سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   ڕووداوە دڵتەزێنەكانی موسوڵمانانی هيندستان.!
گۆڕینی فۆنت


ڕووداوە دڵتەزێنەكانی موسوڵمانانی هيندستان.!

یەكەم: ڕووداوی كەلكتا:
ئەم ڕووداوە لەساڵی 1964 لە ویلایەتی كەلكتا ڕوويداو بۆتە هۆی كوشتنی زیاتر لەسەد كەس و برینداربوونی چوار سەدو بیست كەسی ترو دەستگیركردنی زیاتر لە حەفتا هەزار موسڵمان و ئاوارەبوونی حەفتاو سێ هەزار موسڵمانی تر.

دووەم: ڕووداوی نیلی:
ئەم ڕووداوە لەگوندی نیلی لە ویلایەتی (ئەسام) ڕوویداوە لەساڵی 1983 كە تێیدا هیندۆسە ڕەگەز پەرستەكان هێرشیان كردۆتە سەر موسڵمانانی ڕەگەز بەنگلادیشی و تێیدا زیاتر لە هەزارو هەشت سەد موسوڵمانیان سەر بڕیوە كە زیاتریان ئافرەت و مناڵ بوون. ئەم ڕووداوەش لەلایەن هۆزی هیندۆسی (لالونج) ئەنجام درا.

سێیەم : ڕووداوی موزەفەر نجار:
لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی هیندۆسەكان و موسڵمانان لەناوچەی موزەفەر نەجار لە ویلایەتی (ئەتر) كە لەنیۆان مانگەكانی هەشت و نۆی ساڵی 2013 ڕوویدا تێیدا شەست و دوو كەس كوژران لەو ژمارەیە چل و دوو كەسیان لە موسڵمانان بوون و پەنجا هەزار كەسیش ئاوارە كران.

چوارەم ڕووداوەكانی نیودەلهی پایتەخت:
لەساڵی 2020 دا موسڵمانانی دانیشتووی پایتەخت لە دژی یاسای ڕەگەز نامە، كە حكومەتی (بەهاراتا جەننەتا) دەری كردو بەپێی ئەم یاسایە بۆ موسڵمانان نیە بەهیچ شێوەیەك ناسنامەی هێندی وەر بگرن و تێیدا پەنجاو سێ كەس كوژران و زیاتر لە دووسەد كەس بریندار بوون. ئەوەی لەم ڕووداوانەی دوایش ڕوویداوە ئەویە كە هيندۆسە گاپەرستە توند ڕەوەكان بەناوی ئاهەنگگێڕان چونەتە ناو گەرەكی هەژارنشینی (جاهانجیرو بوری) و دروشمی ڕەگەزپەرستی و سوكایەتی كردنیان بەپێغەمبەری خوا (صلی الله علیەوسلم) بەرزكردۆتەوەو ئەمەش بۆتە هۆی سەرهەڵدانی توندوتیژی لە نێوان موسوڵمانان و هيندۆسەكاندا.

ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە كە سیانزە پارتی موعارەزەی ئەو وڵاتە لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا بەتوندی سەركۆنەی حكومەتی هيندستانیان كردووەو كە زۆر خوێنساردانە مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕووداوانەدا دەكات.

تایبەت بە پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود.

ئامادەکردنی: م. ناسیح مەجید.

#موسوڵمانان_لە_هەرکوێ_بن_برامانن.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 288

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram