سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا کافران لە دیدی موسڵمانەکانەوە پیسن؟
گۆڕینی فۆنت


🔻 ئایا کافران لە دیدی موسڵمانەکانەوە پیسن؟

🔹بەشیکی زۆر لە ناموسڵمانەکان ئەم پرسیارە دەکەن کە بۆچی لە دیدی ئێوەی موسڵمانەوە ئێمەی ناموسڵمان بە پیس ناو دەبرێین؟ ھۆکاری ئەم بابەتە چییە و چۆنە کە لەگەڵ ئەوەدا _ئێمە بە پیس دادەنێن_ کۆچ دەکەن بۆ وڵاتانی ئێمە؟!

🔹ئێمەش دەڵێین:
🔹یەکەم. ناموسڵمانەکان بۆ سەلماندنی ئەم بابەتە، ئەم ئایەتە دەھێننەوە: «یَـٰۤأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوۤا۟ إِنَّمَا ٱلۡمُشۡرِكُونَ نَجَسࣱ»[1]
بەڵام مەبەست لە «پیس» لەم ئایەدا، پیسی ڕواڵەتی و جەستەییە، یاخود اللە عز و جلّ مەبەستێکی تری ھەیە؟

🔹زانای گەورە ابن کثیر دمشقی (رحمه الله ) دەفەرموێ: « أما نجاسة بدنه فالجمهور على أنه ليس بنجء البدن و الذات؛ لأن الله تعالى احل طعام أهل الكتاب.»[2]

واتە: بەڵام پیسی جەستەیان، ڕای زۆربەی زانایان لەسەر ئەوەیە کە ئەم پیسییە، جەستەیی و ذاتی نییە، بە بەڵگەی ئەوەی خوای پەروەردگار خواردنی ئەھلی کتێبی حەڵاڵ کردووە.

🔹هەروەها زانای گەورە ابن عاشور (رحمه الله) دەفەرموێ: «نجس صفة مشبهة، اسم للشيء الذي النجاسة صفة ملازمة له، وقد أنيط وصف النجاسة بهم بصفة الإشراك، فعلمنا أنها نجاسة معنوية نفسانية وليست نجاسة ذاتية.»[3]

واتە: پیس، سیفەتی موشەببەهەیە، ناوە بۆ شتێک کە سیفەتی پیسی پێویستی ئەوە، وە سیفەتی پیسی وەکوو سیفەتی شەریک‌دانان پێیان داروە، کەوابوو زانیمان ئەو پیسییە، پیسییەکی مەعنەوی و دەروونییە، وە مەبەست پیسی زاتی نییە.

🔸کەوابوو مەبەست پیسی ڕواڵەتی کافران نییە، بەڵکوو مەبەست پیسی بیر و باوەڕی ئەوانە، بەھۆی ئەوەی کە هاوتایان بۆ اللە عز و جلّ داناوە و حەرامی ئەویان حەڵاڵ کردووە، حەڵاڵیشیان حەرام کردووە.

🔹دووھەم. لەوانەیە ھەندێک لە دڵناسکەکان بڵێن تەنانەت پیسی دەروونیشمان پێ قبووڵ ناکرێ!
ئێمەش دەڵێین: مەگەر موشریکەکانی مەککە بیر و باوەڕی موسڵمانەکانیان پێ ھەڵە و ئەوانیان پێ پیس نەبوو؟

🔹ابن کثیر(رحمە اللە) لە ھەندێک لە مێژوونووسەکانەوە دەگێڕێتەوە و دەڵێ: «ثم إن قريشا تذامروا بينهم على من في القبائل من أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم الذين أسلموا معه، فوثبت كل قبيلة على من فيها من المسلمين يعذبونهم ويفتنونهم عن دينهم.»[4]

واتە: پاشان قەبیلەی قوڕەیش لەنێوان خۆیاندا، یەکتریان دژی ھاوەڵانی ڕەسوولی خودا -دروود و سەلامی خوای لەسەر بێت- کە باوەڕیان ھێنابوو، لە قەبیلەکانی ترەوە ورووژاند، ھەر بۆیە تیرە و قەبیلەکان ھێرشیان کردە سەر موسڵمانەکانی ناوخۆ و ئەشکەنجە و ئازاریان دەدان بۆ ئەوەی لە دینەکەیان ھەڵیانگەڕێننەوە.

🔹مەسعوود ئەنساری کە لە گەورەکانی دژی ئیسلامە،
نووسیویەتی: «ئەوان (واتە موشریکەکانی مەککە) لە سەرەتادا بە ئیددعای موحەممەد پێکەنینیان دەھات و گاڵتەجاڕیان دەکرد بەڵام بەرەبەرە پێکەنین و گاڵتەجاڕییه‌کەیان بوو بە ڕق لێبوونەوەیان لە موحەممەد و ئەویان بە خیانەتکار بەرامبەر نەتەوەی خۆیان دەزانی!»[5]

🔹ئەمە ئاساییە کە ھەر ئایینێک، بیر و باوەڕی ئایینەکانی‌تر بەھەڵە دابنێ، وە پلورالیزمی ئایینی -واتە فرەخوازی- ھەم لە ڕوانگەی ئیسلام و ھەم لە ڕوانگەی تاقم و گرووپەکانی دیکەوە ڕەتکراوەتەوە.

🔹تەنانەت لە دەقەکانی زەرتەشتیدا (کە ئەم بەڕێزانە دیدێکی شیاویان سەبارەت بە ئایینی زەردەشتی ھەیە) ھاتووە: «شوێنی فەساد و داڕمان لەو کەسەوەیە کە ئایینێکی درۆیینەی ھەڵبژاردووە، ئەمانەی کە بێڕێزی بە ئایینی پاک دەکەن دەیانەوێ بڕواداران پەست و بێڕێز بکەن، وە ھەموو گیانیان تێکەڵ بە گوناە و تاوان بووە. لەکوێیە پارێزەری ئایین، ئەو گەورەی دادوەرە تاوەکوو ئەوان-کە بێڕێزی بە ئایین دەکەن- لە ژیان و ئازادی بێبەش بکات؟!»[6]

🔹ھەروەھا لە ئینجیلی یووحەننادا -کتێبی پیرۆزی مەسیحییەکان- ھاتووە: «ئەو کەسانەی کە باوەڕی پێنەھێنن، لە ئێستاوە تاوانبارن، لەبەر ئەوەی بە تاقانە کوڕی خوا باوەڕیان نەهێناوە.»[7]

🔸کەوابوو لەم لایەنەشەوە ڕەخنەیەکی بەجێ لەسەر ئیسلام نییە.

▫️والحمدللە رب العالمین.
▫️والسلام علیکم و رحمة الله و بركاته.

🔸سەرچاوەکان:
[1] التوبة، 28
[2] تفسیر القرآن العظیم، أبو الفداء إسماعیل بن عمر بن کثیر الدمشقي، دار طيبة، ج 4، لاپەڕە 131
[3] التحریر والتنویر، محمد الطاهر بن محمد التونسي، الدار التونسية، ج 10، لاپەڕە 159
[4] البدایة والنهایة، أبو الفداء إسماعیل بن عمر بن کثیر الدمشقي، دار إحياء التراث العربي، ج 3، لاپەڕە 64
[5] بازشناسی قران، دکتر مسعود انصاری، نشر نیما، لاپەڕە 51
[6] گات‌ها کهن‌ترین بخش اوستا، ابراهیم پور داود، انتشارات اساطیر، لاپەڕە 273
[7] انجیل یوحنا، باب 3، ژومارە 18

✾•┈┈••✦❀✦••┈┈•✾
@no_atheism_kurdi | وەرگیراوە لە کەناڵی ڕەدی شوبوهاتی مولحیدان

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 336

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram