویستانم ئەوەی هەیتمان هی خۆمان نیە
بەڵکو پێمان دراوە. بۆیە ئاگاداربن هەر کاتێک لێمان بسێندرێتەوە کەس ناتوانێت ڕزگامان بکات، بۆیە سوپاس گوزاربن.
سوپاسگوزاریەکەش بەوە دەکرێت کە تاوانیان پێ نەکەین
کە هەرکردەویەکی باش یان خراپ بکەین دڵمان ئاگادارمان دەکاتەوە.
خودایە هەموو لایەکمان پارێزراوبین لە تاقیکردنەوەیەک کە بەرگەی نەگرین ئەی پەروەردگارا. ئامین.

وەرگیراوە لە ئەکاونتی حاجی ئازاد عبدالوهاب.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 419

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram