سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  هۆكارى توندوتيژى و قەتڵ و عامكردنى موسوڵمانان لەلايەن هندۆسەكانەوە.!
گۆڕینی فۆنت


هۆكارى توندوتيژى و قەتڵ و عامكردنى موسوڵمانان لەلايەن هندۆسەكانەوە.!

نووسين و ئامادەكردنى: م. ناسيح مەجيد

لەهەموو لایەكی جیهانەوە بەتایبەت لە دوای باڵادەستبوونی هێزە ئیستعمارییەكان بەسەر جیهانی ئیسلامیدا كە لەسەدەكانی ناوەڕاستدا بە هێزەكانی خاچپەرستی دەناسران، ئیتر موسڵمانان و بزووتنەوە ئیسلامییەكان بونەتە جێگای هێرشی هەمە لایەنەی ئەو هێزانەو بەكرێگیراوەكانیان، وڵاتی هێندستانیش لەم هاوكێشە بگرەو بكوژە بەدەر نەبووە، بەتایبەتی لەدوای هاتنە ناوەوەی هێزەكانی بەریتانیاو داگیركردنی نیوە قارەی هیندستان، لەو بەروارەوە موسڵمانان بونەتە قوربانی ئەو سیاسەتە چەوتەی هێزی ئیستعماری بەریتانی و بەهاوكاری هێندۆسەكان لێرەو لەوی هێرشی خوێناویان كردۆتە سەر موسوڵمانان، تا كۆتا بڕیار هاتۆتە سەر ئەوەی كە هێندستان لەنێوان موسڵمانان و هێندۆسەكاندا دابەش بكرێت، ئەم دابەش كاریەش لە ساڵی 1947دا جێبەجێ كراو هيندستانیان دابەش كرد بۆ سێ وڵات، پاكستانی ڕۆژهەڵاتی و پاكستانی ڕۆژئاوایی و هێندستانی ئەمڕۆ، ناوی پاكستانیش هەر لەمەوە وەرگیراوە كە وڵاتی مرۆڤە پاكەكانە، واتە: موسوڵمانانە..
لەم دابەش كاریەشدا موسوڵمانان كە بەهەموو ناوچەكانی هێندستاندا دابەش بووبوون كۆكرانەوەو بەپێی جوگرافیا بەرەو ناوچەكانی پاكستانی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژئاوایی ڕاگوێزران و لەم كارەشدا زیاتر لە ملیۆنێك موسوڵمان كوژراون، لە هەمووی كارەساتتر ئەوە بووە لە ڕۆژێكدا زیاتر لە پەنجا هەزار موسڵمان لە ڕووداوی شەمەندەفەرەكەدا كوژراون كە تێیدا چەتە هيندۆسەكان بەپاڵپشی هێزەكانی بەریتانیا هێرشیان كردۆتە سەر ئەو شەمەندەفەرەو لە نێوان هيندستان و پاكستان كە دەبوو بەتونێلێكدا تێپەڕێ و ئەو تونێلەیان ڕۆخاند بەسەریانداو تێكرای سەرنشینەكانی ئەو شەمەندەفەرە كە موسڵمان بوون كوژران.!

ڕەهەندەكانی توندوتیژی هيندوسەكان لەدژی موسڵمانان:

توندو تیژییەكانی هيندۆسەكان لەدژی موسڵمانان فرە ڕەهەندەو لێرەدا هەندێكی دەخەینە ڕوو لەوانە:

یەكەم: هاتنە ناوەوەی هێزە ئیستعمارییەكان بەتایبەتی بەریتانیا بۆ هيندستان و كۆتایی هێنان بەفەرمانڕەوایی ئیسلامی لەو وڵاتەدا ، ئەمەش بووە سەرەتایەك بۆ دروستبوونی توندوتیژی لەدژی موسڵمانانی ئەو وڵاتەو بەریتانیاش پشكی سەرەكی لەم ململانێیەدا هەبووە لە جوڵاندنی هەست و سۆزی هيندۆسەكان لە دژی موسڵمانان.

عەبدوڵڵا عەزام بەڕەحمەت بێت دەڵێ: باڵیۆزی بەریتانیا لە هيندستان ئامادەی ئاهەنگێكی دەرچوونی كۆمەڵێك قوتابی زانكۆی نیودەلهی بوو ، بینی وا قوتابیەكان زۆر بەپیرۆزی بۆ مانگا ناڕوانن و هەستاو ناردی مانگایەكیان هێناو لەمەیدانەكەدا ئامادەیان كردو كاتێك مانگاكە میزی كرد چوو دەستی شۆری بەمیزەكەو هێنای بەسەری خۆیدا، دواتر لێیان پرسی بۆ واتكرد وتی: ئەگەر ئێمە لەمە بگەڕێین و هيندۆسەكان ئەمە لەبیر بكەن ، ئیتر جێگایەك بۆ ئێمە لەم وڵاتە نامێنێتەوە.

دووەم :دروستكردنی ڕێكخراوی هيندۆسی ڕەگەز پەرستی ناسراو بە R SS :

ئەم ڕێكخراوە لەساڵی 1925 دامەزراو بەناوی: (خۆبەخشانی نیشتمانی هێندۆسی) كورت كراوەكەی (RSS ) بووە، دامەزراندنی ئەم ڕێكخراوە هیچی كەمتر نەبووە لە بزووتنەوەی فاشیەتی ئیتالی و نازیەتی ئەڵمانی ، ئامانجی ئەوە بووە كە دەسەڵات بگرێتە دەست و شكۆی هيندستانی گەورە بگێڕێتەوە و وڵاتێكی هیندۆسی ڕەگەز پەرست دروست بكات، (غاندی و نەهر) نمونەی دامەزرێنەری ئەم ڕێكخراوە بوون، كە دواتر كۆماری هيندستانی دیموكراتیان دروستكرد لەسەر بنچینەی عەلمانیەت و هاوڵاتی بوون، هەرچەندە ئەم ڕێكخراوە كۆمەڵێك دروشمی بەرزكردبوویەوە، بەڵام لەڕووی كردارییەوە كاری دەكرد بۆ پۆلێنكردنی چین و توێژەكانی هيندۆسی كە لە بیروباوەڕی هيندۆسیەوە هاتبوون، بەم شێوەیەین:
1- براهمە : باڵاترین توێژی كۆمەڵگەی هیندییەو پێكهاتووە لە كاهین و پیاوانی ئاینی هیندۆسی.
2- كشاتریا : ئاماژەیە بۆ هێزو بریتیە لە هێزی سەربازی هیندۆسی.
3- فایشیا: ئاماژەیە بۆ توێژی بەخشەرەكان كە مەبەست پێی بازرگان و سەرمایەدارەكانن.
4- سودرا : بریتیە لە توێژی جوتیار و كرێكار، ئەمەیان نزمترین توێژی كۆمەڵگەی هێندۆسییە.

ئەم دابەش كارییە لەناواخنی بیروباوەڕی هيندۆسی توندڕەو سەری گرتووەو ڕێگای نەداوە بەهیچ شێوەیەك ژن و ژنخوازی لەنێوان توێژی یەكەم و چوارەم ڕوو بدات و خۆ ئەگەر ئەمە ئەنجام بدرێت ئەوە بەبێ هیچ مەرجێك ئەو ژنە ئەسوتێنرێت، وە بۆ توێژی هەژار نیە كە جنێو و قسەی سوك بە چینی دەوڵەمەندەكان بڵێ و هەركەسێ ئەوە ئەنجام بدات دەكوژرێ.

3- كێشەی مزگەوتی بابری:
مزگەوتی بابری یەكێكە لە كۆنترین مزگەوت كە لەشاری بابری لە ویلایەتی (ئۆنار برادیش) لەساڵی 1528 بنیات نراوەو بەبۆچوونی هێندۆسەكان ئەم مزگەوتە لەشوێنی لەدایكبوونی (رام) كەیەكێكە لەو شتانەی كە لەلایەن هيندۆسەكانەوە دەپەرسترێت، دروستكراوە و لەساڵی 1992 لەلایەن ئەو هيندۆسانەوە سوتێنراو كارەساتێكی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناو دەیان موسڵمان لەسەری شەهیدكران و ئاوارە كران.

ڕووداوە دڵتەزێنەكان كە ڕوویان كردۆتە موسڵمانانی هيندستان.!

یەكەم: ڕووداوی كەلكتا:
ئەم ڕووداوە لەساڵی 1964 لە ویلایەتی كەلكتا ڕوويداو بۆتە هۆی كوشتنی زیاتر لەسەد كەس و برینداربوونی چوار سەدو بیست كەسی ترو دەستگیركردنی زیاتر لە حەفتا هەزار موسڵمان و ئاوارەبوونی حەفتاو سێ هەزار موسڵمانی تر.

دووەم: ڕووداوی نیلی:
ئەم ڕووداوە لەگوندی نیلی لە ویلایەتی (ئەسام) ڕوویداوە لەساڵی 1983 كە تێیدا هیندۆسە ڕەگەز پەرستەكان هێرشیان كردۆتە سەر موسڵمانانی ڕەگەز بەنگلادیشی و تێیدا زیاتر لە هەزارو هەشت سەد موسوڵمانیان سەر بڕیوە كە زیاتریان ئافرەت و مناڵ بوون. ئەم ڕووداوەش لەلایەن هۆزی هیندۆسی (لالونج) ئەنجام درا.

سێیەم : ڕووداوی موزەفەر نجار:
لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی هیندۆسەكان و موسڵمانان لەناوچەی موزەفەر نەجار لە ویلایەتی (ئەتر) كە لەنیۆان مانگەكانی هەشت و نۆی ساڵی 2013 ڕوویدا تێیدا شەست و دوو كەس كوژران لەو ژمارەیە چل و دوو كەسیان لە موسڵمانان بوون و پەنجا هەزار كەسیش ئاوارە كران.

چوارەم ڕووداوەكانی نیودەلهی پایتەخت:
لەساڵی 2020 دا موسڵمانانی دانیشتووی پایتەخت لە دژی یاسای ڕەگەز نامە، كە حكومەتی (بەهاراتا جەننەتا) دەری كردو بەپێی ئەم یاسایە بۆ موسڵمانان نیە بەهیچ شێوەیەك ناسنامەی هێندی وەر بگرن و تێیدا پەنجاو سێ كەس كوژران و زیاتر لە دووسەد كەس بریندار بوون. ئەوەی لەم ڕووداوانەی دوایش ڕوویداوە ئەویە كە هيندۆسە گاپەرستە توند ڕەوەكان بەناوی ئاهەنگگێڕان چونەتە ناو گەرەكی هەژارنشینی (جاهانجیرو بوری) و دروشمی ڕەگەزپەرستی و سوكایەتی كردنیان بەپێغەمبەری خوا (صلی الله علیەوسلم) بەرزكردۆتەوەو ئەمەش بۆتە هۆی سەرهەڵدانی توندوتیژی لە نێوان موسوڵمانان و هيندۆسەكاندا.

ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە كە سیانزە پارتی موعارەزەی ئەو وڵاتە لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا بەتوندی سەركۆنەی حكومەتی هيندستانیان كردووەو كە زۆر خوێنساردانە مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕووداوانەدا دەكات.

تایبەت بە پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود.

#موسوڵمانان_لە_هەرکوێ_بن_برامانن.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 329

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram